ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
WWW.GIARENG.COM
سێ‌شه‌مه 18 گوڵان 2724

         

شەهید نەسیم سەدقی

هه‌واڵی شه‌هیدان شەهید نەسیم سەدقی

خەڵکی شاری شاهیندژ

شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان نەسیم سەدقی تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی شاری شاهیندژ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ لە ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ ی هەتاوی شەهید بوو. تەرمی شەهید نەسیم لە ژێر چاوەدێری تووندی هێزەکانی رژێم دا بەرێوەچوو و هێزە تیرۆریستەکانی سوپای پاسدارن ئیزنیان نەدا کە خەڵک لە بە خاکسپاردنی دا بەشداری بکەن.





شەهیدان نامرن


بە شاباشی سەرت بێ چەرخی گەردوون
شەو و ڕۆژی چ ڕەش هاتن، چ ڕەش چوون
بە هەر دوو دەست برینی خۆت هەڵێنە
ئەتۆش وەک من کە زاماری بە کوردبوون
ناسر حیسامی

ناردنی وێنه‌ و ژیاننامه‌ی شه‌هیدان


درووست کردنی ئارشیوێکی گه‌وره‌،  بۆ شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پرۆژه‌یه‌کی  ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگه‌.
به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین، بۆ مێژوو ئه‌رشیڤێکی گه‌وره‌ ئاماده‌ بکه‌ین که سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی تێدا بێت. بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، له گیاڕه‌نگ سوپاسی تۆی خوێنه‌ر، هاوڕێ، دۆست و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین که هاوکارمان بن، ئه‌وه‌ش به ناردنی ژیاننامه‌ و وێنه‌ی شه‌هیدان. هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران به ناهه‌قی شه‌هیدکران!

 

په‌یوه‌ندی


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ئێمێل ئادرەسانەی خوارەوە بگرن.

hamerasoul@gmail.com

0046704782355