ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
WWW.GIARENG.COM
سێ‌شه‌مه 18 گوڵان 2724

         

شەهید هێمن ئەحمەدی (هەمزە)

هه‌واڵی شه‌هیدان شەهید هێمن ئەحمەدی (هەمزە)

خەڵکی شاری سەردەشت

شەهیدی ڕێگای ئازادی کوردستان هێمن ئەحمەدی (هەمزە) ، تەمەن ٣٣ ساڵ ، خەڵکی گوندی بێورانی خوارێ لە سەردەشت، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژێم لە ڕێکەوتی ٢٠ ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی شەهید بوو. ڕۆژی هەینی هێزەکانی ڕژیم لە گوندی بێورانی خوارێی ناوچەی سەردەشت بە بیانووی بوونی باری قاچاغ هەڵیانکوتاوەتە سەر خەڵکی گوند و بەداخەوە لەو هێرشەدا لاوی بە هەڵویست و نیشتمانپەروەر هێمن حەمزە ناسراو بە هێمنی ئەحمەدی حەمەی هەمزەی شەهید دەکەن.

دوابەدوای شەهید کردنی هێمنی جوانە مەرگ خەڵکی شۆڕشگێڕی بێوران بوێرانە هەڵیانکوتایە سەر ڕژیم و هێزەکانی و لە ئاکامدا ماشێنی هێزەکانی ڕژیمیان ئاگر تێبەردا.





شەهیدان نامرن


بە شاباشی سەرت بێ چەرخی گەردوون
شەو و ڕۆژی چ ڕەش هاتن، چ ڕەش چوون
بە هەر دوو دەست برینی خۆت هەڵێنە
ئەتۆش وەک من کە زاماری بە کوردبوون
ناسر حیسامی

ناردنی وێنه‌ و ژیاننامه‌ی شه‌هیدان


درووست کردنی ئارشیوێکی گه‌وره‌،  بۆ شه‌هیدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پرۆژه‌یه‌کی  ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگه‌.
به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین، بۆ مێژوو ئه‌رشیڤێکی گه‌وره‌ ئاماده‌ بکه‌ین که سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی تێدا بێت. بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، له گیاڕه‌نگ سوپاسی تۆی خوێنه‌ر، هاوڕێ، دۆست و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین که هاوکارمان بن، ئه‌وه‌ش به ناردنی ژیاننامه‌ و وێنه‌ی شه‌هیدان. هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران به ناهه‌قی شه‌هیدکران!

 

په‌یوه‌ندی


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ئێمێل ئادرەسانەی خوارەوە بگرن.

hamerasoul@gmail.com

0046704782355