خوێن سەران ده‌با و ، كۆمه‌ڵگای جیهانیش فزه‌ی لێنایه.
كه ئینقلابی ساڵی 1357ی هه‌تاوی سه‌ركه‌وت و پاش ماوه‌یه‌كی كورت ئاخونده‌كان چه‌ته ئاسا ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌ڵكانی راپه‌ریوی ئێرانیان دزی و، ناره‌وایانه ده‌سه‌ڵاتی دڵخوازی خۆیان دامه‌زراند، هه‌ر زۆر زوو كه‌وتنه دوژمنایه‌تی گه‌ڵانی ئێران و ئێرانیان كرده قه‌سابخانه‌یه‌كی گه‌وره و له‌و رۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆ، رۆژ نه‌بووه كه له شار و گوند و به‌ندیخانه‌كان و دانیشگا و خوێندنگه‌كان و ئیدی دا، تاوان نه‌خوڵقێنن و بێ منه‌تانه له به‌ر چاوی ئه‌فكاری گشتی دونیا به شێوه‌ی نازیه‌كان به تاك و، ده‌سته‌جه‌معی له خه‌ڵكانی ئازادیخواز ده‌كه‌نه قوربانی سیاسه‌تی چه‌وتیان و تا ئیستا به ملێۆن كه‌سیان له نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له ناو بردوه و شیرازه‌ی هه‌زاران بنه‌ماڵه یان له‌وانه لێك هه‌ڵوه‌شاندوه و كه‌س له‌وانه ، كه‌سی خۆیان ناناسنه‌وه و مافه ئینسانیه‌كان به ته‌واوه‌تی ژێر پێ نراون و كه‌س ده‌نگی لێوه نایه‌ت.
هیچ شه‌قام و كۆڵانی شار و گونده‌كانی ئێران نابیندرێت كه وه‌ك شه‌قامه‌كانی شاری سنه و سه‌رده‌شت و تاران چۆن به خوێنی نه‌دا ئاغا سووڵتانی و ئیدی سوور بوون ، سوور نه‌بووبن كه به‌م حاڵه‌ش ، كۆمه‌ڵگای ئاشتی دونیا كه به قسه ئیدیعای ئازادی و نه‌زمی نه‌وینی جیهانی ده‌كات ، ده‌نگی لێوه نایه‌ت و ئه‌م رووباره خوێنه كه له جه‌سته‌ی كچ و كورانی ئێرانی وه‌ڕێ خراوه نابین و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كوێری كردوون .
هه‌ر له ئیستا دا، رۆژنیه كه به تاك و پؤل ، پۆل له رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران نه‌كه‌ونه به‌ر تێغی تازه سووی جه‌ڵاده‌كانی خامنه‌یی و، له به‌ندیخانه‌كانی ده‌را و ئه‌وین و دزیلاباد و ئیدی دا له دار نه‌درێن. به‌ڵام كه‌سی ساحه‌ب قودره‌ت و ئه‌وانه‌ی خۆیان به مدافعی راستی مافه ئینسانیه‌كان له دونیا دا ده‌زانن، ده‌نگی لێوه نایه‌ت و له ئاست ئه‌و خوێنه پاكانه كه هه‌موویان له رێگه‌ی ئازادی و مافه ئینسانیه‌كان ده‌ڕژێن ، روو وه‌ر ده‌گێڕن و له ئاستی له قاودانی به جیددی ئه‌و جینایه‌تانه‌ی كۆماری ئیسڵامی له میدیاكانیان بێ ده‌نگ و بێ هه‌ڵوێستن.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، سه‌رانی ئه‌و رێژیمه خوێن رێژه ، به‌و په‌ڕی توانایانه‌وه پشتی رێژیمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دیان گرتوه و به سه‌دان كارشناسی نیزامیان ناردۆته سوورییه و، له ئاسمان و زه‌وی ڕا، به‌ربوونه گیانی خه‌ڵكی راپه‌ریوی سوورییه و دل ره‌قان پیر و لاو و منداڵ ده‌كوژن كه له‌و وڵاته‌شدا به‌حری خوێنیان وه‌ڕێ خستووه كه له ماوه‌ی نزیك به دوو ساڵدا ، ئه‌وه ژماره‌ی كوژراوه‌كان خۆی له حه‌فتا هه‌زار كه‌س ده‌دا و له ماوه‌ی نزیك به‌و دوو ساڵه دا ، رۆژ نه بووه كه 100تا چوارسه‌د كه‌س له خه‌ڵكی سوورییه نه‌بنه قوربانی سیاسه‌تی چه‌وتی ئه‌و دوو رێژیمه دیكتاتۆرانه كه زۆربه‌یان منداڵی سه‌ر لانكه بوون . به‌ڵام سه‌ره ڕای ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هیچ هه‌ڵوێستێكی جیددی و به‌راستی دیار نیه و دڵی وڵاتانی قازانج په‌رستیان به لاوه گرنگتره له خوێنی ئه‌و منداڵانه‌ی سه‌ر لانكه كه پاسداره‌كانی كۆماری ئیسلامی به گرمه‌ی پۆمب و كاتویشاكانیان بزه‌ی سه‌ر لێویان ده‌تارێن و جه‌سته‌ی شلك و ناسكیان پارچه پارچه ده‌كه‌ن و خوێنی گه‌ش و پاكیان ده‌رێژن،
رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران، رێژیمێكی ئه‌نفال چیه و ئه‌وه ماوه‌ی 34ساڵه له رێگه‌ی جیا، جیاوه بیرمه‌ندان و به گشتیی كچ و كورانی ئێرانی ئه‌نفال ده‌كات . به‌ڵام هه‌ر چه‌ند كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیان شاهیدی ئه‌م راستیه‌ن كه چۆن رووباری خوێنی وه‌ڕی خستوه، رووی خۆیان له‌م تاوانه گه‌ورانه وه‌رده‌گێڕن و ئه‌و رووباره سووره كه له خوێنی ده‌ماره‌كانی رۆله‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران وه‌ڕێ خراوه، نابین و خۆ له مه‌سه‌له‌كه ده‌دزنه‌وه و ده‌نگیان لیوه‌نایه‌ت و له ئاست راستیه‌كان چاوی خۆیان نووقاندوه. به‌ڵام وه‌ك قه‌دیمی گوتوویانه ، سه‌گی هار، هه‌ر چل رۆژی عه‌مره و، سه‌ره‌نجام ئه‌و رووباره خوێنانه ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی به‌ر خۆ ده‌دا و ده‌یكاته ئاردی بن دڕوان و، داری سه‌ر به‌ستی و ئازادی ده‌ڕوێنێ و، به تیشكی خۆری خۆی، هه‌موو نه‌یارانی دونیای ئاشتی و پێكه‌وه ژیان كوێر ده‌كات و گه‌ڵانی ئێران به ئاواتی خۆیان ده‌گه‌ن.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی ، رێكه‌وتی 10/11/ 1391ی هه‌تاوی