یادێک له شه‌هید ئه‌بوبه‌کر شه‌ریف‌پور. ئه‌بوبه‌کر سێوه‌تاڵی
سروشتی مرۆڤ وا دروست بووه کاتێک له دایک ده‌بێ و گه‌شه ده‌کا خێرا ته‌ماشای چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌کا و ئاوڕێک له ڕابردووی وه‌چه‌ی خۆی ئه‌داته‌وه و ئه‌یناسێ، ئه‌و کات به ئاسانی بۆی ده‌رده‌که‌وێ که له کام تیره و تایفه‌یه و سه‌ر به کام چین و توێژێکه.
به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتووی مرۆڤه‌کان و نه‌ته‌وه‌کان به شێوه‌ێکی گشتی نه‌ک تاک وا پێناسه ئه‌کرێ که خاوه‌نی چوارچێوه‌ی وه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و ئازادن و یاسا‌و ڕێسایان پابه‌ندی مافه‌کانی مرۆڤ و حکومه‌تێکی دێمۆکڕاتیکه.
سروشتی مرۆڤی ئه‌و جۆره وه‌ڵاتانه هه‌ر که له دایک بوو ده‌ستکاری ده‌کرێ له لایه‌ن مرۆڤی به‌لیمه‌ت و پسپۆڕ و داهێنه‌ر، ئه‌وجا ده‌رگای ئیمکانات و به‌خته‌وه‌ری به سه‌ر داکراوه‌ته‌وه و هه‌رله باخچه‌ی ساوایان ڕا بگره تا به‌رزترین پله‌ی خوێندن ده‌سه‌ڵات و ئیمکانی بۆ ڕه‌خساوه، ئه‌و نۆره ئه‌که‌ویته‌وه سه‌ر به‌لیمه‌تی خۆی مرۆڤه‌کان که چه‌نده به مشورن بۆ به‌خته‌وه‌ری خۆی و وه‌ڵاتی .
مڕۆڤی بێ وه‌ڵات و سه‌رگه‌ردان و په‌رته‌وازه، کاتێک له دایک ئه‌بێ قه‌باره‌ی ناڕێکوپێک و خوارو خێچی لێ دروست ده‌بێ . که ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناسه‌قامگیری ده‌رونی و سه‌قه‌تی ژینگه‌ی مرۆڤ، مناڵی باخچه‌ی ساوایان نابینێ و دۆکتور جه‌سته‌ی ناپشکنێ و فێرگه و خوێندنی مسۆگه‌ر و سه‌قامگیر نییه، پشتیوانی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی نییه، ئه‌و کات مڕۆڤ ته‌نیا هیکه‌ل ده‌مێنێته‌وه متمانه به خۆ له ده‌ست ده‌دا و ڕا ڕا ده‌بێ و هه‌روه‌ها له قۆناخی گه‌وره ساڵی دا هه‌ڵسه‌نگاندی مه‌حاناتی ژیانی بۆ سه‌خت ده‌بێ و پابه‌ندی یاسا‌و ڕێسای شوێنی له دایک بوونی و هیتر نابێ ور‌ده ور‌ده حزوله‌کانی بوغز و گینه‌ی گه‌شه ئه‌کا و ڕۆژێک دێ به ڕوی یاسا و ژینگه دا ئه‌ته‌قێته‌وه.
بۆێ ئێمه‌ی مرۆڤی په‌رته‌وازه‌ی کوردیش که خاک وه‌ڵاتمان دابه‌ش کراوه به‌ده‌ر نین له‌و دوو شڕۆڤه‌ی باسم کرد.
داگیر که‌رانی خاکی کورد ده‌بێ باش بزانن ئه‌گه‌ر هه‌ق بۆ خاوه‌ن هه‌ق نه‌گێڕنه‌وه، هه‌ر وه‌ک سه‌د ساڵه به ڕویان دا ته‌قیوینه‌وه له‌وه به دواش هه‌تا ژیان به‌رده‌وامه وه‌چه به وه‌چه به ڕویاندا ئه‌ته‌قینه‌وه.
