شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان هێمنە ئامان خەڵکی شاری بۆکان، لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە گەڕەکی مەجبوراوای بۆکان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار دەبێ و دواتر لە لایەن رژێمەوە دەگیرێ و بەداخەوە دوای چەند ڕۆژ بێ سەروشوێنی ڕۆژی ٢ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە بەندیخانەی بۆکان تەرمی بێ گیانی شەهید هێمن بە جەستەی تەواو شێواوەوە دەدرێتەوە بە بنەماڵەکەی. ڕژێم هەڕەشەی لە بنەماڵەکەی کردووە کە نابێ هیچ کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی و کۆبوونەوەیەکی بۆ پێک بێنن.
بەرنامەی سوورخەڵاتان، تایبەتە بە شەهیدی ڕێگەی ئازادی، شەهید هێمن ئامان،، خەڵکی بۆکان