مێشوولەی ئەمریکای و مەیموونی ئیرانی !! مستەفا ئەمیری

ئەرتەشی ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی ڕێ و شوێنی دوژمن لە هێندێک تکنیکی تازە لە قالبی قالونچە و مێشوولە کەڵک وەردەگرێت کە جێی سەر سوورمانە.

ئەم مێشوولە دەسکردە کە لێرە دا دەیبینیت هەم دووربینی لە سەرە هەم زەفتی دەنگ دەکات هەم دەتوانێت لە پێسیتی ئەم کەسەی کە لە سەری هەڵ نێشتوە ئازمایشی DNAهەڵ گرێت و هەموو ئەم زانیاریانە بۆ ناوەندی خۆی بنێرێتەوە.هەروەها لە جیاتی خوین مژتن دەرمانێک لە لەشی دوژمن دەکات کە یارمەتی بە وە دەکات کە زۆر بە هاسانی ئەرتەش و پولیس وەدوای رێو و شوینی بکەون.

ئەم مێشوولەیە بە کونترووڵ لە ڕێگای دوور کار دەکات.تەنانەت کاتێک بە دوژمنەوە دەدات بە بێ ئەوەی ئەم نەفەرە هەست بە ئازار بکات خەبەر و مەبەری خۆی دەنێرێت.

جا با هەر بڵێن کافری لە خوا بە دوور هیچ نییە و ئەمریکا هیچ غەڵەتێکی ناکات.!!!!

ئیرانیش وا خۆی نیشان دەدات کە بەرەوە پێشکەوتن دەروات.

هەموومان دیتمان کە چۆن مەیموونێکی بەستەزمانی چاو زەقیان قۆڵبەست کرد بوو و بە هۆی مووشەکیک بەرەو ئاسمان سەفەرێکی ٢٠ دەقیقەی بێ ئاکامیان پێ کرد وکاربەدەستانی ئیرانی شاییان لە زگ دا دەگەرا کە داخوا چ پێشکەوتنێکیان وەدەست خستوە.

ساڵی ١٩٦٤ کاتێک نیل ئارمسترانگ ی ئەمریکای بۆ یەکەم جار سەفەری بۆ کورەی مانگ کرد لە یەکەم پەیام کە لەوێرا ناردیوە گوتی:

(ئەمە هەنگاوێکی چووک بۆ یەک ئینسان و پێشکەوتنێکی گەورە بۆ دنیایە ) هەموو کەس راستی ئەم قسەیان لەم کاتی‌یەوە تائێستا بە ڕوونی بۆ دەرکەوتووە و هەستیان پێ کردوە کە ئەوانە لە باری عیلم و تکنيک چەندە بەرەو پێش چوون.

تۆ بڵێی مەیموونەکەی ئیران چ پەیامێکی دوای ئەم سەفەرە بۆ دونیا پێ بێت وموژدەی چ پێشکەوتنێک بدات؟!!!!
ئایا حکومەتی ئیران لە جیاتی ئەم قەلسە لێ گیران و لاسارییەی کە دەیکات باشتر نییە ئاوریک وە خەڵکی بێ دەرەتانی ئیران بداتەوە کە لە ژێر باری گرانی و نەبوونی دا دەنالێنن؟

مستەفا ئەمیری

٢٠١٣