هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە بۆ جاری سێهەم
ڕێکەوتی٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی بەرامبەر بە ٢١ی نوامبری ٢٠٢٢ی زائینی کۆماری تیرۆریستپەروەری ئیسلامی ئێران بۆ جاری سێهەم بە چەند مووشەکی بالستیکی و درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان و بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە،
لەم هێرش و پەلامارانە دا بەداخەوە پۆلێک پێشمەرگە شەهید بوون ، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کاک محەممەدڕەزا بادبرووت شەهید بوو و چەندین کادر و پێشمەرگەش بریندار بوون.
ئەم هێرش و پەلامارانە هاوکات لەگەڵ خۆپێشاندان و شۆڕشی ژینا لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دا لە لایەن کۆماری پەت و سێدارەی ئێران بەرێوەچوون.
شەهید محەممەدڕەزا بادبرووت، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
وتەکانی شەهید محەممەدڕزا لە کاتی بوردومان و مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات.
سڵاوێکی شۆڕشگێرانە بۆ تەواوی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ مووشەکبارانی قەڵای دێموکراتە ، بە دەستی کۆماری ئیسلامییەوە، دوژمن لە تەواوی تاکتیکی خۆی کەڵک وەردەگرێ بۆ ئەوەی ئیرادەمان بشکێنێ، دوژمن دەیهەوێ ئیرادەی ئێمە بشکێنێ، بەڵام ئیرادەی ئێمە قورەسە، ئیرادەیەکی قاسملووییە، ئیرادەییەکە بۆ خوێنی سەهیدانمان شەڕ دەکەین، دوژمن قەت ناتوانی ئێرادەی ئێمە بشکێنی، بژی پێشمەرگە، بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.