هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی پارتی ئازادی کوردستان لە پردێ
ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی بەرامبەر بە ٢٨ی سپتامبری ٢٠٢٢ی زائینی کۆماری تیرۆریستپەروەری ئیسلامی ئێران بە چەند مووشەکی بالستیکی و درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان و بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە زرگوێز لە نزیک سولێمانی و پارتی ئازادی کوردستان لە پردێ لە نزیک هەولێر.
لەم هێرش و پەلامارانە دا بەداخەوە پۆلێک پێشمەرگە شەهید بوون ، لە پارتی ئازادی کوردستان ٩ کەس شەهید و لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش ٩ کەس شەهید بوون و بە دەیان پێشمەرگەش بریندار بوون.
ئەم هێرش و پەلامارانە هاوکات لەگەڵ خۆپێشاندان و شۆڕشی ژینا لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دا لە لایەن کۆماری پەت و سێدارەی ئێران بەرێوەچوون.
شەهید شاهین ( ساسان شەریعەتی ) خەڵکی شاری سنە، پێشمەرگەی پارتی ئازادی کوردستان