هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە بۆ جاری سێهەم
ڕێکەوتی٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی بەرامبەر بە ٢١ی نوامبری ٢٠٢٢ی زائینی کۆماری تیرۆریستپەروەری ئیسلامی ئێران بۆ جاری سێهەم بە چەند مووشەکی بالستیکی و درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان و بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە،
لەم هێرش و پەلامارانە دا بەداخەوە پۆلێک پێشمەرگە شەهید بوون ، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کاک بێهزاد ئیسکات ناسراو بە چیاکۆ شەهید بوو و چەندین کادر و پێشمەرگەش بریندار بوون.
ئەم هێرش و پەلامارانە هاوکات لەگەڵ خۆپێشاندان و شۆڕشی ژینا لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دا لە لایەن کۆماری پەت و سێدارەی ئێران بەرێوەچوون.
شەهید بێهزاد ئیسکات ناسراو بە چیاکۆ ، خەڵکی شاری پاوە، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران