22 ساڵه‌ی كاره‌ساتی تیرۆری میكونووس . قادر وریا
(تیرۆری د.سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هه‌ڤاڵانی)
26ی خه‌رمانان (17ی سیپتامبر) بۆ حیزبی دیموكرات، گه‌لی كورد‌و ئازادیخوازانی ئێران وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی كاره‌ساتێكی تاڵ‌و خوێناوی‌یه.
له 17ی سیپتامبری 1992دا، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان، دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی‌و هاورێیانی: فه‌تتاح عه‌بدولی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و نوێنه‌ری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هومایوون ئه‌رده‌ڵان نوێنه‌ری حیزب له ئه‌ڵمان‌و خه‌باتگێری ناسراوی ئێرانی‌و دۆستی له‌مێژینه‌ی حیزبی دێموكرات، نووری دێهكوردی، له بێرلین كه‌وتنه به‌ر ده‌سڕێژی تیررۆریسته كانی كۆماری ئیسلامی‌و شه‌هید بوون.
دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی (دوكتور سه‌عید)و سێ شه‌هیدی دیكه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستی‌یه له كاتێكدا كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری تیرۆریسته‌كان كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ران‌و تێكۆشه‌رانی ئوپوزیسیونی ئێران‌دا، له ریستۆرانی میكونووس كۆببوونه‌وه‌و له سه‌ر چۆنیه‌تیی هاوكاری‌و هاوخه‌باتیی هێز‌و لایه‌نه‌كانی ئوپوزیسیون له دژی كۆماری ئیسلامی، خه‌ریكی بیر‌ورا گۆڕینه‌وه بوون. دوكتور سه‌عید‌و سێ هاوڕێی شه‌هیدی هه‌مووی چه‌ند سه‌عاتێك بوو له كۆنگره‌ی ئه‌نتێرناسیۆنالی سۆسیالیست گه‌ڕابوونه‌وه.
كۆماری ئیسلامی كه سێ ساڵ پێشتر، له ڤییه‌ن‌و له سه‌ر مێزی وتووێژ، دوكتور قاسملوو، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكرات‌و هاوڕێ عه‌بدوڵڵا قادری ئازه‌ر، نوێنه‌ری حیزبی دێموكرات له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی تیرۆر كردبوو، ده‌یه‌ویست به دووپات كردنه‌وه‌ی زه‌بری به ژانی خۆی له حیزبی دێموكرات، ئه‌و حیزبه‌و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به جارێك لاواز بكا‌و له مه‌یدانی خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژیمه وه‌ده‌ریان بنێ. به‌ڵام تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكرات‌و كۆمه‌ڵانی دێموكراتدۆست‌و دێموكراتپه‌روه‌ری خه‌ڵكی كوردستان، به وه‌فاداری‌و به‌رده‌وامی له سه‌ر رێگا‌و رێبازی رێبه‌رانی شه‌هیدیان‌و به نیشاندانی پشتیوانی‌و خۆشه‌ویستیی بێ‌سنووریان بۆ حیزبی دێموكرات، كۆماری ئیسلامی‌یان ناكام‌و ناهومێد كرد. جگه له‌مه‌ش، ئه‌مجاره‌یان ئه‌و رێژیمه تیرۆریست‌و تیرۆریست په‌روه‌ره، كلكی به ته‌ڵه‌وه بوو و ئه‌نجامدانی جینایه‌تی رێستۆرانی میكونووسی زۆر به گران له سه‌ر ته‌واو بوو. چونكه به دوای گیرانی هێندێك له به‌شداران‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی كرده‌وه تیرۆریستی‌یه‌كه له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌ڵمانه‌وه، ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و وڵاته له موحاكه‌مه‌یه‌كی مێژوویی‌دا كه سێ ساڵی خایاند، په‌رده‌ی له سه‌ر ده‌ست هه‌بوونی راسته‌وخۆی رێبه‌رانی پله یه‌كی كۆماری ئیسلامی له‌و جینایه‌ته‌و زۆر كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی دیكه‌دا به گشتی لادا‌و، له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا مه‌حكووم‌و ریسوای كردن.
چه‌ند دێڕێک له باره‌ی بیروبۆچوونه‌کانی ئه‌و ڕێبه‌ره:
گرنگیدان به پرسی نه‌ته‌وه‌یی:
د.شه‌ره‌فکه‌ندی پێی وابوو پرسی چینایه‌تی، بڕوا به هیومانیزم (انساندوستی) و ململانێی به‌ره‌ی سوسیالیزم و ئیمپریالیزم، که هه‌موویانی له جێی خۆیاندا به‌وه گرنگ بوون، هیچیان له سه‌رووی پرسی نه‌ته‌وه‌یی نین. نابێ بۆ هیچکامیان مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌لا بنێ.
