ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
WWW.GIARENG.COM
دووشه‌مه‌‌ 10 گوڵان 2724

         

شەهید ئومید حوسێنی

هه‌واڵی شه‌هیدان شەهید ئومید حوسێنی

خەڵکی شاری سنە

شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان ئومید حوسێنی تەمەن ٢٢ ساڵ ، خەڵکی پایگەلان، سنە ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٧ ی خەزەڵوەر ۱۴۰۱ ی هەتاوی شەهید بوو. شەوی هەینی٢٧ی خەزەڵوەر ئومید حوسێنی، تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی پایگەلان لە سنە لەژێر ئەشکەنجەی بێ‌بەزەییانەی هێزە تێرۆریستییەکانی سوپای پاسدارن دا شەهید بوو. شەهید ئومید لە پایگای "تووس نەوزەر" لە شاری سنە لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕێژیمدا شەهید بووە.

تیروریستانی سەر بە خامنەیی کاتێک ئومید شەهید دەکەن، لە ترسی شۆڕش و راپەرینی خەڵک و بۆ شاردنەوەی کارە دزێو پڕ لە جینایەکانیان هەر بە شەو و بە نهێنی لە گۆڕستانی بەهەشت محەممەدی دەینێژن و دواتر بنەماڵەکەی دەخەنە ژێر گوشارەوە و هەڕەشەیان لێدەکەن کە نابێت ئەو ڕووداوە و ئەو جئنایەتە لەگەڵ خەڵک و مێدیا باس بکەن.





شەهیدان نامرن


بە شاباشی سەرت بێ چەرخی گەردوون
شەو و ڕۆژی چ ڕەش هاتن، چ ڕەش چوون
بە هەر دوو دەست برینی خۆت هەڵێنە
ئەتۆش وەک من کە زاماری بە کوردبوون
ناسر حیسامی

ناردنی وێنه‌ و ژیاننامه‌ی شه‌هیدان


درووست کردنی ئارشیوێکی گه‌وره‌،  بۆ شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پرۆژه‌یه‌کی  ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگه‌.
به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین، بۆ مێژوو ئه‌رشیڤێکی گه‌وره‌ ئاماده‌ بکه‌ین که سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی تێدا بێت. بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، له گیاڕه‌نگ سوپاسی تۆی خوێنه‌ر، هاوڕێ، دۆست و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین که هاوکارمان بن، ئه‌وه‌ش به ناردنی ژیاننامه‌ و وێنه‌ی شه‌هیدان. هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران به ناهه‌قی شه‌هیدکران!

 

په‌یوه‌ندی


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ئێمێل ئادرەسانەی خوارەوە بگرن.

hamerasoul@gmail.com

0046704782355