ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
WWW.GIARENG.COM
سێ‌شه‌مه 2 رێبه‌ندان 2724

         

شەهید یەحیا ڕەحیمی

هه‌واڵی شه‌هیدان شەهید یەحیا ڕەحیمی

خەڵکی شاری سنە

شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان یەحیا ڕەحیمی، تەمەن ٣١ ساڵ، کوڕی ئەحمەد، خەڵکی شاری سنە ، وەستای کاشی کاری بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتی١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ماشێنی شەخسی خۆیدا شەهید کرا.

بەرنامەی سوورخەڵاتان، تایبەتە بە شەهیدی ڕێگەی ئازادی، شەهید یەحیا ڕەحیمی، خەڵکی سنە

 





شەهیدان نامرن


بە شاباشی سەرت بێ چەرخی گەردوون
شەو و ڕۆژی چ ڕەش هاتن، چ ڕەش چوون
بە هەر دوو دەست برینی خۆت هەڵێنە
ئەتۆش وەک من کە زاماری بە کوردبوون
ناسر حیسامی

ناردنی وێنه‌ و ژیاننامه‌ی شه‌هیدان


درووست کردنی ئارشیوێکی گه‌وره‌،  بۆ شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پرۆژه‌یه‌کی  ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگه‌.
به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین، بۆ مێژوو ئه‌رشیڤێکی گه‌وره‌ ئاماده‌ بکه‌ین که سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی تێدا بێت. بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، له گیاڕه‌نگ سوپاسی تۆی خوێنه‌ر، هاوڕێ، دۆست و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین که هاوکارمان بن، ئه‌وه‌ش به ناردنی ژیاننامه‌ و وێنه‌ی شه‌هیدان. هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران به ناهه‌قی شه‌هیدکران!

 

په‌یوه‌ندی


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ئێمێل ئادرەسانەی خوارەوە بگرن.

hamerasoul@gmail.com

0046704782355