ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
WWW.GIARENG.COM
پێنجشه‌ممه‌ 29 خه‌رمانان 2724

         

شەهید سپەهر ئەعزەمی

هه‌واڵی شه‌هیدان شەهید سپەهر ئەعزەمی

خەڵکی شاری سەحنەی کرماشان

شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان سپەهر ئەعزەمی، خەڵکی شاری سەحنە لە کرماشان، تەمەن ٢٤ ساڵ ، کوڕی محەممەد ڕەزا و سەر بە ئایینی یارسان لە کرماشان و دانیشتووی شاری کەرەج بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە کاتی چلەی شەهید حەدیسی نەجەفی لە گۆڕستانی بی‌بی سەکینە زۆر بە تووندی بریندار دەبێ و دوای سێ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی مەدەنی شاری کەرەج بە هۆی کاریگەر بوونی برینەکەی ڕۆژی ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی شەهید بوو.





شەهیدان نامرن


بە شاباشی سەرت بێ چەرخی گەردوون
شەو و ڕۆژی چ ڕەش هاتن، چ ڕەش چوون
بە هەر دوو دەست برینی خۆت هەڵێنە
ئەتۆش وەک من کە زاماری بە کوردبوون
ناسر حیسامی

ناردنی وێنه‌ و ژیاننامه‌ی شه‌هیدان


درووست کردنی ئارشیوێکی گه‌وره‌،  بۆ شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پرۆژه‌یه‌کی  ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگه‌.
به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین، بۆ مێژوو ئه‌رشیڤێکی گه‌وره‌ ئاماده‌ بکه‌ین که سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی تێدا بێت. بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، له گیاڕه‌نگ سوپاسی تۆی خوێنه‌ر، هاوڕێ، دۆست و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین که هاوکارمان بن، ئه‌وه‌ش به ناردنی ژیاننامه‌ و وێنه‌ی شه‌هیدان. هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران به ناهه‌قی شه‌هیدکران!

 

په‌یوه‌ندی


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ئێمێل ئادرەسانەی خوارەوە بگرن.

hamerasoul@gmail.com

0046704782355