ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
WWW.GIARENG.COM
سێ‌شه‌مه 18 گوڵان 2724

         

شەهید دانش ڕەهنەما

هه‌واڵی شه‌هیدان شەهید دانش ڕەهنەما

خەڵکی ئاوایی بالو سەر بە شاری ورمێ

شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان دانش رەهنما تەمەن ۲۵ ساڵ، خەڵکی ئاوای بالو لە ورمێ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانان ۱۴۰۱ ی هەتاوی شەهید بوو. ئەو ڕەسم و وێنە خوێناویانەی لە شەهید دانش وەک خوێندکارێک بڵاو بۆوە ، بوو بە هۆی هاتنە سەر شەقامی خەڵکانێکی زۆر و جل و بەرگی خوێناوی دانش لە زۆربەی خۆ پێشاندانەکانی دەرەوەی وڵات و تەنانەت نێوخۆش بە دەست خۆپێساندەرانەوە دەبیندرا.

 بەرنامەی سوورخەڵاتان، تایبەتە بە شەهیدی ڕێگەی ئازادی، شەهید دانش ڕەهنما، خەڵکی ورمێ





شەهیدان نامرن


بە شاباشی سەرت بێ چەرخی گەردوون
شەو و ڕۆژی چ ڕەش هاتن، چ ڕەش چوون
بە هەر دوو دەست برینی خۆت هەڵێنە
ئەتۆش وەک من کە زاماری بە کوردبوون
ناسر حیسامی

ناردنی وێنه‌ و ژیاننامه‌ی شه‌هیدان


درووست کردنی ئارشیوێکی گه‌وره‌،  بۆ شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پرۆژه‌یه‌کی  ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگه‌.
به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین، بۆ مێژوو ئه‌رشیڤێکی گه‌وره‌ ئاماده‌ بکه‌ین که سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی تێدا بێت. بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، له گیاڕه‌نگ سوپاسی تۆی خوێنه‌ر، هاوڕێ، دۆست و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین که هاوکارمان بن، ئه‌وه‌ش به ناردنی ژیاننامه‌ و وێنه‌ی شه‌هیدان. هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران به ناهه‌قی شه‌هیدکران!

 

په‌یوه‌ندی


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ئێمێل ئادرەسانەی خوارەوە بگرن.

hamerasoul@gmail.com

0046704782355