مێژووی فەلەستین و له دایک بوونی زایۆنیزم، ڕۆڵی هه‌خامه‌نشییه‌کان له زیندوو کردنه‌وه‌ی ئیسرائیل. بەشی یەکەم
مێژووی فەلەستین و له دایک بوونی زایۆنیزم، ڕۆڵی هه‌خامه‌نشییه‌کان له زیندوو کردنه‌وه‌ی ئیسرائیل
بەشی یەکەم
ئامادەکردنی : هیوا ئەحمەدی
به‌درێژایی مێژوو تا ئه‌و کاته ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین، ناوی فەلەستین و کێشەی عه‌ره‌ب و جووله‌که‌کان له‌و سه‌رزه‌وییه، کێشه‌یه‌کی ناڕوون وله‌بڕان‌نه‌هاتوو بووه و زۆر ئه‌ستەمە به‌ئاسانی چاره‌سەر بکرێت. بۆیه هه‌وڵم داوه به پێداچوونه‌وه و متالا و لێکۆڵینه‌وه‌ی چه‌ندین بابه‌ت و سه‌ر چاوه‌ی پته‌و، به کورتی و به بێ ده‌ارگرژی، ئه‌و مێژژووه بخه‌مه به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه
سەرەتا مانای ئه‌و ده‌سته‌واژانه لێک ده‌ده‌ینه‌وه که وتارەکەی له‌سه‌ر هه‌ڵچندراوه.
فەلەستین : ناوی هۆز یا نه‌ته‌وه‌ی فلیسیتی سه‌ر به سامییه‌کان بووه که وه‌ک یه‌کێک له سه‌ره‌کی‌ترین و کۆنترین نه‌ته‌وه‌ی دانیشتووی سه‌رزه‌مینی فەلەستین له‌و ده‌ڤەرە ژیاون. فەلەستینیش هه‌ر به‌ناوی ئه‌وانه کراوه.
ئیسرائیل : له زمانی عیبری قه‌دیمدا، ئیسر به مانای به‌نده و عه‌بد و، ئیل یانی ئالێه، ئیلاه و خودا هاتووه.
به‌نی ئیسرائیل: له‌ئه‌سلدا به کوڕ و نه‌وه و نه‌سلی حه‌زره‌تی یه‌عقووب گوتراوه، به‌ڵام له ڕاستیدا به ئه‌و یه‌هوودی و غه‌یره یه‌هوودییانه ده‌گووترێ که له سه‌رزه‌مینی که‌نعان ژیاون و پێره‌وی حه‌زره‌تی یه‌عقووب بوونه. پاشان به‌ره‌و میسر و سه‌حرای سینا کۆچیان کردووه ودیسان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شوێن و زێدی خۆیان. زۆربه‌یان به کۆیله و ژێرده‌ستی ژیانیان به‌سەر بردووە. .
عیبرانی
به چواره‌م هۆزى سامییه‌كان ده‌وترێت كه له نیوه دورگه‌ى عه‌ره‌به‌وه كۆچیان كردووه و له فه‌له‌ستین یان خاكى كه‌نعان جێگیر بوونه و زمانیان عیبری بووه. هه‌ر به‌و زمانه‌ش ته‌ورات نوسراوه. له بنه‌ڕه‌ت و بنچینه‌دا عیبرانییه‌ت له عه‌بیرۆوه هاتووه كه شوێنی ده‌شته‌كیی كۆچبه‌ره‌كان له رِۆژهه‌لاَتى ئاسیا بووه و له نێوان ساڵانى 2000-1200پ.ز كۆچیان كردووه. ئه‌م ناوه‌ش له خێزانی حه‌زره‌تی ئیبراهیم (سه‌لامی خواى له‌سه‌ر بێت) له‌كاتى چوونیان بۆ خاكی كه‌نعان نراوه. .
ئورشه‌لیم : ناوێکی تری به‌یتولموقەدەس ـه ( بیت‌المقدس) به مانای سه‌رزه‌مینی سووڵح و ئاشتی یا ماڵی پیرۆزه
ــــــــــــــــــــــــــــ
ساڵی ١٢٢٥ی پێش‌زایین کاتێ جووله‌که‌کان له سه‌رزه‌مینی که‌نعان ( شام واته فەلەستین، سوریه، ئۆردۆن ولوبنان ) به‌ره‌و میسر کۆچ ده‌که‌ن، له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانی میسره‌وه ده‌که‌ونه به‌ر ئازار و تووشی دۆخێکی یه‌کجار ناله‌بار و ناجێگیر ده‌بن. بۆیه له‌وێوه هاوکات له‌گه‌ڵ به‌شێک له عه‌ره‌به‌کانی میسر که ئه‌وانیش له لایه‌ن ئه‌و ده‌سته‌ڵاتدارانه ده‌چه‌وسانه‌وه، به‌ره‌و سه‌حرای سینا کۆچ ده‌که‌ن. جووله‌که‌کان له دوازده هۆز پێکهاتبوون که هه‌رکام له‌وان سه‌ر به‌یه‌کێک له دوازده کوڕه‌کانی حه‌زره‌تی یه‌عقووب بوونه.. نیزیکه‌ی چل ساڵ له‌وێ ژیاون. کاتێ حه‌زره‌تی مو‌سا فه‌وتی کرد، یوشه‌ع بوو به جیگر و ڕێبه‌ری ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و گرووپه گه‌وره‌یه که له تاریخ‌دا به به‌نی ئیسرائیل واته پێڕه‌وانی یه‌عقووب ناسراون. هه‌م یه‌هوودییه‌کان و هه‌م غه‌یره یه‌هوودییه‌کان واته کۆچه‌ره‌کانی میسر که له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌ره‌و سه‌حرای سینا کۆچیان کردبوو، پێکه‌وه بڕیاریان دا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رزه‌مینی که‌نعان که زیاتر له چوارسه‌د ساڵ پێش له‌وێوه هاتبوون. مارکس ده‌ڵێ ئه‌و دوو گرووپه جیاوازه واته جووله‌که و عه‌ره‌به‌کان که هاوکۆچ بوون، ته‌نیا ره‌نج و سته‌می هاوبه‌ش و هه‌روه‌ها دهەردی کۆیله‌تیی بوو که لێکتری نزیک کردبوونەوە. ( بڕوانه کتێبی ” تاریخ یهود ، مؤلف : اسرائیل شاهاک)
جووله‌که‌کان جگه له میسر بۆ هه‌رکوێی ئه‌و دنیایه چووبان، حاڵیان له میسر باشتر نه‌ده‌بوو. یه‌کێک له هۆکاره‌کان ئه‌وه بووه که ئه‌وان خۆیان به گه‌وره‌تر له نه‌ته‌وه‌کانی تر ده‌زانی و ده‌یانگوت خوا له ته‌وڕات‌دا ئه‌و گه‌وره‌ییه‌ی به ئێمه به‌خشیوه و که‌س ناتوانێ لێمان وه‌رگرێتەوە. که‌سی غه‌وارە و غه‌یره‌شیان وەک یه‌هوودی وه‌رنه‌ده‌گرت مه‌گه‌ر له ڕه‌گه‌زی خۆیان بایه، یا دایکی یه‌هوودی بوایه. بۆیه ئه‌و داوایه به درێژایی مێژوو گه‌وره‌ترین به‌ڵای گیانی جووله‌که‌کان بووه وڕه‌نگه ئێستاش هه‌روا‌بێ.
کاتێ ئه‌و کۆچه‌رانه گه‌ڕانه‌وه فەلەستین، سه‌ره‌تا نه‌یانتوانی ئۆرشه‌لیم که شوێنی پیرۆزی ئه‌وان بوو، ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، به‌ڵام پاشان هه‌رجۆرێک بووه، خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌و شاره و بۆ هه‌میشه گرتوویانه‌ته‌وه. که‌چی ئه‌وکات بۆ ئیداره کردنی ئه‌وێ سیستمێکی حکوومی و سیاسیان نه‌بووه و به‌شێوه‌ی که‌یخودامه‌نیشی و خێله‌کی به‌ڕێوه چووه. پاشان له هه‌زاره‌ی یه‌که‌می پێش زایین بیریان له حکوومه‌تی پاشایه‌تی کردووه‌ته‌وه و که‌سێکیان به‌ناوی شائوول یا تالووت وه‌ک پاشای هاوبه‌ش هه‌ڵبژاردووه. شائوول و خه‌ڵکه‌که‌ی واته به‌نی ئیسرائیل که بۆ داگیر کردنی فەلەستین له‌گه‌ڵ فەلەستینییه‌کان له شه‌ڕدا