پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەزەوە
خەڵکی پێشمەرگەپەروەری کوردستان!
پێشمەرگەکانی گەل و نیشتمان!
ئاماده بوانی به‌ڕێز!
له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا که له لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه به ناوی پێشمه‌رگه ناودێر کراوه، ئیزنم بده‌ن له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه پیرۆبایی بە هه‌موو ئه‌و که‌سانه بڵێین که به‌رگی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تیان له‌به‌ر کردووه‌و به هه‌موو توانا‌وەوە به‌رگری له خاک‌و خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له نه‌ته‌وه‌ی کورد دەکەم که خاوه‌نی هیزی پێشمه‌رگه‌یه. ٢٦ی سەرماوەز هەر لەو کاتە دا کە بە ڕۆژی پێشمەرگە ناودێر کراوە،ڕۆژی یەکەم جار هەڵکردنی ئالا لە رۆژهەلاتی کوردستانیشە. بۆیە جیی خۆیەتی ئه‌و ئاواته بخوازین که له داهاتوویه‌کی نزیک‌دا ئاڵای کوردستان به ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه له چوارچرای مه‌هاباد، مه‌کۆی ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان و لە هەموو شار‌و گوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان جارێکی دیکه بشه‌کێته‌وه.
ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه بۆ هێزی به‌رگریکاری کورد، ناوێکه که له سه‌رده‌می کۆماری کوردستانه‌وه به به‌ژن‌و بالای ئه‌و ڕۆڵه ئازا‌و جوامێرانه‌ی گه‌لی کورد بڕاوه که به فیداکردنی گیانیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن گه‌لی کورد به ماف‌و ئازادییه‌کانی بگا‌و له هه‌مان حال‌دا پارێزه‌ری ئه‌و ماف‌و ئازادییانه‌شن.
هه‌ر وه‌ک گوترا ئه‌و ناوه به ڕه‌سمی له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان بۆ جه‌نگاوه‌ری کورد دیاری کرا‌و به فه‌رمی له ژماره‌ی 12ی ڕۆژنامه‌ی “کوردستان” که بڵاو کەرەوه‌ی بیری حیزبی دێموکراتی کوردستان بووه له ژێر ناوی” بڕیاری کۆبوونەوەی ئەفسەران بۆ دیاریکردنی ناو وعینوانی نوێ بۆ سپای کوردستان” دا هاتووه که له‌وه به‌دواوه به جێگای ئه‌و ناوانه‌ی خواره‌وه ناوی کوردی که له به‌رامبه‌ریان‌دا ده‌ست‌نیشان کراوه، له نووسین‌و ئاخاوتنی به‌کار ده‌هێنرێن‌و یه‌که‌م ناویش که ئیشاره‌ی پێ کراوه ناوی پێشمه‌رگه‌یه. له‌و ڕۆژه به‌دواوه له ناو کورد‌و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان، ناوی پێشمه‌رگه بوو به پێناسێکی جوان‌و پڕ به مانای وشه‌که بۆ پارێزه‌رانی ماف‌و ئازادییه‌کانی کوردستان.
ئه‌وه‌تا دوای نزیک به 70ساڵ به هۆی فیداکاری‌و ئازایه‌تی‌و خوێن‌و قوربانی‌دان،ناوی پێشمه‌رگه چۆته نێو ئه‌ده‌بیاتی جیهانی‌و به زمانه جۆراوجۆره‌کانی دنیا، وشەی پێشمه‌رگه بۆته ناوێکی ئاشنا.
له‌و ماوه‌ی ٧٠ ساڵی ڕابردوودا،ده‌وڵه‌تانی زاڵ به‌سه‌ر کوردستان به هه‌موو توانای خۆیانه‌وه‌و له ڕێگای پڕۆپاگه‌نده‌ی زۆره‌وه هه‌وڵیان داوه ناوی پێشمه‌رگه خەو‌شدار بکه‌ن‌و له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکی کوردستانی بخه‌ن‌و له دنیا‌دا به جۆرێک بیناسێنن که بچێته خانه‌ی تیرۆریست‌و پیاوکوژ. به‌ڵام ده‌بینین له به‌رامبه‌ر ڕاستگۆیی‌و پاکی، جوامێری‌و ئازایه‌تیی هێزی پێشمه‌رگه‌دا، ئه‌و پڕۆپاگه‌ندانه نه‌ک کاریگه‌ریان نه‌بووه به‌ڵکو له سه‌رده‌می ئێستا‌دا‌و به‌هۆی ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌و به‌ربه‌ره‌کانیی هێزی پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ر تیرۆر‌و تۆقاندن‌دا هه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به ڕه‌سمی ناوی پێشمه‌رگه وه‌ک ڕزگارید‌ه‌رو پارێزه‌ری مافه ئینسانیه‌کان ده‌هێنن.
