سوپاسنامە و قەدردانی بنەماڵەی کۆچکردوو کاک سەید قادر حوسێنی !
هەر وەک هەموو لایەک ئاگادار بووین،،لە برواری 04.12.2014 دا گەورەی بنەمالەمان (سەید قادر حوسەینی) کۆچی دوایی کرد. پەیامی هاودەردی و هاوخەمیەکانتان گەیشت،بێ گومان سوکنایی پێ بەخشین و بوو بە مایەی وزە بۆ ڕۆژانی دوای ئەو کۆستە گەورەیە.
یه‌كێك له دژوارییه‌كانی نه‌وه‌ی ئێمه دووركه‌وتنه‌وه له دایك و بابمانه، كه به هیچ رێگایه‌ك قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه. دووركه‌وتنه‌وه له نیشتمان و به تایبه‌ت له ئازیزان و تێپه‌ڕینی چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ك، هه‌ڵگری خه‌م و ژانی تایبه‌ت به خۆیانن. ئێمه به تێڕوانینی لاوه‌تی و بۆ ڕوناکی له داهاتوو دا لە شار ده‌ركه‌وتین و به باوه‌ر به دوارۆژی گه‌له‌كه‌مان له نیشتمانیش دووركه‌وتینه‌وه. كاتی گه‌ڕانه‌وه مان بۆ شار هێشتاش ناڕوونه و زۆر كه‌س له ئازیزانی ئێمه به داخه‌وه هه‌تا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه كۆچی یه‌كجاری ده‌كه‌ن.
هەر بەو بۆنەوە سپاسی تەک بە تەکی ئەو خۆشەویستانەی چ لە مراسمی بە خاک سپاردن و چ لە ماوەی ڕۆژانی پرسەکە دا لە شاری سەردەشت و وولاتانی نۆروێژ و ئینگلیس لە نزیکەوە لە گەلمان بوون و هەموو زەحمەتەکانیان لە سەر شانی خۆیان دانا .
سپاسی یەکە بە یەکەی هەمووی ئەوانە کە لە ڕێگای دوور و نزیکەوە زەحمەتی هاتنیان بۆ لای ئێمە کێشا.
سپاس لەو خۆشەویستانەی لە ڕێگای تەلەفون و پەیام و نوسینی کامێنت هاودەردیان لە گەل کردین.
ئەو کۆستە زۆر گەورە بوو بۆ بنەمالەکەمان ،،بەلام هاودەردیەکانتان له غه‌م وپه‌ژاره‌ی ئێمەی که‌م کرده‌وه‌و ئۆقره‌یی پێ بەخشین ،هه‌تا که‌سانی وه‌ک ئێوە شه‌ریکی خه‌م و ماته‌مینی ئێمە بن هیزو توانا‌مان له‌که‌می نادات و وزەی زیاتر بە ژیانمان دەبەخشێ. تکایه به‌م بۆنه‌وه رێز‌و ئه‌مه‌گداری وپێزانینی ئێمە قبوول بفه‌رموون.
گیانی كۆچكردووانمان شاد و یاد و ناویان هەمیشە بەرز.
بە حورمەتەوە
لوقمان حوسەینی
بە نوێنەرایەتی بنەمالەی حوسەینی