بوون، له‌و شه‌ڕه شکستیان خواردووە و دوای یه‌کساڵ خۆی و کوڕه‌که‌ی به‌ده‌ستی فەلەستینییه‌کان کوژراون. ئه‌وجار زاواکه‌ی به‌ناوی داوود که هه‌مان حه‌زره‌تی داوود بووە، جێگای تالووتی گرتووەته‌وه و هێزه ناوخۆییه‌کان و ئه‌و دوازده تایفه‌ی به‌نی ئیسرائیلی کردووەتە یه‌ک و پێوه‌ندییه‌کی باشی له نێوانیاندا درووست کردووە. ئابووری و به‌شی سیاسی، نیزامی به‌ته‌واوی سامان و سازمان دراوە و به‌و جۆره چل ساڵ وه‌ک پاشا و پێغه‌مبه‌ری ئایینی قه‌ومی به‌نی ئیسرائیل ماوەتەوه. بۆیه توانی به بێ شەڕ و خوێن‌ڕشتن و ته‌نانه‌ت به بێ ئه‌وه‌ی هیچ فەلەستینییه‌ک له شوێنی خۆی ده‌رکات، ئۆرشه‌لیمی گرته‌وه. ئه‌وکات زیاره‌تگا و عیباده‌تگه‌یه‌کی بۆ جووله‌که‌کان درووست کردووە و وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌و ده فه‌رمانه‌ی حه‌زره‌تی موسی که له کێوی توور له خوا وه‌ریگرتبوو و له ناو سندووقه پیرۆزه‌که‌دا بوو، له‌وێ داینا و تاقه‌تی کرد. ده‌فه‌رمانه‌که له سه‌ر دوو له‌وحه‌ی به‌ردین نووسرابوون و له‌ناو سندووقێکدا جێگیر کرابوون که به سندووقه پیرۆزه‌که ناوی ده‌رکردبوو.
دوای فه‌وتی حه‌زره‌تی داوود، ئه‌و پاشایه‌تیه گه‌یشته حه‌زره‌تی سووله‌یمان که کوڕی چواروومی حه‌زره‌تی داوود بوو.
حه‌زره‌تی سووله‌یمان له ماوه‌ی ٧ ساڵ پاشایه‌تیدا گه‌ورەترین مه‌عبه‌د واته پرستشگه‌ی یه‌هوودییه‌کانی له سه‌ر کێوی ئۆرشه‌لیم درووست کرد که به‌ناوی مه‌عبه‌دی سووله‌یمان ناوباگی ده‌رکرد. ئه‌وکات سندووقه پیرۆزه‌که‌ی گواسته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه و له‌وێ جێگیری کرد.
بێگوومان درووست کردنی مه‌عبه‌دێکی ئاوا مه‌زن، تێچوویه‌کی زۆری ویستووه. بۆیه حه‌زره‌تی سووله‌یمان ناچار بوو بۆ قه‌ره‌بۆی ئه‌و خه‌رج و باجه ، باج و خه‌راج له خه‌ڵک وه‌رگری و ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی ماڵیات بباته سه‌ر. له‌و کاته‌دا جووله‌که‌کان به کرده‌وه ببوونه دوو ده‌سته‌ی باکوور و باشوور. تاقمی باشوور که مه‌زهه‌بی‌تر بوون، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون که مه‌عبه‌دی سووله‌یمان شێوه‌ی مه‌عبه‌دی بووت‌په‌رسته‌کان ده‌دا و له‌ڕوانگه‌ی باوه‌ڕی دینی ئه‌وان دووره. له‌لایه‌کی دیکه‌وه سووله‌یمان هه‌م خۆی له ده‌سته‌ی یه‌هوودییه‌کانی باکوور بووه که له‌گه‌ڵ باشوورییه‌کان کێشە و ناکۆکیان هه‌بووە و هه‌میش ژنه‌کانی یه‌هوودی نه‌بوونە، بۆیه کێشه و ناکۆکی یه‌هوودییه‌کانی باشوور له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی سوله‌یمان ده‌ستی پێکردووە. کاتێ ساڵی ٩٣١ی پێش زایین، سوله‌یمان فه‌وتی کرد، ناکۆکی و ململانێ له نێوان ئه‌و دوو به‌شه له یه‌هوودییه‌کان واته تاقمی باکوور و باشوور زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ. ئه‌و ناکۆکییانه وایان کرووە که حکوومه‌تی پاشایه‌تی هاوبه‌شی ئه‌و دوو به‌شه کۆتایی پێ بێت. له‌وکاته‌دا دوو حکوومه‌تی ئاشوور و بابێل له جیرانه‌تی ئه‌واندا ده‌سته‌ڵاتیان به‌ده‌ست بووە و ڕۆژ ده‌گه‌ڵ ڕۆژ به‌هێزتر بوونە.
