ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
WWW.GIARENG.COM
سێ‌شه‌مه 18 گوڵان 2724

         

شەهید کۆمار دەرئوفتادە

هه‌واڵی شه‌هیدان شەهید کۆمار دەرئوفتادە

خەڵکی شاری پیرانشار

شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان کۆمار دەرئوفتاده تەمەن ۱۶ ساڵ خەڵکی پیرانشار، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ ی هەتاوی شەهید بوو.

دیمەنی باوکی شەهید #کۆمار_دەرئوفتادە لە کاتی بە خاکسپاردنی ڕۆڵەی چاونەترسی دا، پێمان دەڵێ کە دڵسۆزانی نێوخۆی وڵات زیاتر لە بیری ڕزگاری گەل دان.

لە ١٦ ساڵ لەمەوبەردا لە ڕێکەوتێکی دیاری کراوی مێژووی گەلی کورد دا شەهید کۆمار لە دایک دەبێ (٢٥ی گەلاوێژ)، بانگ و هاواری باوکی شەهید کۆمار مانیفێستێکی سەردەمیانە و پڕ لە پەیامی سەرکەوتن بوو، کەمتر لە یەک خولەک قسەی کرد، پەیامی یەکەمی گووتی کە ڕێبازی کۆماری کوردستان و حیزبەکەی کۆمار درێژەی هەیە، پەیامی دووهەمی بە کورتی گووتی کە پاراستنی ئەم خاک و ئاوە ئەرکی نیشتمانی‌یە و شانازی دەکەم کە کوڕەکەم لە پێناو پاراستنی ئەو خاکە دا شەهید بووە و ئەگەر لە مەیدان دانەبین هەموومان دەکوژرێین، پەیامی سێهەم ڕوو لە خۆفرۆش و جاش و بەکریگیراوان گووتی بەسە نۆکەری مەکەن و خەڵکەکەتان مەفرۆشن.

کۆمار دەرئوفتادە خەڵکی شاری پیرانشار لە دایکبووی ٢٥ـ٠٥ـ١٣٨٥ی هەتاوی‌یە. کۆمار لە ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دا لە دایکبوو ، هەر بۆیە بنەماڵەکەیان ناویان لێنا کۆمار.

خوێندکاری پۆلی ١١ لە بەشی حیسابداری دەیخوێند، شەهید کۆمار گەنجێکی بەهەست و نیشتمانپەروەر و گەلدۆست بوو، بۆ نیشاندانی هەست و سۆزی خۆی بۆ گەلەکەی هەمیشە لەگەڵ هاورێ و دۆستە نزیکەکانی باسیان لە خەباتی نەتەوایەتی دەکرد و کوڕێکی وریا و ژیر و چاونەترس بوو. 

شەهید کۆمار شانازی بە کوردبوون و خۆشەویستی بە خاک و نیشتمانەوە دەکرد و بیری ئازادیخوازی هەموو ژیان و جەستەی و دەروونی داگرتبوو، لە خوێندنگا و قوتابخانە لاوانی هان دەدا کە ڕێگای خەبات و تێکۆشان واڵاتر بکەن و لە ڕۆژ و بۆنە نەتەوەییەکان دا پێشەنگایەتی هاوڕێیەکانی دەکرد و بە عێشق و ئەوینەوە باسی لە مەسەلە نەتەوەییەکان دەکرد و لە دوایین کۆمێنت و نووسینی خۆیدا نووسیبووی کە " لە هەر شتێك زیاتر ئازادیتان خۆشبوێ" . شەهید کۆمار بە تەمەن بچوك بوو، بەلام لە هەمانکاتدا بیرێكی گەورەی هەبوو بیرێک كە وەک ناوەكەی كۆمار پڕاوپر لە شكۆو لە گەورەیی دا بوو، ئێستا شەهید کۆمار بە جەستە لە نێوماندا نەماوە، بەڵام بیر و هزری کۆمار بۆتە بیرو هزری لاوان و گەنجانی وڵاتەکەمان بە گشتی و شاری پیرانشار بە تایبەتی.