ڕۆژی 26ی سه‌رماوه‌زی 1324 هه‌تاوی(17ی دیسامبری 1945ز) یه‌کێک له‌و ڕۆژه مێژووییانه‌یه که قه‌ت له بیر‌و زێنی تاکی کورد ناسڕێته‌وه، چونکه له‌و ڕۆژدا ئاڵای کوردستان به فه‌رمانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له سه‌ربانی بنکه‌ی سه‌ره‌کیی حیزب له مه‌هاباد هه‌ڵدرا. به پێی ڕاپۆرتی گۆڤاری “کوردستان” که بڵاو کەرەوه‌ی بیری حیزبی دێموکراتی کوردستان بووه، بۆ یه‌که‌م‌جار‌و به ئاشکرا‌و له ڕێوڕه‌سمێکی به‌شکۆ‌دا و به به‌شداریی خه‌لکێکی زۆری شاری مەهاباد، ئالا هه‌ڵدرا. 30 ساڵ له‌وه‌ی پێشیش حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناودێرکردنی رۆژی ٢٦ی سەرماوەز وەک “رۆژی پێشمەرگەی کوردستان” له بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد‌دا ده‌ست پێشخه‌رییەکی جوانی کرد‌و ناوی پێشمه‌رگه‌و بیرەوەریی یەکەم هەڵکردنی ئالا لە رۆژهەڵاتی کوردستانی پێکه‌وه گرێ دا. ساڵی1363ی هەتاوی، له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی داسه‌پاوی کوردستان‌و له کاتێک‌دا که هه‌موو ڕۆژێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به ئازایه‌تی‌و گیانبازیی خۆی به گژ سوپای تاریکی‌و نه‌زانی‌دا ده‌چووه‌و زه‌بری گه‌وره‌و به‌ژانی له په‌یکه‌ری سپای تاریکی ده‌دا، پلینۆمی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ قه‌درزانی‌و ڕێزلێنان له ئازایه‌تی‌و جوامێریی هێزی پێشمه‌رگه بڕیاری دا ڕۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان بکرێ به ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان. لە راستی‌دا پێشمه‌رگه‌و ئاڵا دووسامانی نەتەوەیی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانن کە هه‌ردووکیان لە سێبەری کۆماری کوردستان دا گەشە و باڵایان کرد. ئاڵا ناسنامە‌و ڕه‌مزی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورده‌و پێشمه‌رگه پارێزه‌ری ئه‌و ئاڵایەیە.
حیزبی دێموکراتی کوردستان وەک داهێنه‌ری وشه‌ی پیرۆزی پێشمه‌رگه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئەم ناوەی بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه به کار هێناوه که له پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واکانی نەتەوەکەیان‌دا ده‌ستیان له ژیانی ئاسوودە هه‌ڵگرتووه، له به‌رامبه‌ر ستەم‌و هیرشی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا ڕادەوەستن‌و ئامادەن گیانیان فیدا بکەن و له ڕێگای ڕزگاری و سەربەرزیی نەتەوەکەیان دا شه‌هید بن. چالاکی‌و ئازایه‌تی‌و جوامێریی هێزەکانی پێشمه‌رگه هەتا ئیستاش له نێو خه‌ڵکی کوردستان‌دا له سه‌ر زار‌و زمانانه..