ئێستا که سه‌رده‌م سه‌رده‌می سه‌ر هه‌ڵدان و گه‌شه کردنی ته‌کنۆلۆژیا و ئه‌ندیشه‌ی مرۆڤه، ده‌رگای زانست و گه‌شه و مه‌حروفه‌ت به ڕووی هه‌ر تاکێک دا زیاتر کراوه‌ته‌وه، له‌و نێوه دا گه‌نج و لاوی خێر له خۆ نه‌دیوی کوردیش له‌و به‌هره‌ییه بێبه‌ش نه‌بوون ئه‌وانیش تا ئه‌ندازه‌ێک هه‌ستی ئازادی و به‌هره‌ی زانستی ئاوێته‌ی مێشک و ڕوحیان بووه.
ئێستا له جاران زیادتر و ئاقڵانه‌تر به دوا ناسنامه و وه‌چه‌ی خۆیان دا ده‌گه‌ڕێن و پرسیار ئه‌که‌ن و لێده‌کۆڵنه‌وه!
هیوادارم ئه‌وه موژده‌ێکی خۆش بێ و بتوانێ هیوا به‌خش بێ تا ڕێگای سه‌خت و درێژی خه‌باتی مافخوازانه‌ی گه‌له چه‌وساوه‌که‌مان نزیکتر و دره‌وشاوه‌تر بکات.
هه‌ر له‌و هه‌ڵچوون و ته‌قینه‌وه‌وه، که‌وتمه‌وه یادی شه‌هید ئه‌بوبه‌کر شه‌ریف پور که هیچ که‌س به قه‌درا ئه‌و به ڕووی دوژمن دا نه‌ته‌قیه‌وه!
به‌هاری ساڵی١٣۶۲ پێشمه‌رگه‌ێکی گه‌نجم ناسی به ناوی ئه‌بوبه‌کری شه‌ریف پور .
ئه‌و خه‌ڵکی گونده جوانه‌که‌ی (قه‌له‌ڕه‌شێ) و کوڕی حاجی حه‌مه حه‌سه‌نی قه‌له‌ڕه‌شێ بوو، ئه‌وان بنه‌ماڵێکی خانه‌دان و دیارن و خاوه‌نی دوو شه‌هیدی سه‌ربه‌رز و قاره‌مانن .
ئه‌بوبه‌کر دوای ئه‌وه‌ی که عومه‌ری برای به‌ره به‌یانی ڕۆژی ٨ ی گه‌ڵاوێژی ساڵی١٣۶٠ له چیای به‌رزی (قوچی) له شه‌ڕێکی که‌م وێنه و قاره‌مانانه دا شه‌هید ده‌بێ، ناهێڵێ چه‌کی کاکی بکه‌ویته سه‌ر ئه‌رز و خێرا له شانی ده‌کا و سه‌نگه‌ر له دوژمن ده‌گرێ.
ئه‌بوبه‌کر ساڵی ١٣٣٩له دایک ببوو و ئه‌و کات که ئه‌بوبه‌کرم ناسیم، ته‌مه‌نی ٢١ ساڵ بوو، تازه خه‌تی سمێڵی ده‌دا هه‌ڕه‌دی جوانی و گه‌نجی بوو، که‌سێکی به زیپک و چالاک و جوڵه‌ی زۆر بوو.
ئه‌و که‌سێک بوو ئاشقی خاک و وه‌ڵاتی بوو، چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تی بۆ دیفاع له گه‌له‌که‌ی له شان کرد بوو، وه‌ک پۆڵا باوه‌شی ده هۆنیه‌ماڵ و چیا به‌رزه‌کانی کوردستان وه‌ڕێنا بوو.
ئه‌بوبه‌کر چه‌ند ساڵێک چوو بوو بۆ فێرگه و خوێندنه‌وه و نووسینی کوردی باش ده‌زانی!
