شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان ئەمیر حوسێن بەساتی، خەڵکی شاری کرماشان ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتی ٣٠ ی خەرمانان ۱۴۰۱ ی هەتاوی لە شەقامی مودەرسی شاری کرماشان شەهید بوو.
شایانی باسە کە بە هۆی بەردەوامی نارزایەتی و خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کرماشان و کوردستان، رژێمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئێران ٧ ڕۆژ تەرمی ئەو مێرمنداڵە شەهیدەی شاری کرماشان ڕاگرت و دوای حەوت ڕۆژ بە وەرگرتنی نووسینێک کە پابەندبوونی بنەماڵەکەی سەبارەت ڕیسا دارێژراوەکانی سوپای تێدا نووسرابێ کوڕەکەیان تەحویل دەدەنەوە و دواتر لە گۆڕستانی ئاوایی دارخۆر حەسەنئاوا بە خاکسپێردرا.