شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان محەممەد زارعی، خەڵکی ئاوایی دهبنە، شاری سەنقور بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ۱۴۰۱ ی هەتاوی شەهید بوو. تەرمی شەهید محەممەد دوای دوو ڕۆژ تەحویلی بنەماڵەکەی درایەوە و لە ژێر چاوەدێری و گوشاری هێزە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاوایی دەهبنە زێدی لە دایکبوونی بە خاکسپێردرا.