شەهید. ئەحمەدی مەلازریان

بە بۆنەی شەهید بونی تێکۆشەری رێگای رزگاری کورد و کوردستان، لاوی تازە پێگەیشتووی گەل و نیشتمان، شەهیدی شۆرشی نویی چەکداری، شەهید هەژار قاسمی، خەم و پەژارەی خۆم دەردەبرم و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کار و ئازیزانی شەهید هەژار قاسمی دەکەم و لە خەم و نارەحاتیەکانیاندا خۆم بە شەریک دەزانم. بەتایبەتی هاوخەمی خۆم بۆ هاورێی رۆژانی سەختی فیداکاری و پێشمەرگایەتی دژی ئاخوندە بێ فەرهەنگ و کۆنەپەرستە کاربەدەستەکانی ئیران، کاک عەلی قاسمی برای شادرەوان هەژار قاسمی و هەموو هاورێیانی لە حیزبی دیموکراتی کوردستاندا دەردەبرم.
سڵاو ئەی فریشتەی ڕێگای رزگاری گەل و نیشتیمان!
ئەی باڵداری بەهەشت و ئاسمان!
ئیستا کە باڵت گرتووە رۆیشتی بۆ عەرشی عەزیم. گلەینامەیەکمان هەیە و بۆمان بەرە بۆ لای ئەوە سەرکردەو فەرماندەرانەی کە پێیان شاد دەبی لە ماڵی ئاخیرەتدا. تۆی فریشتە کە لە دەوروبەری شاری گێلاسە سوورەکان، شاری شنۆی دڵگیر، لە شەقەی باڵت داوە رۆیشتی، هەر کە وەژور کەوتی لە تاقی نێوەڕاستێدا، قازیەکی نوورانی دانیشتووە و بە هەزاران هەزار فریشتەی لە دەورە. مەگەریوە!
بڕۆ دەستی ماچ کە و پەیامەکەی پێ بڵێ.
بڵی! ئەی فریشتەی فریشتەکان!
جەنابت کە ڕێگای نیشتمانپەروەریت پێ نیشان داین، خۆ لە سەر ڕێگایەکی پاک و بی گەردو خۆشەویستیی نیشتمان و یەکتر بوو. بەڵام بۆ خەلیفەکانی دوای جەنابت ئیستا نە لەگەڵ یەک و نە لە گەڵ نوسراوەکەشت پاک نین. خۆ جەنابت نوسراوەکانت موتڵەق نەکرد بوون کە هەر لە جێگای خۆیان بمێننەوە؟! خۆ جەنابت ڕێگای ئەوەت دابوو تا بە گوێرەی هەل و مەرج لە گەڵ رۆژگار بچینە پێش. مخابن، ئەوە هیچ کە نەکراوە، بەڵکو بۆ دوایەشیان هیناوەتەوە. جەنابت هەر فەرمووتە کوردستان. بەڵام بە داخەوە ئیستا خەلیفەکانت نەک هەر ناوێرن باسی کوردستان بکەن بەڵکو وای لێهاتوە، باسی کوردستانی گەورە هەر بڤەیە لە لایی زۆربەیان. یان فەرهەنگی شیعە وسوونەیان دابەزاندوە بۆ ناو کار و تیکۆشان، بەخاتری مەقام و کورسی. عەرزی بکە و بڵێ ئێستا خەلیفەکان، دوای هیجرەتی جەنابت دڕدۆنگی و نا پاکییان هیناوەتەوە ناو کوردایەتی.
