شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان ئەمین مەعرەفەت تەمەن ۱۶ساڵ، خەڵکی شاری شنۆ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوانی رژێمی ئیسلامی ئێران بە تووندی بریندار دەبێ و دواتر لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان ۱۴۰۱ ی هەتاوی شەهید بوو.
شەهید ئەمین مەعرەفەت لە ڕێکەوتی ٠٦ ـ ١١ ـ ١٣٨٤ی هەتاوی لە شاری شنۆ لە دایک بوو، شەهید ئەمین تاقانە کوڕی ماڵی خۆیان بوو و ساحەبی سێ خوشک بوو، لە نێو بنەماڵەکەیان دا یەکجار خۆشەویست بوو، کوڕێکی مێهرەبان و وەفادار و لەبەر دڵان بوو، بە هۆی ئەوە تاقانە کوڕ بوو ڕێزی زۆری لێدەگیرا و بۆ خۆشی ڕیزی زۆری بۆ دایک و خوشک و باب و کەس و کاری هەبوو.
شەهید ئەمین گەنجێکی خاکەڕایی و نیشتمانپەروەر بوو، لە یاد و بۆنەکان بەشدار دەبوو، لەگەڵ بەشێک لە هاورێیەکانی خەریکی کاری موسیقی بوو و لەو بوارەدا کەسێکی شارەزا بوو، خوێندکارێکی نموونەیی بوو و لە بەشی خوێندنی بەرق دا دەرسی دەخوێند.
بەداخەوە لە کاتێک دا لەگەڵ دایکی لە بازار و شەقام بوو، بە گوللەی ڕاستەوخۆی رژێمی تیرۆریستی ئێران لە شاری شنۆ لە ڕێکەوتی ٣٠ ـ ٠٦ ـ ١٤٠١ی هەتاوی شەهید بوو.