لە وڵاتی سویس یادی دواین شەهیدی رۆژهەڵاتی کوردستان هەژار قاسمی دەکرێتەوە.
ئازادی خوێنی دەوێ، بە بێ خوێن دەست ناکەوێ:
بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی هەمووشەهیدانی کورد و کوردستان، خوێێنی شەهید هەژارە ئەم جارە دەمانباتەوە بۆ ژوانی وەفاداری بە شیری دایکی نیشتیمان.
لە وڵاتی سویس خوێنی ڕژاوی دواین کۆتری ئاشتی بە کەڵبی دڕندەترین و خوێنمژترین ڕێژیمی ترۆریستی مێژوی جهان ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دایکی حکوومەتی ئیسلامی عێراق وشام و تەواوی گرووپ و ڕێکخراوە تررۆریست و خوێن ڕێژکەکانی ئەم سەردەمە کۆماندەکاتەوە و دەبێتە تەرازووی هەنگاو، باوەڕ و تواناکنمان بۆ نیشتمان پەروەریمان.
کۆمیتەی سوئیسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕۆژی یەک شەممە ۵ی سبتەمبری ۲٠۱٤ کات ژمێر ۲ی دوای نیوەڕۆ بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهید هەژار و تەواوی شەهیدانی کورد و کوردستان کۆڕیکی بیروەروەری پیک دێنێت. تکایە لەگەڵام بن. و بە بەشداریتان ئەسرینی دایکی نیشتیمان بسڕن و بەڵێنیشی پێبدەنەوە کە خوێنی هەژارەکانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان بە فیڕۆ ناچەت.
شوێن و ئەدرەسی کۆبوونەوە:
یەکشەممە 14:00
05.10.2014
Bühlstr. 57
3012 Bern
کۆمیتەی سوئیسی حیزبی دێموکراتی کوردستان.
03.10.2014