شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان فریشته ئەحمەدی تەمەن ۳۲ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد لە ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ ی هەتاوی شەهید بوو.
کچی شەهید فریشتە ئەحمەدی بە ناوی "باوان" لە سەر مەزاری دایکی شەهیدی. ئەم وێنەیە دواتر کاردانەوەی مێدیایی و هونەری زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و زۆربەی مێدیاکاران و ڕاگەیاندنەکان و تەنانەت ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش بە بەربڵاوی ئەم وێنەیان بڵاو کردەوە و پۆستێر و دیزاینی تایبەتیان لێ درووست کرد.
.
.