“سه‌دیقی ئه‌نجیری‌ئازه‌ر له یادداشته‌كانی نیما یوشیج دا”. قادر وریا
ڕوونکردنەوەیەکی پێویست: ئەم بابەتەم لە2006.04.06 لە سایتی “دیمانە”-یادی بە خێر- بڵاو کردەوە. ئەو کات ژمارەی ئەو کەسانەی لەوە ئاگادار بوون کە نیما یوشیچ بەو چەشنە سەرسوڕمان و ستایش لە ڕووناک‌بیری کورد سەدیق ئەنجیری ئازەر دواوە، لە ژمارەی پەنجەکانی دەست تێپەڕیان نەدەکرد. هەر بۆیەش بابەتەکەم پێشوازیی باشی لێ‌کرا. لەو کاتەوە تا ئێستا لانیکەم کتێبێک(لە نووسینی د.یاسین سەردەشتی) و کۆمەڵێک بابەتی دیکە لە بارەی شەهید سەدیق ئەنجیری ئازەر بڵاو بوونەوە. بەو حاڵەش، هەست دەکەم ئەم بابەتەم لە بەرچاوان و لەبەردەستی خوێنەرانی ئەمڕۆ نەماوە و جێی خۆیەتی جارێکی دیکە بکەوێتەوە بەر سەرنج.
***
پێشه‌كی
ئه‌مانه‌ی لێره‌دا ده‌یانخوێننه‌وه، ئه‌و یادداشتانه‌ن كه نیما یوشیج، باوكی شیعری نوێی فارسی، په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له باره‌ی سه‌دیقی ئه‌نجیره‌ی‌ئازه‌ر له ده‌فته‌ری یادداشتی ڕۆژانه‌ی خۆیدا تۆماری كردوون. سه‌دیقی ئه‌نجیری‌ئازه‌ر له تاران چی ده‌كرد و چۆن له‌گه‌ڵ نیما و شاعیران و ڕووناكبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران ببوو به دۆست و ناسیاو؟ ئه‌و لاوه كورده چۆن به‌م هه‌موو زانایی و تێگه‌یشتوویی‌یه گه‌یشتبوو كه نیما به سه‌رسووڕمانه‌وه لێی دواوه و به یه‌كێك له‌و گه‌وره‌ترین مرۆڤانه‌ی زانیوه كه له ژیانیدا تووشیان بووه؟ كه‌سێكی ئاوا بلیمه‌ت بۆچی كاتێك له تارانه‌وه ڕووی كردۆته كوردستانی عێراق و تێكه‌ڵ به تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له گه‌رمێن بووه، بووه به ئامانجی پیلانێكی ناجوامێرانه و به ده‌ست كه‌س یا كه‌سانێك كه بێگومان خۆیان له‌و به حیزبی‌تر، كوردتر و نیشتمانپه‌روه‌رتر زانیوه، تیرۆر كراوه؟ نه‌سلی ئه‌مڕۆی ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌ی ئه‌نجیری‌ئازه‌ر‌و، تێكۆشه‌ران و ڕووناكبیرانی سه‌رده‌می ئێستا له باره‌ی مرۆڤێكی ئاوا هه‌ڵكه‌وتوو چه‌ند ده‌زانن؟
له‌و ڕۆژه‌وه كه یادداشته‌كانی نیما یوشیج له باره‌ی ئه‌م مرۆڤه‌وه‌م خوێندونه‌ته‌وه، بڕیارم داوه وه‌دوای سه‌ربرده و چاره‌نووسی ته‌ماویی ئه‌و كه‌سایه‌تییه بكه‌وم. له‌وه‌یش كه مرۆڤێكی ئاوا كه‌موێنه نه‌ك به‌ده‌ست دوژمنانی ماف و ئازادییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، به‌ڵكو به‌ده‌ست كه‌سانێك كه به‌رگی پێشمه‌رگایه‌یتی كورد و كوردستانیان له‌به‌ردا بووه، ئه‌ویش ته‌نیا به تاوانی جیابیری و ملنه‌دان بۆ سه‌ره‌ڕۆیی و ته‌كڕه‌وی و داكۆكی له بیروڕای خۆی كوژراوه، خۆم به شه‌رمه‌زار ده‌زانم. خۆ ده‌زانم من له‌م نێوه‌دا هیچ تاوانێكم نییه. به‌ڵام تاوانم هه‌بێ یان نا، تاكێكم له‌و نه‌ته‌وه‌یه كه زۆر قه‌باحه‌تی له‌م چه‌شنه به‌رامبه‌ر به مرۆڤه به‌نرخه‌كانی، له‌به‌رچاوی ئه‌نجام دراون و ده‌درێن. به‌ڵام كه‌م كه‌س هه‌ر له‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌نگی لێوه‌هاتووه.
