ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
WWW.GIARENG.COM
یه‌کشه‌ممه‌ 16 گوڵان 2724

         

شەهید میلان حەقیقی

هه‌واڵی شه‌هیدان شەهید میلان حەقیقی

خەڵکی شاری شنۆ

شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان میلان حەقیقی تەمەن ۲۱ ساڵ، کوڕی وەرگێر و نووسەر کاک سەلیم حەقیقی، خەڵکی شاری شنۆ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان ۱۴۰۱ ی هەتاوی شەهید بوو.

ڕاگەیاندنی کاک سەلیم حەقیقی دوای شەهید بوونی میلان حەقیقی.

هاونیشتمانییانی ئازیز، دۆستان و هاوڕێیان
ئاگادار کرامەوە ئەمشەو ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە کاتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین بە مەرگی هۆڤییانەی ژینا ئەمینی، شاری شنۆش وەک هەموو شارەکانی کوردستان هەستایەوە، لەم ناڕەزایەتییە دا هێزە ئەمنییەکان ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە کە بەشێوەیەکی ئاشتیخوازانە داواکاری خۆیان دەردەبڕی.

لەو شەوە پڕ لە حیماسەیەدا زۆر بەداخەوە هەتا ئێستا سێ هاونیشتمانی بەناوەکانی سەدرەدین لێتان، ئەمین مەعرەفەت و میلان حەقیقی گیانی پاکی خۆیان فیدای ئامانجە بەرز و مەزنەکانی گەلی کورد کرد. ئەگەرچی برینی ساتەوەختی ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە تەزاندمی و ئێستاش پێم ڕاست نییە بەڵام لەناو هەموو ئەو خەم و حەسرەت و بێکەسییەی خۆم دا لەناو بارانی هەنیسکاوی ئەسرینی دانەبڕاوم دا لەناو غەمێکی قووڵ و حەسرەتێکی نەپساوەدا لەناو بەحری ئازار و ژان و قاڵبوونەوەیەدا لەناو ئەوپەڕی زوڵم و نەهامەتی و بێ دەستەڵاتیم دا، سەربەرزم بە میلان و هەموو ڕۆڵەکانی نیشتمان کە گیانی پاکی خۆیان فیدای خاک و نیشتمان و باوەڕە بەرزەکانییان کرد.
کوردستان سەلامەت
سەلیم حەقیقی

......................................

سوورخەڵاتان- حەوتەمین ئەڵقەی بەرنامەی سوورخەڵاتان، تایبەتە بە شەهید میلان حەقیقی ، خەڵکی شنۆ

وێنەی دایکی کاک سەلیم حەقیقی لە سەر گڵکۆی نەوەی شەهیدی میلان حەقیقی، لە شاری شنۆ





شەهیدان نامرن


بە شاباشی سەرت بێ چەرخی گەردوون
شەو و ڕۆژی چ ڕەش هاتن، چ ڕەش چوون
بە هەر دوو دەست برینی خۆت هەڵێنە
ئەتۆش وەک من کە زاماری بە کوردبوون
ناسر حیسامی

ناردنی وێنه‌ و ژیاننامه‌ی شه‌هیدان


درووست کردنی ئارشیوێکی گه‌وره‌،  بۆ شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پرۆژه‌یه‌کی  ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگه‌.
به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین، بۆ مێژوو ئه‌رشیڤێکی گه‌وره‌ ئاماده‌ بکه‌ین که سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی تێدا بێت. بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، له گیاڕه‌نگ سوپاسی تۆی خوێنه‌ر، هاوڕێ، دۆست و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین که هاوکارمان بن، ئه‌وه‌ش به ناردنی ژیاننامه‌ و وێنه‌ی شه‌هیدان. هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران به ناهه‌قی شه‌هیدکران!

 

په‌یوه‌ندی


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ئێمێل ئادرەسانەی خوارەوە بگرن.

hamerasoul@gmail.com

0046704782355