شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان بورهان ئەلیاسی، تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی یاسین ئەلیاسی، خەڵکی شاری جوانڕۆ، وەرزشکار و هەڵسوور و چالاکی مەدەنئ، لە کاتی ڕێزگرتن لە چلەی شەهیدانی شاری جوانڕۆ دا بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران، لە ڕێکەوتی ١٠ی بەفرانباری ۱۴۰۱ ی هەتاوی شەهید بوو.
تەرمی شەهید بورهان ئەلیاسی لە نێو ئاپۆڕای وەزاڵەهاتووی خەڵکدا بە درووشمدان لە گۆڕستانی حەسەن گایری شاری جوانڕۆ بە خاکسپێردرا. شایانی باسە کە لەگەڵ شەهید بوونی بورهان ئەلیاسی زیاتر لە ١٠ کەسیش بە تەقەی جینایتکارانی کۆماری پەت و سێدارەی ئێران بریندار بوون.