شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان ئەسعەد ڕەحیمی خەڵکی شاری بۆکان لە دایکبووی ڕێکەوتی ٢ی ڕێبەندانی ١٣٧١ی هەتاوی کوری ئیبراهیم ڕەحیمی و خاتوو زێنەب و دانیشتووی بۆکان. شەهید ئەسعەد ڕەحیمی خوێندنی تا لیسانسی زانستی وەرزش لە بۆکان وەر گرت و دواتر لەگەڵ خاتوو نەسرین ژیانی هاوبەشیان پێکهێنا. شەهید ئەسعەد لە خۆپێساندانەکانی دژ بە هێزی ئەهریمەنی و سوپای جەهل و نەزانی رژێمی ئێراندا بەشدار دەکا و لە شەوی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران بە تووندی بریندار دەبێ و دەکەوێتە دەستی جەللادانی سەردەم و دوای ئازار و ئەشکەنجە و لێدانی زۆر هەر بە برینداری بەجێی دەێڵن و دواتر لە ڕیگای نەخۆشخانەدا بە هۆی کاریگەر بوونی برینەکانی و ئازار و لێدانی زۆر بەداخەوە شەهید بوو.
بەرنامەی سوورخەڵاتان، تایبەتە بە شەهیدی ڕێگەی ئازادی، شەهید ئەسعەد ڕەحیمی ، خەڵکی بۆکان