ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
WWW.GIARENG.COM
سێ‌شه‌مه 18 گوڵان 2724

         

شەهید ئیسماعیل مەولوودی (سمکۆ)

هه‌واڵی شه‌هیدان شەهید ئیسماعیل مەولوودی (سمکۆ)

خەڵکی شاری مەهاباد

شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان ئیسماعیل مەولوودی، ناسراو بە سمکۆ ، خەڵکی شاری مەهاباد، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتی ٤ ی خەزەڵوەر ۱۴۰۱ ی هەتاوی شەهید بوو.

دالیا کچی شەهید سمکۆ مەولوودی لە چلەی شەهید بوونی باوکی دا بە هەنگاوی پتەو بۆ پەیمان نوێ کردنەوە دەجێتە سەر گڵکۆی شەهید سمکۆی باوکی و بە دانانی چەپکە گوڵ و وێنەی باوکی ڕێز لە شەهید بوونی باوکی دەگرێ و پەیمانی درێژەدانی ڕێگای بە باوکی شەهیدی و هەموو شەهیدانی گەل و شۆڕشی ژینا دا.

سوورخەڵاتان- هەشتەمین ئەڵقەی بەرنامەی سوورخەڵاتان، تایبەتە بە شەهید سمکۆ مەولوودی ، خەڵکی مەهاباد





شەهیدان نامرن


بە شاباشی سەرت بێ چەرخی گەردوون
شەو و ڕۆژی چ ڕەش هاتن، چ ڕەش چوون
بە هەر دوو دەست برینی خۆت هەڵێنە
ئەتۆش وەک من کە زاماری بە کوردبوون
ناسر حیسامی

ناردنی وێنه‌ و ژیاننامه‌ی شه‌هیدان


درووست کردنی ئارشیوێکی گه‌وره‌،  بۆ شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پرۆژه‌یه‌کی  ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگه‌.
به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین، بۆ مێژوو ئه‌رشیڤێکی گه‌وره‌ ئاماده‌ بکه‌ین که سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی تێدا بێت. بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، له گیاڕه‌نگ سوپاسی تۆی خوێنه‌ر، هاوڕێ، دۆست و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین که هاوکارمان بن، ئه‌وه‌ش به ناردنی ژیاننامه‌ و وێنه‌ی شه‌هیدان. هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران به ناهه‌قی شه‌هیدکران!

 

په‌یوه‌ندی


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ئێمێل ئادرەسانەی خوارەوە بگرن.

hamerasoul@gmail.com

0046704782355