هێڕشی ئاشوور و بابێل بۆ سه‌ر فەلەستین
ئه‌وکات ئاشوورییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌هوودییه‌کانی باکوور که تازه به ئیسرائیل ناسرابوو، تووشی شه‌ڕ ده‌بن. له‌ماوه‌ی که‌متر له ده ساڵ ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شی باکوور داده‌گرن. یه‌هوودییه‌کانی باشوور پێیان وابووە که باکوورییه‌کان له دینی یه‌هوود هه‌تڵه بوونه بۆیه له‌به‌رابه‌ر ئاشوورییه‌کاندا توانای به‌ربه‌ره‌کانیان نه‌بووه. داوا له له خاخام و رێبه‌ره ئایینییه‌کانیان ده‌که‌ن که دوعایان بۆ بکه‌ن تا له دین سه‌رڕاست بنه‌وه تا خوا به هانایانه‌وه بچێت.
ئاشوورییه‌کان یه‌هوودییه‌کانی باکوور واته ئیسرائیلیه‌کانیان وه‌ک کۆیله و بارمته بۆ ناوچه‌ی مێزووپوتامیا واته ” بین‌النهرین” ڕاده‌گوێزن تا له‌وێ دوور له ئیسرائیل ژیان به‌سه‌ر به‌رن.
زۆری نه‌خایاند که له ساڵی ٥٨٦ ی به‌ر له زایین، بابیلی‌یه‌کان به رێبه‌ریی به‌ختوننه‌سر ( بخت‌النصر) له‌گه‌ڵ ئاشوورییه‌کان که‌وتنه شه‌ڕ و به زوویی شکستیان دان. ئه‌وجار به‌شی باشووری ئیسرائیلیان به ئۆرشه‌لیمه‌وه گرت. یه‌که‌م هه‌نگاو مه‌عبه‌دی سووله‌یمانیان تێک ڕماند و گۆشارێکی زۆریان خسته سه‌ر شارومه‌ندانی یه‌هوودی. بۆیه جووله‌که‌کان دیسان ناچار بوون به‌ره‌و میسر سه‌رهه‌ڵگرن. ئەوانەی که به‌دیل ده‌گیران، وه‌ک ئاشوورییه‌کان به‌ره‌و ناوچه‌ی مێزوپوتامیا به‌ڕێیان ده‌کردن. به‌و جۆره یه‌که‌مین ده‌وره‌ی پاشایه‌تی ئیسرائیلییه‌کان دوای ٤٠٠ ساڵ کۆتایی پێهات، به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش جووله‌که‌کان چوونکه خاوه‌ن کتێبی ته‌وڕات بوون، له هه‌ڕ شوێنێکی ئه‌و دنیایه ژیابان، به ده‌ستوور و یاسای ته‌وڕات ده‌ژیان. بۆیه نه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی وڵاتی خانه‌خوێ تێکه‌ڵ دەبوون و نە داب و نەریتی کۆمەڵایەتی و ئایینی خۆیان لەبیر دەکرد. له ڕاستیدا دین و کو‌لتوور و باوه‌ڕی خۆیان له‌سه‌رووی باوه‌ڕ و کولتووری ئه‌و نه‌ته‌وه و وڵاتانه ده‌دیت. بۆیه دوای نه‌مانی مه‌عبەدی سوولەیمان، که‌نیسه‌یان بۆ عیباده‌ت و مه‌راسماتی ئایینی درووست کرد. ئه‌گه‌ر شوێنێک که‌نیسه‌شی نه‌بوایه، کتێبی ته‌وڕات ڕه‌مزی یه‌کگرتوویی و هێمای ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وان بوو.
