شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان سامان قادربەیگی خەڵکی ، تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٤ ی خەزەڵوەر بە تووندی بریندار دەبێ و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ و بەداخەوە ڕۆژی ٢٦ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ ی هەتاوی دوای بەربەرەکانی لەگەڵ ئازار و مەرگ شەهید بوو.
شەهید سامان جارێکیتریش لە خۆپێساندانەکانی شاری بۆکان بریندار ببوو، بەڵام برینەکانی نەبوونە هۆکار بۆ ئەوەی دەست لە ویست و داخوازییەکانی گەلەکەی بێنێ و بەداخەوە بۆ جاری دووهەمیش بریندار بوو و دواتر شەهید بوو، شەهید سامان خاوەن ژن و دوو منداڵ بوو.
بەرنامەی سوورخەڵاتان، تایبەتە بە شەهیدی ڕێگەی ئازادی، شەهید سامان قادربەیگ، خەڵکی بۆکان