ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
WWW.GIARENG.COM
یه‌کشه‌ممه‌ 16 گوڵان 2724

         

شەهید عەبدولسەلام قادر گڵوانی

هه‌واڵی شه‌هیدان شەهید عەبدولسەلام قادر گڵوانی

خەڵکی شاری شنۆ

شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان عەبدالسەلام قادر گڵوانی تەمەن ۳۲ ساڵ، خەڵکی شاری شنۆ ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان لە کاتی هاتنە سەر شەقام بۆ پشتیوانی لە شاری سەقز بە تووندی بریندار دەبێ و چوار ڕۆژ دواتر لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانان ۱۴۰۱ ی هەتاوی شەهید بوو.





شەهیدان نامرن


بە شاباشی سەرت بێ چەرخی گەردوون
شەو و ڕۆژی چ ڕەش هاتن، چ ڕەش چوون
بە هەر دوو دەست برینی خۆت هەڵێنە
ئەتۆش وەک من کە زاماری بە کوردبوون
ناسر حیسامی

ناردنی وێنه‌ و ژیاننامه‌ی شه‌هیدان


درووست کردنی ئارشیوێکی گه‌وره‌،  بۆ شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پرۆژه‌یه‌کی  ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگه‌.
به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین، بۆ مێژوو ئه‌رشیڤێکی گه‌وره‌ ئاماده‌ بکه‌ین که سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی تێدا بێت. بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، له گیاڕه‌نگ سوپاسی تۆی خوێنه‌ر، هاوڕێ، دۆست و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین که هاوکارمان بن، ئه‌وه‌ش به ناردنی ژیاننامه‌ و وێنه‌ی شه‌هیدان. هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران به ناهه‌قی شه‌هیدکران!

 

په‌یوه‌ندی


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ئێمێل ئادرەسانەی خوارەوە بگرن.

hamerasoul@gmail.com

0046704782355