ئه‌م وه‌رگێڕانه‌م پێشكه‌ش به هه‌موو ئه‌و مرۆڤه به‌رز و كه‌موێنانه ده‌كه‌م كه له‌نێو خه‌بات و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی كوردستاندا باجی ململانێ له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ڕۆیی و نه‌زانییان داوه، و له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه تیرۆری فیزیكی، سیاسی و… كراون. به‌م دێڕه شیعره‌ی مامۆستای گه‌وره، شێركۆ بێكه‌س، كۆتایی پێ‌دێنم كه بۆ پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مانی قوربانیی شه‌ڕێكی نێوخۆیی گوتوویه‌تی:
“خۆمان كوشتمان، تف له خۆمان”.
سه‌ددیق ئه‌نجیری‌ئازه‌ر له یادداشته‌كانی نیما یوشیج دا
ئه‌نجیری‌ئازه‌ر
“ئه‌م لاوه كورده، تاقه پیاوێك بوو كه دیتم. ئێستا له ژووره‌كه‌ی ئێمه نه‌ماوه.”
یادداشتی 23 تا 31ی بانه‌مه‌ڕی 1334، لاپه‌ڕه‌ی 233.
ئازه‌ر تێده‌گا
“ئه‌نجیری‌ئازه‌ر ته‌نیا پیاوێك بوو كه دیتم. ئازه‌ر ئه‌نجیری تێده‌گا. ئه‌نجیری‌ئازه‌ر ته‌نیا پیاوێك بوو كه من دیتم، چونكه كورده.”
یادداشتی كۆتایی شه‌و، 31ی بانه‌مه‌ڕی 1334، لاپه‌ڕه‌كانی 234 و 235.
ئه‌نجیری ئازه‌ر
“ئه‌گه‌ر ئه‌و لاوه نه‌جیب و هۆشمه‌نده‌ی كورد نه‌با، من زۆر دڵته‌نگتر ده‌بووم. [كه‌سێكی] یه‌كجار تێگه‌یشتووه. زۆر هه‌ستیاره. باشتر ئه‌مه‌یه بڵێم زۆر خوێنده‌وار و كارامه‌یه.
” لاپه‌ڕی 239.
“به‌ڵام كه‌سانی دیكه له بناغه‌ی كاری من تێگه‌یشتوون. هه‌ر له جێ‌دا، دۆخی گۆڕان، دۆخی گۆڕانه. هه‌ر له جێ‌دا وه‌ك ئه‌نجیری ده‌ڵێ ده‌بێ ڕوانین و فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی نیما ببینرێ.”
