شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان پەیمان مینبەری، تەمەن ٢٩ ساڵ ، کوڕی ئەیوب و ساحیبە، خەڵکی شاری ئاوایی نییەر سەر بە شاری سنە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی تیرۆریستانی رژێمی ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتی ٨ی ڕەزبەری ۱۴۰۱ ی هەتاوی شەهید بوو. تەرمی شەهید پەیمان کاتژمێر دووی بەرەبەیانی لە ژێر گوشار و هەڕەسەکانی جینایەتکارانی رژێمی ئێران دا لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی لە سنە بە خاکسپێردرا.
سوورخەڵاتان- بەرنامەی ئەمجارەی سوورخەڵاتان، تایبەتە بە شەهیدی ڕێگەی ئازادی، شەهید پەیمان مینبەری ، خەڵکی سنە