هاتنی کوروش هه‌خامه‌نشینی و زیندوو کردنه‌وه‌ی سه‌ر له نوێی جووله‌که‌کان
ماوه‌یه‌ک تێپه‌ڕ بوو. ڕاست له‌و کاته‌ی که ئیسرائیلییه‌کان زۆربه‌یان خۆیان کۆچیان کردبوو یا وه‌ک کۆیله و بارمته به‌ره‌و مێزووپوتامیا ڕه‌وانه کرابوون و که‌متر که‌سیان له فەلەستین مابوو، کاتێک که هه‌موو چالاکی ئایینی و ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵایه‌تیشیان لێ مه‌نع کرابوو، کووروشی هه‌خامه‌نشی ( کوروش کبیر) که له‌گه‌ڵ بابیلی‌یه‌کان تووشی شه‌ڕ ببوون و له‌وشه‌ڕه‌دا بابیلی‌یه‌کانیان شکست دا و فەلەستین‌یان له چه‌نگ بابیلی‌یه‌کان ده‌رهێنا. ئه‌وکات به پێچه‌وانه‌ی بابیل و ئاشوور، هه‌رچه‌شنه چالاکی دینی و کۆمه‌ڵایه‌تیان بۆ ئازاد کردن. ته‌نانه‌ت له ئۆرشه‌لیم و له شوێنی مه‌عبه‌دی سووله‌یمان سه‌ر له نوێ مه‌عبه‌دیان بۆ درووست کردنه‌وه. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و جووله‌کانه که هه‌ڵاتبوون و به زۆر دووریان خستبوونه‌وه، به ئاسایی بوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه له لایه‌ن کوروشه‌وه، گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ژیانی خۆیان و سه‌ر له نوێ ئۆرشه‌لیم و ژیانی پێشووی خۆیان درووست کرده‌وه. به وه‌ده‌ست‌خستنه‌وه‌ی ئازادی ئایینی و پێشکه‌وتنی به‌ڕچاوی ئابووری، جوله‌که‌کان بۆ جارێکی دیکه بیریان له حاکمییه‌تی خۆیان له فەلەستین کرده‌وه. مه‌عبه‌دی دیکه‌یان درووست کرد و دیسان حاکمیه‌تی خۆیان به‌ده‌سته‌وه گرته‌وه. پاش کوروش، داریوش و خه‌شایارشا. ئه‌و ڕه‌وته‌یان درێژه پێدا و به‌ته‌وای پشتیوانیان له جووله‌که‌کان کرد. به‌جۆرێک که یه‌هوودییه‌کان له تاریخ‌دا کووروشی هه‌خامه‌نشی به پاشا و رێبه‌ری خۆیان ده‌زانن.
هێڕشی یوونانییه‌کان بۆ سه‌ر ئیسرائیل و له‌دایک بوونی جێژنی ” هـنـوکا “
ئه‌و دۆخه‌ش زۆری نه‌خایاند. له ساڵی ٤٩٩ ی پێش زایین، ئیمپراتۆری یونان به ڕێبه‌ریی ئاریستاگوراس له گه‌ڵ ئیمپراتۆری پارس واته ئێرانی ئێستا پێک هه‌ڵپڕژان. یونانییه‌کان هه‌ر زوو ده‌ستیان به‌سه‌ر خاکی فەلەستین‌دا گرت. یوونانییه‌کان به‌ته‌واوی فه‌رهه‌نگ و کولتووری ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌هوودییه‌کانیان هه‌ڵته‌کاند. به‌جۆرێک که ناوی منداڵه تازه له‌دایک بووه‌کانیان ده‌کرده یوونانی و واداریان ده‌کردن که کچه‌کانیان شوویان پێ بکه‌ن. ته‌نانه‌ت خه‌ته‌نه که به ئه‌رکێکی ئایینی خۆیانی ده‌زانن، هه‌ڵیانگرت و که‌س مافی ئه‌و کاره‌ی نه‌بوو. هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه که ڕۆژی پیرۆز‌و پشووی جووله‌که‌کانه، قه‌ده‌غه‌یان کرد. به هۆی گۆشاری له‌ڕادده‌به‌ده‌ری یوونانییه‌کان، ڕق و تووڕه‌یی له ناخی خاخام و رێبه‌رانی ئایینی به‌تایبه‌تی و یه‌هوودییه‌کان به گشتی هه‌ر شه‌پۆلی ده‌دا. بۆیه بڕیاریان دا له یوونانییه‌کان وه‌ده‌ست بێن و دژیان ڕاوه‌ستن. به‌و جۆرە که‌وتنه به‌ره‌ی هاوکاری ئیمپڕاتۆری هه‌خامه‌نشی و به‌ربه‌ره‌کانییه‌کی چڕ‌وپڕیان له‌گه‌ڵ یوونانییه داگیرکاره‌کان ده‌ست پێ‌کرد. له درێژه‌ی ئه‌و شه‌ڕه، یه‌هوودییه‌کان سه‌رکه‌وتن و جارێکی دیکه‌ش داب و نه‌ریته ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆیان ده‌ست پێکرده‌وه و به‌ته‌واوی به ئازادی و مافه‌کانی پێشووی خۆیان گه‌یشتنه‌وه. ئه‌و سه‌رکه‌وتنه بوو به ڕۆژێکی مێژوویی و، جێژنێکی گه‌وره‌ی سه‌رکه‌وتنیان بۆ گرت که له تاریخ‌دا به جێژنی ” هەنــووکا ” ناوی ده‌رکرد. له‌وکاتییه‌وه هه‌موو ساڵێ له ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌دا ئه‌و جێژنه به‌ڕێوه ده‌به‌ن و به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین جێژنه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کانی خۆیانی ده‌زانن. بۆیه ئێستاش هه‌مووساڵێ ئه‌و جێژنه ده‌گرن و هه‌شت رۆژ به نیشانه‌ی هه‌شت مۆمه‌که‌ی ناو مه‌عبه‌دی سووله‌یمان، پشووی ڕه‌سمی و فه‌ڕمی ڕاده‌گه‌یه‌نن.