ئه‌نجیری ئازه‌ر
“هێندێك كه‌س ‘فوت و فن’ (ورده‌كاری و تێكنیكی) هونه‌ری من تێگه‌یشتوون به‌ڵام كه‌سێك هه‌یه كه هه‌موو ده‌رد و ڕه‌نجی منی له ڕووی شیعره‌كانمه‌وه هه‌ست پێكردووه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌وانه‌ی ژیانی منیان ده‌ناسی نه‌یانتوانیوه به‌هۆی ژیانی منه‌وه له ده‌رده شاراوه‌كانی نێو شیعره‌كانم تێبگه‌ن. ئه‌و یه‌ك كه‌سه ده‌رده‌كانی منی وه‌ها ناسی كه بووه به‌هۆی سه‌رسووڕمانی خودی خۆم. له خودی خۆم و له هه‌موو كه‌س باشتری ناسی. ته‌نانه‌ت [له] ئالی ئه‌حمه‌د. چونكه ئالی ئه‌حمه‌دیش زۆر له ده‌رده‌كانی منی له ڕووی به‌رهه‌مه‌كانی منه‌وه ناسی. به‌ڵام ئه‌م یه‌ك كه‌سه به جۆرێك من ده‌ناسێ كه من بۆخۆم ده‌بێ له‌و بپرسم ئه‌رێ من كێم؟ ئه‌م یه‌ك كه‌سه لاوێكی كورده و په‌رێشانی ڕۆژگار. ناوی ئه‌نجیری‌ئازه‌ره. من له یادداشته‌كانمدا له‌وانه‌یه چه‌ند جار ناوی ئه‌وم هێنابێ. ئه‌گه‌ر توانیبام شه‌و و ڕۆژ له‌گه‌ڵ ئه‌م لاوه كورده پێكه‌وه له جێیه‌ك بین، ده‌متوانی شه‌و و ڕۆژ كار بكه‌م (بنووسم).” جۆزه‌ردانی 1334، لاپه‌ڕی 245.
ئه‌ی ئازه‌ر
“ئه‌وه‌نده‌م قسه كرد، قسه گرنگه‌كانم له‌بیرچوونه‌وه. دیسانیش له‌وانه‌یه هه‌ڵبفریوێین و له‌بیرمان نه‌بێ، چونكه قسه، كاتێك كرا، كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر خودی كه‌سه‌كه كه‌م ده‌بێـته‌وه. واته [قسه] له سه‌رنجڕاكێشبوونی خۆی كه‌م ده‌كاته‌وه.” لاپه‌ڕی 246.
“ئه‌مڕۆ چووم بۆ ئیداره‌ی ‘معارف’. دوكتۆر جه‌ننه‌تی به خانه‌نشینیی منه‌وه ماندووه. سوپاسی ده‌كه‌م. موعته‌میدی هات. جێ سیغار (قوطی سیگار)ێكی بۆ من هێنابوو كه له سنه دروستكراوه.”
“ئازه‌ر گوتی دوێنێ له شوێنێك هێندێك لاو (نوسره‌ت ڕه‌حمانی و كه‌سانی تر) هێرشیان كردۆته سه‌ر ئەخه‌وان (ئومید). له‌سه‌ر شیعرێك كه به‌دژی من له گۆڤاره‌كه‌یدا چاپی كردووه. ئه‌خه‌وان به‌وانی گوتبوو من دوێنێ چوومه لای نیما، هێندێك یادداشتی دامێ، له باره‌ی ‘موشحات’ یا شیعری ئازادی كۆن.”
“له‌سه‌ر دیواری ماڵێ كێشه‌مان هه‌یه، به‌ننایی حه‌وز (ستێر)یش له‌گۆڕێدا هه‌یه. كاتی من به به‌تاڵی و خۆڕایی ده‌ڕوا.” 5ی پووشپه‌ڕی 1334.
