شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان حوسێن عەبدپەنا، تەمەن ٧٠ ساڵ خەڵکی شاری سنە، بەکرێگیراونی ڕژێم، لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ ی هەتاوی هێرش دەکەنە سەر بینا و خانووەکانی گەرەکی بەهارانی سنە و دواتر تەقە لە خەڵک دەکەن و دواتر شەهید حوسێن بە تووندی بریندار دەبێ و دوای ئەوە دەگەیێندرێتە نەخۆشخانە، بە هۆی کاریگەر بوونی برینەکانی شەهید دەبێ و دواتر جینایەتکارانی کۆماری ئیسلامی تەرمەکەی شەهید حوسێن دەفرێنن بۆ شوێنێکی نادیار.