شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان موئمن زەند کەریمی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی شاری سنە، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ لە ڕێکەوتی ١١ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ ی هەتاوی شەهید بوو. تەرمی شەهید موئمن لە ژێر گۆشار و چاوەدێری تووندی هێزەکانی رژێم دا بەرێوەچوو و هێزە تیرۆریستەکانی سوپای پاسدارن ئیزنیان نەدا کە خەڵک لە بە خاکسپاردنی دا بەشداری بکەن و لە ئاوایی ماچکە بە خاکسپێردرا.