شەهیدی ڕێگای ڕزگاری کوردستان فەرهاد خوسرەوی، تەمەن ٣٥ ساڵ ، کوڕی سولێمان، خەڵکی شاری ماهیدەشت سەر بە کرماشان ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ ی هەتاوی شەهید بوو. بەکرێگیراو و پاسدارانی خوێنرێژی کۆماری ئیسلامی ئێران تەرمی بێ گیانی فەرهاد لەگەڵ خۆیان دەبەن و لە ساردخانەی نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە ڕایدەگرن و دوای شەش لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی دا لە لایەن ئیتلاعاتەوە بنەماڵەکەیان بانگ دەکرێ کە تەرمی کوڕی شەهیدان وەر بگرنەوە. تەرمی شەهید فەرهاد لە گۆڕستانی ئاوایی چەقاسەفەر لە شاری ماهیدەشت بە خاکسپێردرا.