شەهیدی ڕێگای ئازادی سارینا ساعدی، تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی شاری سنە، کچی هاشم ساعدی و فەریدە لە دایکبووی ١٩ ـ ٠٧ ـ ١٣٨٦ی هەتاوی بە هۆی لێدان و ئەشکەنجە و لێدانی باتوم لە سەر لە لایەن تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ ی هەتاوی بە تووندی بریندار دەبێ و دوای شەو ڕۆژێک مانەوە لە کۆما دا ڕۆژی ٠٥ ـ خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی شەهید بوو.
تەرمی بێ گیانی شەهید سارینا لە ژێر چاوەدێری تووندی هێزە تیرۆریستییەکانی سوپای پاسداران لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی لە شاری سنە بە خاکسپێردرا.
لە ماوەی دوای شەهید کردنی سارینا هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعات داوایان لە باوکی شەهید سارینا کردووە کە دەبێ بڵێ سارینا بە هۆی کەڵک وەرگرتن لە مەوادی بێهۆشکەر گیانی لە دەست داوە، باوکی شەهید سارینا گوتوویەتی کە ئێوە دەتانهەوێ بە ئابڕۆی خەڵک یاری بکەن و بە هیچ پووڵ و پارەیەک خوێنی کچەکەم نافرۆشم.
بەڵگەی کۆچی دوایی شەهید سارینا کە بە دەستمان گەیشتووە باس لە شێوەی کۆچەکەی نادیار نووسیوە و ئەوە لە کاتێک دایە کە دەوڵەت ویستوویەتی بە شێوەیەک لە شێوەکان هەموو ئەو کوڕ و کچانەی کە لە شۆڕشی ژینا دا شەهید بوون بە پووڵ و پارە و یا بەدانی وەعدە و بەڵێنی جۆراوجۆر بخەنە ژێر چەتری ئیدارە و ئەنجوومەنەکانی خۆیان و ناوی شەهیدی شۆڕشی ژینایان لە سەر پاک بکەنەوە، بەڵام پێداگری دایک و باوکەکان پیلانەکانی کاربەدەستانی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانی پووچەڵ کردۆتەوە.
بەرنامەی سوورخەڵاتان، تایبەتە بە شەهیدی ڕێگەی ئازادی، شەهید سارینا ساعێدی، خەڵکی سنە