ئازه‌ر ئه‌نجیری
“ئه‌م لاوه كورده لێوه‌شاوه‌ترین پیاوێك بوو كه ئه‌مساڵ شانازیی ئاشنابوون له‌گه‌ڵ ئه‌وم هه‌یه. ئه‌م لاوه، ناڵێم چه‌ند زمانان ده‌زانێ، ناڵێم شیعری ئه‌مڕۆ و دوێنێ و شیعری هه‌ر ڕۆژێك له هه‌ر شاعیرێك باشتر تێده‌گا، ناڵێم شیعر ناڵێ، به‌ڵام ده‌زانێ شیعر چییه. ناڵێم تێگه‌یشتنێكی چه‌نده مه‌نتیقیی هه‌یه. ناڵێم له باری قه‌زاوه‌ته‌وه چه‌نده گه‌شه‌ی كردووه. ناڵێم چ كه‌سایه‌تییه‌كه و خه‌ریكی چییه.”
ئه‌و گه‌وره‌ترینی ئه‌و مرۆڤانه‌یه كه من له ماوه‌ی ژیانی خۆمدا تووشیان بووم. من زۆر جار تووشی مرۆڤی هاوڕوانگه و هاوبیری خۆم بووم. ئه‌و له هه‌مووی ئه‌مانه‌ی تێپه‌ڕاندووه.”
ئه‌م لاوه كورده، و به‌تایبه‌تی كورد به واتای مرۆڤ، له ته‌واوی ساڵی 1334 و ساڵی 1333دا مایه‌ی دڵنه‌وایی من بوو.”
ئه‌م كورده ئه‌وه‌نده تێگه‌یشتووه كه تێگه‌یشتنی وی، له سه‌رووی زانایی‌یه‌وه‌یه و زانایی‌یه‌كه‌ی له سه‌رووی تێگه‌یشتنه‌وه‌یه.”
من له باری زانستی ئه‌وه‌وه، دیسان هیچ ناڵێم. ئه‌و زۆر شتی خوێندۆته‌وه و له كه‌سانی دی باشتریان ده‌زانێ. ئه‌گه‌ر به زمانی عیرفان قسه بكه‌م ده‌بێ بڵێم ئه‌و گه‌یشتۆته “حق الیقین”ی زانسته‌كانی خۆی.”
ئه‌و له سه‌رووی زانسته‌وه‌یه. زانستێكه كه ده‌بێ له‌گه‌ڵ زانست بیخه‌یته تای ته‌رازوویه‌ك و كه‌م و كورتییه‌كانی زانستی مرۆیی، به‌و مه‌زه‌نده بكه‌ی.” لاپه‌ڕه‌ی 252.
ئه‌مڕۆ له ‘معارف’
ئه‌مڕۆ له ‘معارف’ لای ئازه‌ر بووم. شاهروودی و هی دیكه‌یش له‌وێ بوون. من داوای مه‌ره‌خه‌سیم دا به ئازه‌ر، داوای خانه‌نشینییش. ‘ته‌لایی’ هات و وه‌ریگرت.”
من ده‌بێ به [حسێبی] به ئه‌و لاوه بێچارانه ڕابگه‌م. ئازه‌ر ده‌زانێ من ده‌ڵێم چی. هه‌وا زۆر گه‌رم بوو. ژنه‌كه‌م چووه بانك. به‌بۆنه‌ی خانه‌نشینكرانییه‌وه خه‌ریكی جێژن گرتن بوو.”
ئازه‌ر ئه‌نجیری
“ئازه‌ر، پێرێ له‌به‌رچاوی خۆم به شاهروودی گوتبوو: با نه‌بینه موزاحیمی حاڵی نیما، ئه‌و (نیما) سه‌ربه‌خۆ نییه.”
لێره و له‌وێ چیان بیستووه[؟] من زۆری پێ ناڕه‌حه‌ت بووم. پێم خۆش‌بوو شه‌و و ڕۆژ ئه‌م لاوه نه‌جیبه كورده‌م بدیبا. ئه‌م لاوه خاوه‌ن زانسته و تێگه‌یشتووه كه من ته‌نیا به نه‌جیب و مرۆڤ ناوی ده‌به‌م.”
