ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
WWW.GIARENG.COM
پێنجشه‌ممه‌ 29 خه‌رمانان 2724

         

شەهید ئارین موریدی

هه‌واڵی شه‌هیدان شەهید ئارین موریدی

خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی

شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان شادمان ئارین موریدی، کوڕی حەسەن و ئامینە، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێرانلە ڕێکەوتی ١٧ی رەزبەردا لە خۆپێشاندانی شاری سەلاسی باوەجانی دا زۆر بە تووندی بریندار دەبێ و دوای ڕۆژێک بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ و ئازار لە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەر۱۴۰۱ی هەتاوی لە نەخۆشخانەی شاری کرماشان شەهید بوو.





شەهیدان نامرن


بە شاباشی سەرت بێ چەرخی گەردوون
شەو و ڕۆژی چ ڕەش هاتن، چ ڕەش چوون
بە هەر دوو دەست برینی خۆت هەڵێنە
ئەتۆش وەک من کە زاماری بە کوردبوون
ناسر حیسامی

ناردنی وێنه‌ و ژیاننامه‌ی شه‌هیدان


درووست کردنی ئارشیوێکی گه‌وره‌،  بۆ شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پرۆژه‌یه‌کی  ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگه‌.
به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین، بۆ مێژوو ئه‌رشیڤێکی گه‌وره‌ ئاماده‌ بکه‌ین که سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی تێدا بێت. بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، له گیاڕه‌نگ سوپاسی تۆی خوێنه‌ر، هاوڕێ، دۆست و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین که هاوکارمان بن، ئه‌وه‌ش به ناردنی ژیاننامه‌ و وێنه‌ی شه‌هیدان. هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران به ناهه‌قی شه‌هیدکران!

 

په‌یوه‌ندی


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ئێمێل ئادرەسانەی خوارەوە بگرن.

hamerasoul@gmail.com

0046704782355