بە خاتری کورسی و دەسەڵات نەک هەر خۆبەخۆ سیبەرێ یەکتری تیر هاوێژ دەکەن، بەڵکو ناپاکییان خستۆتە ناو بەدەنەکان و خەلکەکەش. هیچ حیسابیک نە بۆ بەدەنەکان و نە بۆ خەڵک ناکرێ. خەلیفەی وا هەیە حازرە بۆ کورسی و مەقامی خۆی 50 کادرو پێشمەرگەی خاوەن دەیان ساڵ خەبات و ماندووی نەناس بۆ مانەوەی خۆی دەکار بکات. بێ باوەریان ئەوەندە لە بەرابەر یەکتر لێ پەیدا بووە، هیچ کامیان ناوێرێ نوسراوەکەی خۆی لای ئەوەی دیکە دانێ کە فەورەن مەتنەکەی لە یەکتر دەگۆرن. ئەوان بۆ فیڵ لێک کردن، لە بەرابەر یەکتر، زۆر زیرەکن. نەک هەر فەورەن پارانتێز و گیومە بۆ یەکتر دروست دەکەن، بەڵکوو لە نوسراەکانیاندا نەفی کار و زەحمەتی کادر و پێشمەرگەکان و شەهیدەکانیش دەکەنەوە.
عەرزی بکە و بڵی! ئەی فریشتەی فریشتەکان! ئیلهامێک بنێرە بۆ ئەو بەرپرسانە، کە ئینشاڵلا روحم و بەزییان بێتەوە بە بنەماڵەی، کادر و پێشمەرگەکان و خەڵکی خێر لەخۆ نەدیوی کورد و بنەماڵەی شەهیدەکان. خۆشەویستیی و کوردایەتیەکی پاک و بێگەرد بێتەوە ناومان و هەموومان سوێند بەسەری یەکتر بخۆین و هەموومان چەک بەدەست بۆ وەدەستهێنانی مافی کوردان، دژی داگیرکەرانی کوردستان شۆرش بکەین. عەرزی بکە ئیستا کە دەوران دەورانی تکنیک و عیلم و زانست و کامپیوتێرە، بەڵام بەداخەوە ئیستاش لە ناو ریبازەکەی جەنابتدا لەوپەری دواکەوتوویدا، شار گەڕایی و ناوچە گەڕایی و خزم خزمێن هەیە. تاقمێک دەڵێ ئێمە جنوبیین، یەک دەڵێ ناوەندین، ئەوەی دیکە دەڵێن ئێمە شمالین. پییان وایە لە سەر سەرزەمینی ئیالەتەکانی ئەمریکایە دەژین. دوایە بە وەکالەت بڕۆ بۆ تاقەی دەستی راستت کە لەو تاقەیە دا چەند فریشتەی سەر کردەی تێدایە، وەک قاسملووی گەورەمان. سمایلاغای شکاک و سەروان حاتەم. بڵێ بە سەرکردەی بلیمەت و ئوستاد و زانا، بۆ وات لێکردین؟ بۆ وا زوو هەتیوت کردین! دەزانی ئێستا بە نەبوونی حزووری تۆی زانا، کەس حیساب بۆ کوردی رۆژهەڵات ناکا. زۆربەمان ئیستا دەزانین ئەگەر زانا و بلیمەتی وەک تۆمان لە نێو با، نەک هەر سەنگ و قورسایی حیزبی دیموکرات، بەڵکو هی هەموو کوردی رۆژهەڵات سەنگ و قورسایەکیتری دەبوو. هەرچەند لە دەورانی ئێوەی سەر کردەش لێکترازان و ئینشەعاب هەبوو، کە هێندیک تەمبەڵ و کار نەکەر و، هێندێکیش لە خۆرازی و خۆویست بوون. ناتوانین بڵێین کە خەتات نە بوبێت. بەڵام بە هەموو ڕێگاو شەرع و قانونێک بوونی ئێوەی سەر کردە، بۆ ئێستای هەموو کوردستان پێویست بوو. بە نەمەانی وجودی ئێوە، ئێستا بڵقاسمەمان زۆرن. بوونی ئێوەی ئوستاد ئەگەر هەبا، حیزبەکە دوو لەتیش با، من پێموابو قەدر و قیمەتی کوردی رۆژهەڵات زۆر لە سەرتر دەبوو. ئەگەریش جارێک تێکەڵ بباوە، کەس نەیدەتوانی نێو و نتکان لەسەر یەکتر بڵێ، یان بێ ئیحتەرامی بە بەدەنە بکا، یان هەر کەسەی لە بەر خۆی شتێک بەدەستەوە بگری و جوابی کەس نەداتەوە. خولاسە هەر یەکەی بۆ لایەک کەڵەوە کێشی بکات. جا هەر بۆیە داوات لی دەکەین ئیلهامێک بنێرە بۆ ئەوانەی چەند رۆژیک لە خزمەت جەنابتاندا بوونە، بریک بێنەوە سەر فکری کوردایەتی و خۆشەویستی لە بەرابەر هاوەسەنگەرەکانیان و مبارەزەیەکی قورس و قایم بەیەکەوە دژی داگیرکەرانی کوردستان بەرێوە بەرن.