له کۆبوونه‌وه‌کانی حیزبی دا هه‌میشه قسه‌ی خۆی هه‌بوو، پێشنیاری به‌جێ هه‌بوو و ڕه‌خنه‌ی سازه‌نده‌ی ده‌گرد.
ڕۆژانه به ته‌نیا سه‌ر گه‌رمی به‌رنامه داڕشتن بۆ زه‌ربه وه‌شاندن له ڕێژیم بوو، ئه‌و کارانه‌ی ئه‌و کات ئه‌و ده‌یکردن که‌م که‌س بیری بۆ ده‌چوون !
بێجگه له‌وه که له هه‌موو شه‌ڕه‌کان دا ئه‌و به‌شی شێری به‌رخۆی ئه‌خست، زۆر جار ڕۆژانه‌ش به ته‌نیا ئه‌چوو یه‌ک یه‌ک و دوو دوو نیگابانه‌کانی سه‌رجاده‌ی سه‌رده‌شت بۆ ئالانی به چله‌ی زستانێ کۆ ده‌کردنه‌وه و تفه‌نگه‌که‌شی لێده‌ستاندن و ده‌شگه‌ڕایه‌وه که‌س نه‌یده‌زانی!
غیره‌ت و شه‌هامه‌تی ئه‌و گه‌نجه به جۆرێک بوو له هه‌ر شه‌ڕێک دا ئه‌و به‌شداری کردبا سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ر بوو، ئه‌و له مه‌یدانی شه‌ڕدا هه‌میشه هاواری له دوژمن ده‌کرد که ته‌سلیم بن و خۆیان به ده‌سته‌وه بده‌ن، هه‌ر له‌و کاته‌ش دا هاوڕێیه‌کانی ئاگادار ده‌کرده‌وه که له کام قوژبن و سه‌نگه‌ر و ته‌پۆله بده‌ن.
هه‌موو پێشمه‌رگه‌کان خۆشیان ده‌ویست و وه‌ک چاوی خۆیان ده‌یان پاراست .
که‌س شکی له غیره‌ت و ئازایه‌تی ئه‌و نه‌بوو، بیرم دێ چه‌ند جار هه‌ویستیان بیکه‌نه فه‌رمه‌نده‌ی عه‌مه‌لیات دڵیان نه‌هات، گووتیان زوو خۆ به کوشت ده‌دا !
کاتێک به‌رنامه‌ی عه‌مه‌لیاتێک داده‌ڕژا ئه‌و ساحێب قسه بوو، هه‌موو جوڵه‌کانی ده‌ست نیشان ده‌کرد، له شه‌ڕه‌که‌ش دا هه‌میشه زه‌فتێکی بچۆکی ده‌باخه‌ڵ دا بوو، هه‌موو جموجۆڵی ناو شه‌ڕه‌که‌ی زه‌فت ده‌کرد، کاتێک ده‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ بنکه‌کانمان گوێمان لێده‌گرته‌وه .
ئه‌و که‌سێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو، هه‌موو خه‌ڵکی ناوچه ده‌یاناسی و خۆشیان ده‌ویست .
هه‌ر له‌و کاته‌ش دا که‌سێکی ئازا، شه‌رم به خۆ، به ویژدان و هه‌ڵگری هه‌موو به‌ها ئه‌خلاقیه‌کان بوو .
کاتێک که ڕۆیی به‌هارێکی خۆش بوو ده‌شت و ته‌پۆله‌کانی دۆڵی باژاڕ سروشتی جوانی به‌هاری دایپۆشیبوون، ده‌سته ده‌سته‌ی بێری شۆخ و شه‌نگ شوان و گاوان و سوارانی گورج وگۆڵ تێکه‌ڵ به لاوک و حیران و به‌زمی به‌هاری له گه‌ڵ ئه‌و به‌هه‌شته جوان و خوا دادییه‌ی ناوچه‌ی باژار ئاوێته‌ی یه‌ک ببوون، خوڕه‌ی ئاوی به‌هاران و ڕه‌پسته‌ی ده‌م جۆباران گه‌زینگی به تینی هه‌تاو عه‌تری گوڵان ئه‌پڕژێنێ .