هێرشی ئیمپراتۆری ڕۆم
دوای ئه‌و ڕووداوه و به‌ده‌سته‌ڵات گه‌یشتنه‌وه‌ی سه‌ر له نوێی یوونانییه‌کان، کێشه و ململانیی ناوخۆیی له نێوان یه‌هوودیه مه‌زهه‌بییه‌کان و ئه‌و جووله‌کانه‌ی که فرچکیان به فه‌رهه‌نگی یونانی گرتبوو و خۆیان به مودێڕنتر ده‌زانی، سه‌ری هه‌ڵدا، به‌ڵام چوون یه‌هوودییه سونه‌تی و مه‌زهه‌بییه‌کان زۆرینه و به‌هێزتر بوون، ده‌نگی که‌مینه‌یان کپ کرد و توانیان ٨٠ ساڵ حکوومه‌تێکی دینی دامه‌زرێنن که زۆر سه‌رچاوه پێیان وایه ئه‌وه یه‌که‌م حکوومه‌تی دینی مرۆڤ له سه‌ر گۆی زه‌وی بووه.
پاش ئه‌و ماوه، به له‌دایک بوونی ئیمپراتوریی رۆم و شکست هێنانی یونانییه‌کان و گرتنی به‌شێکی به‌ڕچاو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دیسان فەلەستین که‌وته‌وه ده‌ست بێگانه ( ڕۆمییه‌کان) و حکوومه‌تی ٨٠ ساڵه‌ی یه‌هوودییه‌کان کۆتایی پێهات. سه‌ره‌تا ڕۆمییه‌کان دژی مه‌ناسک و نه‌ریته ئایینییه‌کانی یه‌هوودییه‌کان نه‌بوون، به‌ڵام دژایه‌تی و به‌ربه‌ره‌کانی یه‌هوودییه‌کان دژ به ئیمپراتۆڕی رۆم، بوو به هۆی ڕق و تووڕه‌یی ڕۆمییه‌کان و سه‌ر له نوێ ریسی ٨٠ ساڵه‌یان لێ کردنه‌وه خوری و نه‌ریته دینی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان لێ مه‌منووع و قه‌ده‌غه کردن. که‌نیسه‌کانیان وێران کردن و مه‌عبه‌دی سووله‌یمان که له ماوه‌ی ئه‌و ٨٠ ساڵه‌دا له شوێنی خۆی وه‌ک خۆی چاکیان کردبووه، دیسان رووخاندیان، به‌ڵام ته‌نیا لادیوارێکی پێوه مابوو. ئه‌و دیواره به دیواری پیرۆزی جووله‌که‌کان به ناوی دیواری ” نودبه ” به‌ناوبانگه که ئێستاکه‌ش زیاره‌تگه و یه‌کێک له شوێنه هه‌ره پیرۆزه‌کانی جووله‌که‌کانه.