له‌و وتووێژانه‌دا که‌له‌گه‌ڵ «کشتگر»و بڵاوکراوه‌کانی ئۆپوزیسیۆنی ئێرانی دا کردوونی، زۆر به توندی داکۆکی له پرسی نه‌ته‌وه‌یی و پێویستیی دابینکردنی مافی نه‌ته‌وه‌کان له ئێران‌دا ده‌کا و به توندی دژی هێندێک بۆچوون ده‌وه‌ستێته‌وه که ئینکاری هه‌بوونی پرسی نه‌ته‌وه‌یی و فره نه‌ته‌وه بوونی ئێران ده‌که‌ن.
ئه‌و کاته‌ی به شوێن نه‌مانی یه‌کیه‌تیی سۆڤیه‌تی و ئاڵوگۆڕه‌کانی جیهان له دوا ده‌یه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، کۆماره نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی یه‌کیه‌تیی سۆڤیه‌ت سه‌ربه‌خۆیی خۆیان راگه‌یاند، چێک و سلۆڤاکی، وه‌ک دوو نه‌ته‌وه و دوو وڵات لێک جیا بوونه‌وه، نه‌ته‌وه‌کانی نێو یۆگۆسلاویی پێشوو،هه‌ر کام بۆ جیابوونه‌وه و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و پێکهێنانی کیانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌نگاویان نا، له نووسینه‌کان و له وتووێژه‌کایندا ، گرنگیی زۆری پێدان، وه‌ک ره‌وتی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌کان، ناوی بردن وپێیان خۆشحاڵ و گه‌شبین بوو، ئه‌مه‌ی به سه‌ره‌تا و مۆژده‌یه‌ک بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی دیکه زانی.
باوه‌ڕ به دیموکراسی:
د. شه‌ڕه‌فکه‌ندی دێمۆکراسیی به‌م جۆره پێناسه کردوه : “دێموکراسی» یانی پێکهاتنی فه‌زایه‌ک که له‌ودا هه‌ر که‌س هه‌ست به‌وه بکا که ده‌توانێ له باره‌ی ژیان و چاره‌نووسی خۆی و وڵاته‌که‌ی به ئازادی نه‌زه‌ر بدا و، بزانێ که نه‌زه‌ر و هه‌ڵوێسته‌کانی له به‌ڕێوه‌چوونی کاروباری وڵاته‌که‌ی دا جێگا و شوێنیان هه‌یه و حیسابیان له‌سه‌ر ده‌کرێ.» (راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ کۆنگره‌ی نۆیه‌م)
له‌م پیناسه‌یه دا ده‌بینین د.شه‌ره‌فکه‌ندی له مه‌نزه‌ر یا روانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌سته‌وه، سه‌یری دیموکراسی ده‌کا. ئه‌و، له زۆر نووسین و بۆنه‌ی دیکه‌دا له روانگه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بۆ دێمۆکراسی ده‌روانێ و ده‌یه‌وێ دێمۆکراسی، وڵامده‌ری نیاز و چاوه‌روانییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش بێ.
له تێگه‌یشتنی د. شه‌ڕه‌فکه‌ندی دا، دێموکراسی ئه‌گه‌ر به ره‌سمی ناسینی ئازادی و هۆوییه‌تی تاک بێ، ده‌بێ داننان به مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کیشی تێدا بێ:
«ئه‌گه‌ر ئینکاری هۆوییه‌ت و شه‌خسییه‌تی تایبه‌تیی تاقه فه‌ردێک کارێکی غه‌یره واقعی بێ، روونه که ئینکاری هۆوییه‌ت و شه‌خسییه‌تی تایبه‌تیی کۆمه‌ڵێک ئه‌فرادیش که گه‌ل و نه‌ته‌وه پێک دێنن تا چ ئه‌ندازه غه‌یره واقعی یه».
هه‌ر وه‌ها له نیوان دێموکراسی و «عدم تمرکز» و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا، به قازانجی مه‌سه‌له ڕه‌واکه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی پێوه‌ندی دروست ده‌کا وپێێ وایه خودموختاری یا مافی نه‌ته‌وه‌یی له راستیدا ده‌بێ شکڵی پیاده‌کراوی ئه‌و دێموکراسییه بێ که له وڵات دا هه‌یه. هه‌ر وه‌ها به دروستی وای بیر ده‌کرده‌وه که ئه‌و مافه نه‌ته‌وه‌ییه که گه‌لان له وڵاتێکی وه‌ک ئێران دا ده‌یانبێ، ده‌بێته ده‌سته‌به‌ری دێموکراسی ، ده‌بێته هۆی کۆنه‌بوونه‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان له مه‌رکه‌ز.