سرته و خۆڕپه‌ی دڵی یاران بیگره‌و به‌رده‌ی تا ئێواران عێشق وه‌ک چاه ده‌م دێنێ.
ئا له‌م کاته شیرینه‌ی عێشقه‌دا، له‌و دنیای شێعر و به‌سته‌دا، ئه‌بوبه‌کر ئه‌ڕواو خیاڵاته‌که به‌جێ ده‌هێلێ و نازی یاریش تۆزی ناشکێنێ.
به‌ڵام بۆ ئه‌و کڵپه‌ی عشق به خاک و گه‌ل به داهاتووی ڕوون بڵێسه‌دارتر ئه‌بێ له هی یاری!
بۆیە ئه‌بوبه‌کر ته‌نیا ڕازێک و سووره گوڵێک به‌جێ ده‌هێڵێ بۆ یار وه‌ک یادگار، ئه‌ویش ناوی پێشمه‌رگه ئه‌بێ که هه‌تا ژیان ماوه ون نابێ، سووره گوڵه‌که‌ش هه‌مان خوێن ئه‌بێ که بۆ شه‌وێ له جه‌سته‌ی ئه‌بوبه‌کر ده‌چۆڕێ و ده‌بێته‌وه سووره‌گوڵ.
ڕۆژی ٢٨ی جۆزه‌ردانی ساڵی١٣۶٣ تیمێکی چوار که‌سی له پێشمه‌رگه ئازاکانی په‌لی١ی شه‌هید عه‌زیزی مه‌ولانپور سه‌ر به ده‌سته‌ی١ی لکی٣ی شه‌هید سمایلی سه‌لیمی له هێزی موعینی ئه‌و کات بۆ مه‌ئموریه‌تێکی تایبه‌ت و ڕاوی دوژمن گه‌شت ئه‌که‌ن به گونده‌کانی ناوچه‌دا ده‌چنه قه‌له‌ڕه‌شه، گه‌وه‌لان، به‌رده‌سپیان، ناونه‌مام، بێران، ڕه‌شه‌هه‌رمێ، ئێواره‌ی ڕۆژی١ی پوشپه‌ڕی ساڵی ١٣۶٣بوو، ئه‌بوبه‌کر و کاک ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌زیزی دۆڵه‌گه‌رمێ و کاک که‌ریم سه‌عیدی و کاک محه‌مه‌دی حاجی عه‌وڵای بێران له گوندی(ڕه‌شه‌هه‌رمێیه‌وه) به‌ره‌و گوندی (دۆڵه‌گه‌رم) وه‌ڕێده‌که‌ون.
ئه‌وان خافڵ له‌وه‌ی که ده‌یان که‌س له جاش و پاسداری ڕێژیم شوێن پێیان که‌وتوون!
له گوندی دۆڵه‌گه‌رم وا ده‌بێ ئه‌بوبه‌کر به ته‌نیا ده‌چیته ماڵێک و هاوڕێیه‌کانیشی به‌ێکه‌وه گه‌ڕه‌کێک له ئه‌و دوورتر ده‌چنه ماڵێکیتر.
دوژمن له هه‌موو لاێکه‌وه ده‌وره‌ی داون و چاوی ده‌جموجۆڵی ئه‌وان بڕیوه!
هه‌زار حه‌یف و مه‌خابن ئه‌وان بێ ئاگان له پیلانی دوژمن، چاویان له ئه‌بوبه‌کره که ده‌چیته کام ماڵ، جاش و پاسداره‌کان له ماڵه‌که نزیک ده‌که‌ونه‌وه و سه‌نگه‌ر ده‌گرن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌بوبوه‌کر له ماڵه‌که بێته‌ده‌ر دوژمن ڕه‌گبارێک فیشه‌ک ده‌ته‌قێنن!