کێشه‌ی نێوان ڕۆم و یه‌هوودییه‌کان کۆتایی نه‌ده‌هات. له ئاکامی ئه‌و شه‌ڕوبه‌ربه‌ره‌کانیانه‌دا زیاتر له ٦٠٠ هه‌زار که‌س له کۆی ٢میلیۆن ونیو یه‌هودی کوژران و بێ سه‌روشوێن کران و به‌شێکی دیکه‌یان به دیل و کۆیله گیران و بۆ درووست کردنی بینای مێژوویی کولوسیۆم و به‌کوشت دانیان به‌ده‌ست گلادیاتۆره‌کان ڕه‌وانه‌ی ڕۆم کران. جگه له‌وانه‌ش ئه‌و دژایه‌تیه له‌گه‌ڵ یه‌هوودییه‌کان به‌وه‌نده کۆتایی نه‌هات. ناوی سه‌رزه‌مینی یه‌هوودییه‌کان واته یه‌هوودیه که پێشتر خۆیان له زه‌مانی حکوومه‌تی ٨٠ ساڵه‌دا گۆریبوویان به یه‌هوودییه، دیسان گۆڕاوه به فەلەستین وئیزنی مانه‌وه‌یان به یه‌هوودیه‌کان له‌و وڵاته نه‌دا و تووشی کۆچی زۆره‌ملیان کردن، به‌جۆرێک که مانه‌وه‌ی یه‌هوودیه‌کان له‌و وڵاته مه‌منووع کرا و تا دوو سه‌ده دواتر ئه‌و یاسایه ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا نه‌هات. به‌و جۆره ڕۆمیه‌کان نیزیک به ٨٥٠ ساڵ ده‌سته‌ڵاتی فەلەستین‌یان به‌ده‌سته‌وه گرت.
هاتنی سپای ئیسلام بۆ ناوچه‌که
ساڵی ٦٣٨ی کۆچی مانگی سوپای ئیسلام به رێبه‌ریی و سه‌رکردایه‌تی عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب هه‌موو ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان به فەلەستینیشه‌ه‌وه به‌ده‌سته‌وه گرت و ٥٠٠ ساڵ له فەلەستین و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر حوکمڕانیان کرد.
ساڵی ١٠٩٥ ی زایینی سه‌لیبیه‌کان بۆ یه‌که‌م جار له‌و ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ موسوڵمانان تووشی شه‌ڕ بوون که به‌شه‌ڕی سه‌لیبی به‌ناوبانگه. له‌وکاتیه‌وه دوو سه‌ده ئه‌و کێشه به‌رده‌وام بوو که فەلەستین جار به ده‌ستی موسوڵمانان و جار جاریش به ده‌ست مه‌سیحیه‌کانه‌وه بوو. له ئاکامی ئه‌و کێشه و ململانێ‌دا سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی ـ یه‌كێک له سه‌رکرده دیاره‌کانی سوپای ئیسلام ـ له ساڵی ١٢٥٠ ی زایینی فەلەستینی گرته‌وه و قودس که قیبله‌ی یه‌که‌می موسوڵمانان بوو و داگیر کرابوو، رزگاری کرد. ئه‌وکات فەلەستین به‌ته‌واوی به‌ده‌ست موسوڵمانه‌کانه‌وه ئیداره ده‌کرا که زۆربه‌یان تورکی ئاسیای ناوه‌راست وپاشانیش عوسمانیه‌کان بوون.
له ڕاستیدا بۆ ماوه‌ی ١٨٠٠ ساڵ و تا شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م دۆخی ئیسرائیل یا باشتره بڵێم سه‌رزه‌مینی فەلەستین به‌جۆرێک بووکه ته‌نیا ١٠ له سه‌دی ڕێژه‌ی دانیشتووه‌کانی یه‌هوودی بوون. چوونکه یه‌هوودیه‌کان زۆربه‌یان له ئوروپا و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به دیاری کراوی میزووپوتامیا کۆچێندراو و ئاواره بوون، به‌ڵام له هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کدا نه‌توانه‌وه. هه‌م دینه‌که‌یان پاراست و هه‌م هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و قه‌ومی خۆیان.
جێگای ئاماژه‌یه که دیواری ” نودبه “ی جووله‌که‌کان و ” مزگه‌وتی ئه‌قسا ” ی موسوڵمانان و مزگه‌وتی ” قوبه‌تولسه‌خره واته گونبه‌زی به‌ردین ” که له ناو مزگه‌وتی ئه‌قسا دایه، و به گشتی ئورشه‌لیم یا ” بیت‌المقدس”هه‌م بۆ جووله‌که‌کان ، هه‌م مه‌سیحییه‌کان و هه‌م بۆ موسوڵمانان پیرۆزن.
مزگه‌وتى ئه‌قسا که له مزگه‌وته یه‌كه‌مینیه‌كانى سه‌ر زه‌وییه وگۆیا به‌ده‌ستی حه‌زره‌تی ئیبراهیم دروست كراوه، رِوگه‌ى یه‌كه‌می موسڵمانان بووه و دوای ” مسجدالحرام ” له مه‌ککه و ” مسجد النبی ” له مه‌دینه، سێوه‌مین مزگه‌وتی گرینگی جیهانی ئیسلامه.
