ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
WWW.GIARENG.COM
هه‌ینی 31 خاکه‌لێوه‌ 2724

         

شەهید وانیار ڕەحمانی

شه‌‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ شەهید وانیار ڕەحمانی

خەڵکی شاری سنە

هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە

ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی بەرامبەر بە ٢٨ی سپتامبری ٢٠٢٢ی زائینی کۆماری تیرۆریستپەروەری ئیسلامی ئێران بە چەند مووشەکی بالستیکی و درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبە کوردستانی‌یەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان و بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە زرگوێز لە نزیک سولێمانی و پارتی ئازادی کوردستان لە پردێ لە نزیک هەولێر.

لەم هێرش و پەلامارانە دا بەداخەوە پۆلێک پێشمەرگە شەهید بوون ، لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ٩ کەس شەهید و لە پارتی ئازادی کوردستانیش ٩ کەس شەهید بوون و بە دەیان پێشمەرگەش بریندار بوون.

 ئەم هێرش و پەلامارانە هاوکات لەگەڵ خۆپێشاندان و شۆڕشی ژینا لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دا لە لایەن کۆماری پەت و سێدارەی ئێران بەرێوەچوون.

شەهید وانیار ڕەحمانی ، منداڵی شەهید ڕیحانە کە تەنیا دوو ڕۆژ دوای شەهید بوونی دایکی بە هۆی قورسی برینەکانی شەهید بوو، ئەندامی بنەماڵەی شەهید ڕیحانە لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران





شەهیدان نامرن


بە شاباشی سەرت بێ چەرخی گەردوون
شەو و ڕۆژی چ ڕەش هاتن، چ ڕەش چوون
بە هەر دوو دەست برینی خۆت هەڵێنە
ئەتۆش وەک من کە زاماری بە کوردبوون
ناسر حیسامی

ناردنی وێنه‌ و ژیاننامه‌ی شه‌هیدان


درووست کردنی ئارشیوێکی گه‌وره‌،  بۆ شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پرۆژه‌یه‌کی  ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگه‌.
به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین، بۆ مێژوو ئه‌رشیڤێکی گه‌وره‌ ئاماده‌ بکه‌ین که سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی تێدا بێت. بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، له گیاڕه‌نگ سوپاسی تۆی خوێنه‌ر، هاوڕێ، دۆست و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین که هاوکارمان بن، ئه‌وه‌ش به ناردنی ژیاننامه‌ و وێنه‌ی شه‌هیدان. هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران به ناهه‌قی شه‌هیدکران!

 

په‌یوه‌ندی


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ئێمێل ئادرەسانەی خوارەوە بگرن.

hamerasoul@gmail.com

0046704782355