ئه‌بوبه‌کر خافڵ له‌وه‌ی که پیلانه‌که وا داڕژاوه، ئه‌وه ته‌قه‌ی مه‌رگی ئه‌وه! ئه‌و خێرا تفه‌نگه‌که ده‌ست ده‌داتێ و به‌ره‌و ده‌رگاکه ڕائه‌کا.
دوژمن بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگی بدا ته‌قه‌ی لێده‌که‌ن و به‌داخه‌وه ده‌ست به‌جێ له ڕانیه‌وه لاقی ئه‌شکی و به برینداری ئه‌که‌ویته سه‌ر ئه‌رز.
ئه‌بوبه‌کر ده‌ست به‌جێ به برینداری ته‌قه‌یان لێده‌کاته‌وه و جاش و پاسداره‌کان ڕاو ده‌نێ!
به ڕاکێش ڕاکێش خۆی ده‌گێنیته ژێرخانی ماڵه‌که، جه‌مه‌دانه‌که‌ی له ملی ده‌ردێنێ و توند له ڕانی خۆی ده‌پێچێ، له‌وێدا به‌و برینه قورسه‌وه سه‌نگه‌ر له دوژمن ده‌گرێ و دوو نارنجۆکی پێ ده‌بێ له گه‌ڵ لێی نزیک ئه‌که‌ونه‌وه پێیان دا ده‌دا !
هاوڕێیه‌کانی هه‌ر که‌سه خۆی ده‌رباز ده‌کا و ئه‌و به‌جێده هێڵن!
دوژمن له شوێنی ئه‌بوبه‌کر نزیک ئه‌بێته‌وه داوای ته‌سلیم بوونی لێده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنی به خاک داوه و ته‌سلیمی دوژمن نابێ کاتێک لێی نزیک ئه‌بنه‌وه به‌ڕه‌گبار لێیان ده‌دا و دوو پاسدار ده‌کوژێ و ئه‌وانه‌ی تر ڕاده‌که‌ن.
له‌شی شڵاڵی خوێن ده‌بێ و ده‌روه‌ستی ڕاگرتنی خۆێنه‌که نایە زۆر هاوار له ماڵه‌که ده‌کا بیگه‌نێ و ئاوی بۆ به‌رن ماڵی وێرانم که‌س به‌لای دا ناچێ!
هه‌تا ڕۆژ ده‌بێته‌وه و خوێنی له جه‌سته دا ئه‌بێ شه‌ڕ ده‌کا! نه فیشه‌کی پێ ماوه و نه نارنجۆک، دوژمن نایوێرێ بەلای دابچێ، خوێن له جه‌سته‌ی دا نامێنێ و ده‌مه‌و به‌یان شه‌هید ئه‌بێ.
دوژمن سه‌عات ٩ی پێش نیوه‌ڕۆ نارنجۆک بارانی ده‌که‌ن و به شه‌هید بووی دووباره شه‌هیدی ئه‌که‌ن.
شه‌هید ئه‌بوبه‌کر ڕۆیی، ئه‌و عاشقی خاک و وه‌ڵات و ئازادی بوو، له‌و پێناوه‌ش دا به سه‌خاوه‌ته‌وه سه‌ری دانا. ئه‌و بۆ ئێمه له دوای خۆی بۆ یادگار وره و غیره‌ت و شه‌هامه‌ت و هیوای به‌جێ هێشت .
خۆشه‌ویستی به‌جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا ماوین خۆشمان بوێت، وایکرد باسی ئازایه‌تی بکه‌ین و چیرۆکی پاڵه‌وانه‌تیه‌کانی بۆ گه‌له‌که‌ی و نه‌وه‌ی داهاتوو بگێڕینه‌وه.
هه‌زار حه‌یف و مه‌خابن هێنده نه‌ژیا تا زیاتر خزمه‌تی گه‌له چه‌وساوه‌که‌ی بکات.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی شه‌هید ئه‌بوبه‌کری شه‌ریف پور و هه‌موو شه‌هیدانی گه ل و
ڕێگای پڕ ڕێبوار بێ.
٢٠١٣/٠١/٣٠
ئه‌بوبه‌کر سێوه‌تاڵی