به‌شی ڕۆژئاوای ئۆرشه‌لیم ( دولوروسا) پیرۆزترین شوێنی خاج‌په‌رسته‌کان واته مه‌سیحییه‌کانه. چوون پێێانوایه قه‌بری حه‌زره‌تی مه‌سیح له‌وێیه و له‌و شوێنه له خاج دراوه.
دیوارى مه‌بكی ( خیطه‌البراق) ، نودبه، یاخود دیوارى بوراق ئه‌و دیواره‌یه كه ئه‌مرِۆ جوله‌كه‌كان له‌لای ده‌گرین و ته‌واشیحه‌كانیان له‌وێ ده‌خوێننه‌وه، ئه‌و دیواره‌ش لاى موسڵمانان پێی ده‌وترێت دیوارى بوراق چونكه پێغه‌مبه‌ر (درودی خواى له‌سه‌ر بێت) له كاتى شه‌ورِه‌وییه‌كه‌یدا ( معراج) بوراقه‌كه‌ى له‌وێ به‌ستووه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه که له ساڵى 1938دا لیژنه‌یەک وه‌ک ناوبژیوان مافى موڵكداریه‌تی و خاوه‌ندارییه‌تی ئه‌و دیواره‌ى به موسڵمانان داوه.
دۆخی جووله‌که‌کان له ئوروپا
له‌سه‌ده‌ی چواره‌وه به هۆی کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی که یه‌هوودییه‌کان هه‌یانبوو و تێکه‌ڵی خه‌ڵکی بێگانه نه‌ده‌بوون، له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه ( قرون وسطایی) به تاوانی بکوژی مه‌سیحیه‌کان که‌وتنه به‌ر رق و قینی مه‌سیحیه‌کانی ئوروپا و له‌و کاتیه‌وه یه‌هوودی‌ئازاری له ئوروپا بوو به دیارده‌یه‌کی باو و به‌ڕچاو. تا ئه‌وه‌یکه کۆمه‌ڵکوژی یه‌هوودییه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد و هۆلۆکاستی لێکه‌وته‌وه. هه‌ر نه‌خۆشیه‌ک هاتبا، و هه‌ر به‌ڵایه‌ک نازل ببا یا به‌ردێک له ئاسمانه‌وه که‌وتبایه‌خوار، به ئه‌ستۆی یه‌هوودیه‌کانیاندا دێنا و ده‌یانکرده بڕوبیانوو بۆ سه‌رکووتی زیاتری یه‌هوودییه‌کان. چوون ئه‌وکات کلیسا هه‌رکه‌سێک به‌ده‌ر له دایره‌ی مه‌سیحیه‌ت بوایه، به دوژمنی خۆی ده‌زانی. به‌تایبه‌ت ئایینی مه‌سیحیه‌تی ئه‌وکاتی که عیسایان به کوری خوا ده‌زانی. ئه‌وباوه‌ره به‌تووندی دژی باوه‌ڕی یه‌کتاپه‌رستی یه‌هوودیه‌کان بوو.بۆیه ئه‌و دوو دینه زۆر دژایه‌تیان پێکه‌وه هه‌بوو. مه‌سیحیه‌کان ڕێ و ڕه‌سمی تایبه‌تی ” ته‌لموود” سووتاندنیان هه‌بوو که کتێبی ئایینی یه‌هوودییه‌کان و پیرۆزترین کتێب دوای ته‌وڕات بوو.( هه‌روه‌ک ئێستا که قورئان ده‌سووتێنن) ته‌نانه‌ت یه‌هوودییه‌کان نه‌یانده‌توانی له گه‌ڕه‌که ئاساییه‌کانی شاره‌کان بژین. ده‌بوو هه‌موویان له گێتۆ ژیابان. ( گێتۆبه ئیتالیایی یانی کارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی چووده‌ن که له شاری وێنیزی ئیتالیا یه‌هوودییه‌کان ده‌بوو له ده‌وروبه‌ری ئه‌و کارگه‌یه ژیابان و مافی هاتنه ناوشاریان نه‌بوو).
ساڵی ١٢٩٠ ئینگلستان یه‌که‌م وڵات بوو که ٢٥ هه‌زار یه‌هوودی له وڵاته‌که‌ی ده‌ر کرد.پاشان فه‌ڕانسه و ئیسپانیا و هتد…
ئه‌و ده‌رکراوانه ده‌بوو هاتبانه وڵاتانی ئوروپای ڕۆژهه‌ڵات یا باکووری ئافریقا.
درێژەی هەیە …