سه‌ره‌خۆشی و هاوده‌ردی کۆچی ناوه‌ختی لاوی دیموکرات ئاژوان سه‌یدا
به داخێکی گرانه‌وه، دڵی لاوێکی کورد له دووره ولاتی له لێدان وه‌ستا. دوێنێ 13ی ئاگۆست له شاری له‌نده‌نی ئۆنتاریۆی کانادا، دڵی لاوی دیموکرات، ئاژوان سه‌یدا له ته‌مه‌نی 24 ساڵی دا له لێدان که‌وت.ئاژوان،کوڕی هاوڕێی به‌ڕێز عه‌بدوڵلا سه‌یدا،تیکۆشه‌ری دێرینی حیزبی دیموکراتی کوردستان و خاتوو ماپه‌ره بوو. بنه‌ماله‌ی ئاژوان هه‌ر له دوای رووخانی ڕێژیمی پاشایه‌تییه‌وه تێکه‌ڵ به تێکۆشانی حیزبی له شاری شنۆ بوون. کاک عه‌بدوڵلا سه‌یدا که وه‌ک مامۆستایه‌کی خه‌باتکار، ڕۆڵی له‌خۆپێشاندانه‌کانی دژ به ڕێژیمی شایه‌تی دا له شاری شنۆ هه‌بوو، له ساڵی 1358ه‌وه له ڕیزه‌کانی ڕیکخراوی لاوان و یه‌کیه‌تیی لاوانی دیموکرات دا، وه‌ک به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ر، قۆڵی له تێکۆشان هه‌ڵماڵی و دواتر وه‌ک ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ئیجرایی کۆمیته‌ی حیزبی دیموکرات له شارستانی شنۆ، دریژه‌ی به تێکۆشان دا. هاوڕی عه‌بدوڵلا سه‌یدا سالانیکی زۆریش له نه‌خۆشخانه‌ی 25ی گه‌لاویژ و هه‌ر وه‌ها له پیوه‌ندییه‌کانی حیزب، خزمه‌تی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی له رۆژهه‌لاتی کوردستان کرد. بنه‌ماله‌ی کاک عه‌بدوڵلا سه‌یدا، له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانی زایینی‌دا، روویان کرده هه‌نده‌ران و سه‌ره‌نجام له کانادا گیرسانه‌وه. له کاناداش ئه‌و بنه‌ماله‌یه له کاروتیکۆشانی حیزبی و پشتیوانی و هاوکاریی خه‌بات و تیکۆشانی هاوبیرانیان له کوردستان، غافڵ نه‌بوون. ئاژوان که له‌م بنه‌ماڵه‌یه و له کانادا له دایک ببوو، به خۆشه‌ویستیی کوردستان و نه‌ته‌وه‌که‌ی په‌روه‌رده کرا. بۆیه وێرای بایه‌خدان به زمانی زگماکی و گرنگیدان به ڕووداو ئاڵوگۆڕه‌کانی کوردستان و تیکۆشان له یه‌کیه‌تیی لاوانی دیموکرات له کانادا، سه‌ردانی کوردستان و دیتنی له نزیکه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی کردبوو به یه‌کێک له ئاواته پیرۆزه‌کانی. ساڵی 2011 به‌م ئاواته‌ی گه‌یشت و له گه‌ڵ باوکی سه‌ردانی کوردستانی کرد. ڕۆژانی مانه‌وه له نێو بنه‌ماڵه‌ی تێکۆشه‌رانی ڕۆژهه‌لات و بنکه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی دیموکرات له هه‌ریمی کوردستانی، به خۆشترین و جوانترین ڕۆژانی ژیانی ده‌زانی.
به داخه‌وه ڕۆژی 13ی ئاگۆست، تووشی نه‌خۆشیی دڵ بوو. ئه‌گه‌ر چی به په‌له گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه و بۆ ماوه‌ی 11 سه‌عات له ژیر نه‌شته‌رگه‌ری دابوو، به‌لام به داخه‌وه له ژیر ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه هه‌ڵنه‌ستایه‌وه و بۆ هه‌میشه ماڵاوایی له ئازیزان و خۆشه‌ویستانی کرد.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان و کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزب، وێرای به داخبوون بۆ کۆچی ناوه‌ختی ئه‌م لاوه دیموکراته ، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی ئاژوانی جوانه‌مه‌رگ و که‌سوکار و دۆستان و ناسیاوانی ئه‌و لاوه له کانادا، ده‌ره‌وه‌ی ولات و کوردستان ده‌که‌ن و خۆیان به هاوخه‌می ماته‌میان ده‌زانن. گیانی ئاژوانی ناکام شاد و یادی به‌ڕێز بێ.
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ولات و ناوه‌ندی راگه‌یاندنی
حیزبی دیموکراتی کوردستان
14ی ئاگۆستی 2014
23ی گه‌لاویژی 1393