كاتێك ده‌بینێ من خه‌ریكه ده‌گریم، گریانی دێت. من له‌م لاوه‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌م نییه، ئه‌و له مندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. من و ئه‌و له یه‌كتردا ره‌نگمان داوه‌ته‌وه. ئه‌و ئاوێنه‌یه‌كی خاوێنی ده‌رده ئینسانییه‌كانه.” لاپه‌ڕه‌ی 254.
ئازه‌ر
ئه‌م لاوه تێگه‌یشتوو، خوێنده‌وار و ئه‌دیبه؛ ساڵی 1327 هاته تاران و ڕوویكرده پیشه‌ی مامۆستایه‌تی. دوایه دایك و بابیشی هێنانه تاران. برایه‌كی مرد و برایه‌كیشی ئێستا ‘محصل’ (قوتابی)یه. بژیوده‌ری بنه‌ماڵه‌یه. له ژوورێكی به‌رڕۆژ (آ‌فتاب رو) به سه‌ختی ده‌ژی.”
شاعیری گه‌وره
ئه‌نجیری‌ئازه‌ر پێی گوتم له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری جه‌ننه‌تی قسه له‌سه‌ر ناوی من بوو كه گه‌وره‌ترین شاعیر بێ یان شاعیری گه‌وره. شاهروودییش هه‌ر ئه‌مه‌ی ده‌گوت.”
خه‌ڵك چه‌ند چكۆڵه‌ن كه گه‌وره نابینن و گه‌وره چ وشه‌یه‌كه كه تا ئێستا ئه‌وه‌نده خه‌ڵكی هه‌ڵفریواندوه…”
خه‌ڵك بیروڕایه‌كی ڕاسته‌وخۆ و مه‌نتیقییان نییه، ئه‌گینا قه‌زاوه‌تكردنیان ئاسان ده‌بوو. خه‌ڵك چه‌ند ساویلكه‌ن كه پێیان وایه ئه‌م قسانه كارم تێده‌كه‌ن. لاپه‌ڕی 266، پاش یادداشتی ڕۆژی 6ی به‌رفرانباری 1334 و به‌رله یادداشتی 15ی ڕێبه‌ندانی 1334.”
وێنه. مانگی بانه‌مه‌ڕ
“له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌كه‌م چووینه لای Hadi و وێنه‌مان گرت. بۆمان ڕوون نه‌بۆوه بۆچی ناتوانین به جلوبه‌رگێك كه پێمان خۆشه، وێنه بگرین. بۆ وێنه ئێمه ئه‌گه‌ر جلكی كوردیمان له‌به‌ردابایه ئایا له‌و ئاتلیه ئیمكانی وێنه‌گرتنمان نه‌بوو؟ Hadi ده‌یگوت وێنه‌گرتن به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه مومكین نییه مه‌گه‌ر له ماڵی خۆتان.”
دوكتور جه‌ننه‌تی په‌یتا په‌یتا ده‌یگوت: ڕوانگه‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ ئاغای هادی جیاوازه. من له‌گه‌ڵ هه‌موو تێگه‌یشتنمدا خه‌ریكم شێت ده‌بم، ئه‌مه چ جۆره تێگه‌یشتنێكه.”
ئازه‌ر، میرفێندرێسكی
“هه‌ر دووكیانم له دوكانی ‘ضياء’ دیت. هاتنه ماڵێم. بێ ئه‌وه‌ی هیچ خواردنێكمان هه‌بێ. له ‘قلعه‌ی سقریم’ چه‌ند دێڕ شیعرم بۆ خوێندنه‌وه. هه‌ردووكیان چه‌ند دێڕه شیعریان یادداشت كرد و ڕۆیشتن.” ساڵی 1338، لاپه‌ڕه‌ی 306.
* * *
سه‌رچاوه
كتیبی ‘برگزیده آثار نیما یوشیج – نثر’ تدوین: سیروس طاهباز، 1369.
سەرچاوە فەیسبووکی قادر وریا