سپاس و قەدردانی بنەماڵەی کەریم ڕەسووڵی

سپاس و قەدردانی بە دوای کۆچی دوایی دایکی خۆشەویستم فاتمە عەبدی لە رێکەوتی ۲۹.مانگی ۱۱ لەلایەن کۆمەڵێکی یەک جار زۆر لە خزمان و دۆستان لە ناو خۆ و دەرەوەی ولات هاودەردیان لەگەل کردین وهاوخەمی خۆیان پێراگەیاندین.

بە ئەرکی خۆمانزانی سپاسی هەموو ئەو کەسانە بکەین کە لە رۆژی بە خاکسپاردن وپرسەی دایکم لەگەڵمان بوون.سپاس بۆ ئەو بەرێزانەی کە لە رێگای تەلەفون ،ئیمیل وفەیسبووک هاودەردیان پێراگەیاندین.حورمەتمان بۆ ئەو بەرێزانەی کە لە رێگای دوورو نزیک کۆری پرسەوسەرەخۆشیان لەگەل بەرێوەبردین.رێز و ستایشم بۆ هاورێیانی حیزب هەر لە رێبەریوە تاکوو بەرێزانی ولاتی فینلاند کە ئەو خەمە قورسەیان لەسەر شانمان سووک کرد بە هاودەردی و هاوکاریەکانیان.لە کۆتایی دا لە لایەن خۆم و بنەماڵەمەوە پر بەدڵ سپاسی تەک بە تەکی هەموو ئەو بەرێزانە دەکەم کە دڵنەوازیان داینەوە بە وشە جوانەکانیان باری قورسی سەر شانیان سووک کردین.بە هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەمووتان.

بەرێز وحورمەتەوە بچووکتان کەریم رەسووڵی

۸.۱۲.۲۰۱۴