شەهیدی ڕێگای ڕزگاری کوردستان سەعدی شاهرووخیفەر، خەڵکی شاری بۆکان ، لە ڕێکەوتی ٢٨ ی خەزەڵوەر لە لایەن تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەگیرێ و دوای چوار ڕۆژ بێ سەروشوێنی، لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی دا لە لایەن ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە بنەماڵەکەیان بانگ دەکرێ کە تەرمی کوڕی شەهیدان وەر بگرنەوە.
شایانی باسە کە بنەماڵەکەیان لە کاتی وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان دا بۆیان دەر دەکەوێ جیا لەوە کە ئازار و ئەشکەنجەی زۆر دراوە، هاوکات جێگای چەندین برینی قوڵی چەقۆ و قەمە و ئاسنی بە جەستەوە دیارە و دواتر لە ژێر هەڕەشە و گوشاری ڕژێم ناهێڵن کە تەرمەکەی وەک بۆ خۆیان دەیانهەوێ بە خاک بسپێرن.