هەر لە لایەن ئەو سەرکردانەدا سڵاو بنێرە بۆ هەموو شەهیدانی ورمێ، خۆی، ماکۆ و سەڵماس. دوایە هەر لە تاقەکەی تەنیشتت کە تاقەی فریشتەکانی شنۆیە، لەوێ فەرماندەی لێوەشاوە محەممەدی کوردنژاد، ناسراوە بە محەممەدی عەلی پیریژنێ و مەلا سمائیل کوردنەژادی لێیە کە بە وەکالەت سڵاو بنێرە بۆ هەموو شەهیدەکانی شنۆیە. دوایە هەر لە تاقەی دەستی چەپ سڵاو بکە بەوەکالەت، لە عومەر قەیتەرانەکان و رەحمان معەزیزی کە ناسراوە بە رەحمانە چوکە و حەسەن پورخزری هونەرمەند و جەلال ئەحمەد پور ناسراوە بە جەلال دریازی و ئەحمەد بابەکەی شۆرش گیر. دوایە هەر لە تەنیشت ئەوە تاقەیە تاقەیەکی گەورەتر و فریشتە ی زیادتری لێیە. بڕۆ بە وەکالەت سڵاوە بکە لە مامۆستا و خۆشەویستی خەڵک، رەحمان سۆفی زادە و فەرماندەی خۆشەویستی هەموو کادر و پێشمەرگەکانی هێزی ئاوارەی ئەوکات، مام قادری ئیفتخاری و شەهیدی دوژمن تۆقین محەممەد شیرێژ و، زانا و بە هیممەت و خۆشەویستی خەڵک رەحیم مەحموودی و، سەربازی ون و فەرماندەی سەنگین و گران، هەمزە بێهنام و، کادری لێوەشاوە و هەڵکەوتووی حیزب و گەل، ئەحمەد زەینی و، فەرماندەی لێهاتوو قادرە رەش و، کوری رۆژی تەنگانە سەعدون خالدار و کادری سەنگین و پیگەیشتوو، سلیمان رەسول زاد و قارەمان و شۆرە سواری ناوچەکانی بەری مێرگان و نەڵین و گەدە، عەلی درویش. دوایە بگەرێوە بۆ تاقە پیرۆز و مقەددەسەکەت، لەو تاقەیەدا سلاوە بکە لە شاسواری سواران سەرگورد عەبباسی و سەروان ئەحمەد چەلبی و فەرماندەی لێهاتو و خۆشەویست خدرە سوور و دیار جەناغی بی سەروو شوین و عەلی خاریجی و عەلی سۆهرابی و سمایل خزری فەرماندە. لە ئاخردا لە خزمەت سەر قافڵەی هەموو فریشتەکان دا، لە خزمەت حەزرەتی قازیدا، سڵاو بنێرە بۆ هەموو شەهیدانی حیزب و گەل، لە ئیلامەوە تا خۆی و سەڵماس و هەموو شەهیدانی ڕێگای رزگاری خاک و وڵات. سڵاو بنێرە بۆ هوموو شەهیدانی هەر چوار پارچەی کوردستان. بە هیوای وەدیهانی ئاواتی فریشتەکان. بژی کورد بژی کوردستان. مەرگ و نەمان بۆ نەیارانی کوردستان.
شەوی 1/10/2014
سوئید شیل ئەحمەدی مەلازریان