کۆچی دوایی کاک دەروێش ئەبووبەکر اللەپوور خەڵکی قوم قەڵا
بهداخ و کهسهرێکی زۆرهوه ئاگادار کراین که دوانیوهڕۆی ڕۆژی چوارشهممهی ڕابردوو ڕێکهوتی ١١ی ڕێبهندانی 1391ی ههتاوی، بهرامبهر 29ی ژانویهی 2013ی زایینی کهسایهتیی کورد درویش ئەبوبکر اللەپور له تهمهنی ٧٨ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد کۆچی دوای کرد. درویش ئەبوبکر مرۆڤێکی ڕووخۆش، قسەخۆش، و خۆشەویست و جێی ڕێزی ناو کۆمەڵانی خەڵکی قوم قەڵا و گوندەکانی شاروێران بوو، مرۆڤێک بوو کە هەموو کات جێی بڕوا و متمانەی هەموو خەڵک وگۆندی قوم قەڵا و ناوچەی شاروێران و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات خزم و کەس و بنەماڵەکەی بوو. درویش ئەبوبکر کەسایەتیکی نیشتیمانپەرور و باوکی پێشمەرگەیکی شەهیدی حیزبی دێموکرات {شەهید غەفور اللەپور} و باوکی ئیستای ئەندامیکی چاڵاکی حیزبی دێموکراتە، لە دەهەی شەست وپەنجاکان کە رێژیمی دژە مروڤی کۆماری ئیسڵامی هێرشی کردە سەر شارەکانی کوردستان ماڵی درویش ئەبوبکر بنکە و جێی حەسانەوەی شورشگیرانی دێموکرات بو و بە تایبەت درویش ئەبوبکر بو زۆر کار و چاڵاکی ئەرکی کوردانە جێی متمانەی بەرپرسانی هێزی پێشمەرگە بوو لەم پیناو دا زۆر ئەرکی خەباتی بەریوە برد. بە داخەوە ئاگادار کراین کە رۆژی ١١ رێبەندانی ١٣٩١ بە هوی نەخۆشی دڵ لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد لە تەمەنی ٧٨ ساڵی دا ماڵئاوایی لە بنەماڵە و خەلکی قوم قەڵا وشاروێران کرد، رۆحی شاد بێ و خودا بە بەهەشتی بەرێنی شاد کا .
بو هاوخه می ده ربر ین ده توانن بە م ژماره تهلفوونه پیوهند به عوبیدالاهپور بگرن
0016157884907
بە بۆنەی کۆچی نابەوەختی کاک دەروێش ئەبووبەکرلە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو و هەموو ئەندامانی بنەماڵەی کاک ئەبووبەکر دەکەم و ئاواتەخوازم کە دوایین خەمیان بێ و تەمەن درێژ بن و هەروەها کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بێ و ڕووحی شاد.
حەمەرەسووڵ کەریمی