بڕواهه‌بوون به دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌لایه‌تی:
نووسین و وتووێژه‌کانی د.شه‌ره‌فکه‌ندی، ئاوێنه‌یه‌کن که ده‌توانین باوه‌ڕکانی ئه‌و رێبه‌ره شه‌هیده له باره‌ی سۆسیالیزم و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تییان زۆر به روونی تیدا ببینین. ئه‌و، داکۆکیی له سوسیالیزم، وه‌ک سیستمێکی ئابووری_ کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کرد، چونکه ده‌یتوانی مه‌ودای نێوان چینه‌کان که‌م کاته‌وه. نه‌ک هه‌ر له ئاستی کوردستان و ئێران، به‌ڵکوو له راده‌ی دنیاشدا دژایه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی و نابه‌رابه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کرد. له‌م باره‌یه‌شه‌وه، روانینێکی جیهانیی هه‌بوو و له لێکدانه‌وه‌ی مه‌سه‌له نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ئالوگۆڕه جیهانییه‌کاندا، بایه‌خێکی تایبه‌تیی ده‌دا به گرنگیی مه‌ودای چینایه‌تی و دابه‌شبوونی ناعادڵانه‌ی سامان و رۆڵیان له گۆڕانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا. دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسووده‌یی ژیان، ئه‌وه‌نده به‌لای د. شه‌ڕه‌فکه‌ندییه‌وه گرینگ بوون که له نه‌بوونیان دا هه‌م دیموکراسی، هه‌م ئاشتیی جیهانیی به ناته‌واو و ناسه‌قامگیر ده‌زانی. له‌م باره‌یه‌وه له راپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ کۆنگره‌ی نۆیه‌م، که بۆ خۆی وه‌ک سکرتێری گشتیی حیزب نووسیویه و ئاماده‌ی کردوه، ده‌ڵێ:
«…ئاشتی و هێمنایه‌تی له سه‌رانسه‌ری جیهان ئاواتێکی پیرۆزن. به‌لام شه‌ڕ و ئاشتی له‌سه‌ر مه‌یل و داخوازی یه‌ک یا چه‌ند حکوومه‌تی گه‌وره و به‌هێز یا دوو به‌ره‌ی جیاواز پێک نایه‌ن. ئه‌م شتانه له ئه‌سڵ دا به‌رهه‌می رازی بوون یان نه‌بوون و هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری کردن یا نه‌کردنی ئه‌فراد ئینسانی و گه‌لانی ئه‌م دنیایه‌ن نه‌ک ئاکامی پێکهاتن یا نه‌هاتنی دوو یا چه‌ند ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌ت. هه‌تا ئه‌وکاته‌ی ناعه‌داڵه‌تیی جۆراوجۆری سیاسی و ئابووری له دنیادا بمێنێ، هه‌تا ئه‌وکاته‌ی چه‌وساندنه‌وه به شێوه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگ درێژه‌ی هه‌بێ و تا ئه‌وکاته‌ی مه‌ودایه‌کی زۆری هه‌ژاری و بێ ده‌ره‌تانی له لایه‌ک و ده‌وڵه‌مه‌ندی و زیاده‌خوازی له لایه‌کی دیکه لێک جیا بکاته‌وه دیاره ئاژاوه و شه‌ڕه و کێشه‌ش هه‌ر سه‌ر هه‌ڵده‌دا…»
**
له 22ساڵه‌ی شه‌هید بوونی دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی، فه‌تتاح عه‌بدولی، هومایوون ئه‌رده‌لان‌و نووری دێهكوردی‌دا، رێز له یاد‌و بیره‌وه‌ریی ئه‌وان‌و هه‌موو ئازادیخوازانی شه‌هیدی قوربانیی سه‌ركوت‌و تیرۆریزمی كۆماری ئیسلامی ده‌گرین. هه‌ر له‌و كاته‌دا له سه‌ر یه‌كیه‌تی، لێك نزیكبوونه‌وه‌و هاوخه‌باتیی هه‌رچی پتری هێز و ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له لایه‌ک و یه‌کگرتوویی ئازادیخوازانی ئێران له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و توندكردنی خه‌بات به مه‌به‌ستی هێنانه سه‌ر كاری نیزامێكی دێموكراتیك له ئێران‌دا پێ داده‌گرین‌و به باشترین پاداش بۆ ئه‌وان‌و به تاقه رێگای به فێرۆنه‌چوونی خوێنیانی ده‌زانین.