کەس و کاری شەهید کۆمار لە چەند ڕەستەیەک دا ئاوا لە سەر کۆمار دەدوێن: شەهید کۆمار خۆشەویستی بنەماڵەکەمان بوو، کوڕێکی ژیر و وریا و هێدی و هێمن بوو، كورێكی زۆر روخۆش و روح سوك بوو، هیچ كاتێک کەسمان لە بنەماڵە و لە خزمان دلمان لێی نەهێشاوە، ئیستاش من و بنەماڵەمان شانازی بە شەهید کۆمارەوە دەكەین، راستە لێرە نیە بەلام یاد و ناوی هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە، نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا ئەژین.

براكەم لە دوای خۆی مێژوویەكی پر لە شانازی و شكۆی بۆ ئێمە بەجێ هێشت، ئەویش بە كوردی ژیا بە كوردی شەهید بوو بە كوردیش دەیدا وەلامی قەبری.

حەوتوویەک پێش شەهید بوونی بە باوکی (حەسەن) گوتووە ئەگەر شەهید بووم تکایە لە گۆڕستانی گوندی زێوکەم بنێژن کە زێدی باب و باپیرانمانە.

.............................................

ئەو کوڕەی من ٢٥ی گەلاوێژ لە دایک بوو

نێوم لێنا کۆمار

خۆشبەختم کە لە سەر هیچ نەکوژراوە

لە سەر ئازادی و خاکی شەهید بووە

خۆشبەختم کە شەهید بووە

جەرگبڕی زۆر ناخۆشە و نەودیوە

لە شەوی دیەوە جەرگم کون کون بووە

بەڵام با فیدای ئەو خاکەی بێ فیدای ئەو ئازادی‌یە بێ

بە خودای هەمووانوو دەکوژن

بە خودای بێ تاوان بوو

بە زاتی خودای هەرچی بەڵا بوو لێی نەبوو

ئەوان کوشتیان

ڕوحمێ بە یەکێن ناکەن

لێرە هەڵدەستن جاسووسیە دەکەین

خۆ دەفرۆشی نەتەوەن دەفرۆشی

ڕوو ڕەشی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و جاش و خۆفرۆشان

حەمەڕەسووڵ کەریمی

مالپەری گیاڕەنگ

www.giareng.com

سوورخەڵاتان- بەرنامەی ئەمجارەی سوورخەڵاتان، تایبەتە بە شەهیدی ڕێگەی ئازادی، شەهید کۆمار دەرئوفتادە ، خەڵکی پیرانشار





شەهیدان نامرن


بە شاباشی سەرت بێ چەرخی گەردوون
شەو و ڕۆژی چ ڕەش هاتن، چ ڕەش چوون
بە هەر دوو دەست برینی خۆت هەڵێنە
ئەتۆش وەک من کە زاماری بە کوردبوون
ناسر حیسامی

ناردنی وێنه‌ و ژیاننامه‌ی شه‌هیدان


درووست کردنی ئارشیوێکی گه‌وره‌،  بۆ شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پرۆژه‌یه‌کی  ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگه‌.
به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین، بۆ مێژوو ئه‌رشیڤێکی گه‌وره‌ ئاماده‌ بکه‌ین که سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی تێدا بێت. بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، له گیاڕه‌نگ سوپاسی تۆی خوێنه‌ر، هاوڕێ، دۆست و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین که هاوکارمان بن، ئه‌وه‌ش به ناردنی ژیاننامه‌ و وێنه‌ی شه‌هیدان. هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران به ناهه‌قی شه‌هیدکران!

 

په‌یوه‌ندی


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ئێمێل ئادرەسانەی خوارەوە بگرن.

hamerasoul@gmail.com

0046704782355