ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
WWW.GIARENG.COM
پێنجشه‌ممه‌ 29 خه‌رمانان 2724

         

شەهید ئیبراهیم شەریفی‌فەڕ

هه‌واڵی شه‌هیدان شەهید ئیبراهیم شەریفی‌فەڕ

خەڵکی شاری بۆکان

شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان ئیبراهیم شەریفی‌فەڕ، تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکان، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە خۆپێشاندانی شاری بۆکان لە ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەر دا زۆر بە تووندی بریندار دەبێ و دوای چەند ڕۆژ بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ و ئازار لە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ۱۴۰۱ ی هەتاوی لە نەخۆشخانەی "سەید و شەهەدای" شاری ورمێ شەهید بوو.

بەرنامەی سوورخەڵاتان، تایبەتە بە شەهیدی ڕێگەی ئازادی، شەهید ئیبراهیم شەریفی‌فەڕ، خەڵکی بۆکان

 





شەهیدان نامرن


بە شاباشی سەرت بێ چەرخی گەردوون
شەو و ڕۆژی چ ڕەش هاتن، چ ڕەش چوون
بە هەر دوو دەست برینی خۆت هەڵێنە
ئەتۆش وەک من کە زاماری بە کوردبوون
ناسر حیسامی

ناردنی وێنه‌ و ژیاننامه‌ی شه‌هیدان


درووست کردنی ئارشیوێکی گه‌وره‌،  بۆ شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پرۆژه‌یه‌کی  ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگه‌.
به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین، بۆ مێژوو ئه‌رشیڤێکی گه‌وره‌ ئاماده‌ بکه‌ین که سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی تێدا بێت. بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، له گیاڕه‌نگ سوپاسی تۆی خوێنه‌ر، هاوڕێ، دۆست و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین که هاوکارمان بن، ئه‌وه‌ش به ناردنی ژیاننامه‌ و وێنه‌ی شه‌هیدان. هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران به ناهه‌قی شه‌هیدکران!

 

په‌یوه‌ندی


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ئێمێل ئادرەسانەی خوارەوە بگرن.

hamerasoul@gmail.com

0046704782355