شەهیدی ڕێگای ئازادی شێرزاد ئەحمەدینژاد، تەمەن ٤١ ساڵ ، خەڵکی شاری بۆکان، ناوبراو لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکان دا لە مانگی ڕێبەندان دا لە لایەن هێزە جینایەتکار و تیرۆریستەکانی کۆماری پەت و سێدارەی ئێران دەگیرێ و ڕەوانەی زیندانی شاری ورمێ دەکرێ.
لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا شەهید شێرزاد لە لایەن جەلاد و تیرۆریستانی پەت و سێدارەی کۆماری ئیسلامی لە گرتووخانەدا، بە تووندترین شێوە ئازار و ئەشکەنجە کراوە و دواتر بە هۆی کاریگەر بوونی برینەکانی جەستەی، بەداخەوە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی لە گرتووخانەی شاری ورمێ شەهید دەبێ.
بە پێی هەواڵ و زانیاری بنەماڵەی شەهید شێرزاد تەرمی بێ گیانی شەهید شێرزاد لە نێو ئاپۆرای ناوچەی بۆکان و خزم و کەس و کاری گەیندراویەوە میراو و دواتر لە گۆڕستانی میراوا، بە خاکسپێردرا.
شەهید شێرزاد ئەحمەدینژاد خاوەن ژن و دوو منداڵ بوو.