ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
WWW.GIARENG.COM
یه‌کشه‌ممه‌ 9 گوڵان 2724

         

شەهید شەماڵ خەدیری‌پوور

هه‌واڵی شه‌هیدان شەهید شەماڵ خەدیری‌پوور

خەڵکی شاری مەهاباد

شەهیدی  ڕێگای ئازادی کوردستان شەماڵ خەدیری‌پوور، کوڕی حەسەن، تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد، لە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە کاتی بە خاکسپاردنی شەهید ئازاد حوسێن‌پوور لە گۆڕەپانی ئیستقلالی شاری مەهاباد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر بە تووندی بریندار دەبێ و دوای چەند ڕۆژ بەربەرەکانی لەگەڵ ئازار و مەرگ لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری ورمێ لە ڕێکەوتی ٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی شەهید بوو.

بەرنامەی سوورخەڵاتان، تایبەتە بە شەهیدی ڕێگەی ئازادی، شەهید شەماڵ خەدیری‌پوور، خەڵکی مەهاباد

 

وتەی هاوسەری شەهید شەماڵ خەدیری‌پوور لە چلەی شەهید شەماڵ لە گۆرستانی شەهیدانی مەهاباد





شەهیدان نامرن


بە شاباشی سەرت بێ چەرخی گەردوون
شەو و ڕۆژی چ ڕەش هاتن، چ ڕەش چوون
بە هەر دوو دەست برینی خۆت هەڵێنە
ئەتۆش وەک من کە زاماری بە کوردبوون
ناسر حیسامی

ناردنی وێنه‌ و ژیاننامه‌ی شه‌هیدان


درووست کردنی ئارشیوێکی گه‌وره‌،  بۆ شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پرۆژه‌یه‌کی  ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگه‌.
به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین، بۆ مێژوو ئه‌رشیڤێکی گه‌وره‌ ئاماده‌ بکه‌ین که سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی تێدا بێت. بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، له گیاڕه‌نگ سوپاسی تۆی خوێنه‌ر، هاوڕێ، دۆست و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین که هاوکارمان بن، ئه‌وه‌ش به ناردنی ژیاننامه‌ و وێنه‌ی شه‌هیدان. هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران به ناهه‌قی شه‌هیدکران!

 

په‌یوه‌ندی


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ئێمێل ئادرەسانەی خوارەوە بگرن.

hamerasoul@gmail.com

0046704782355