پێشمه‌رگه وەک هەڵگری کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندیی به‌رز بۆ وێنە خەلکدۆستی، مرۆڤ‌دۆستی، ئازادیخوازی، بوێری، فیداکار‌ی، جوامێری‌و هەر لەوکاتە‌دا بەدەستوبردبوون و دەستوەشاندن لە هیرشکەران و پێشیلکەرانی ئازادی و کەرامەتی خەڵک، له بیر‌و زێنی خه‌ڵکی کوردستان‌دا نه‌قشی به‌ستووه. حیزبی دیموکراتی کوردستان وەک دامەزرینەری کۆماری کوردستان و وەک هێزێکی سیاسی کە سەرانسەری خاکی پیرۆزی رۆژهەلاتی کوردستان بە ئارەقە و خوێینی رۆڵە پێشمەرگەکانی ئاشنان، شانازیی دەکا کە لە بەرهەمهینانی رەمز و ناسنامە نەتەوەییەکانی وەک پێشمەرگە و ئالا و سروودی نەتەوەیی و کولتووری خۆراگری و کۆڵنەدان لە بەرامبەر زۆرداران و داگیرکەران‌دا، جیپەنجە و ڕۆڵیکی حاشالێنەکراوی هەیە.
لەم ڕۆژه‌دا جێی خۆیه‌تی‌و پێویسته یادێک له نوێترین شه‌هیدی پێشمه‌رگه هه‌ژار قاسمی بکه‌ینه‌وه و نه‌قش‌و ڕۆڵی حه‌ره‌که‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌و پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌مساڵ دا به‌رز بنرخێنین،چونکه حه‌ره‌که‌تی ئەمساڵی پێشمەرگەکانی دیموکرات و پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان له لایه‌ک بووە هۆی ترس‌و دڵه‌ڕاوکه‌ی هێزه سه‌رکوتکە‌ره‌کانی ڕیژیم‌و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بوو به هۆی دڵ‌خۆشی‌و پێشوازیی گه‌رمی خه‌ڵکی کوردستان. کاریگەریی ئەم جۆرە حەرەکەتانە و پێشوازیی گه‌رمی خه‌ڵک لە رۆڵە پێشمەرگەکانیان، هانمان‌ده‌دەن که له‌گه‌ڵ گیانی شه‌هید هه‌ژار قاسمی‌و هه‌موو شه‌هیدانی گه‌ل، په‌یمان نوێ بکه‌ینه‌وه که تیکۆشانی هێزی پێشمه‌رگه‌و پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ بەرپەرچدانەوەی تاوان و دەستدرێژییەکانی هیزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی‌و بەرگری کردنیان لە کەرامەتی خەڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان درێژەی دەبێ. لەم بڕیارەشمان دا وەک هەمیشە بە هاوکاری و پشتیوانیی خەلکی دیموکراتپەروەری کوردستان هیوادار و دلگەرمین.
خوشک و برایانی بەڕێز!
پێشمه‌رگه خۆشه‌ویسته‌کان!
له هەلومەرجێک‌دا یادی رۆژی پێشمه‌رگه ده‌که‌ێنه‌وه که ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست هەر‌وا مەیدانی ململانیی ناوچەیی‌و جیهانیی دەوڵەتان‌و هیزەجۆراوجۆرەکانە و خەریکە لەم ناوچەیە ئاڵوگۆڕی گەورە ڕوو دەدەن.
کوردستان له‌و ناوچه‌یه هه‌ڵکه‌وتوه هەر بۆیە لەو ئاڵوگۆڕانه به‌ده‌ر نییه. بە روانینێکی سەرپێیی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ شه‌پۆلی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ردۆزی کورد و چاره‌نووسی سیاسیی ئەو نەتەوەیە له ناوچه‌که‌دا هه‌بووه.
له ساڵی 2003 به‌ولاوه که حکوومه‌تی سه‌دام حوسێن به هۆی هێزه هاوپه‌یمانه‌کان ڕووخا، کورد توانی هه‌له‌که له باشووری کوردستان بقۆزێتەوه و بناغەکانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی خۆی بە هیز بکا. هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لە ماوەی زیاتر لە دوو دەیەی رابردوو‌دا بەردەوام لە گەڵ کێشه‌ی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌کی بەرەوڕووبۆته‌وه،به‌ڵام لە سەر یەک توانیوێتی بە پشت‌به‌ستن به ئیراده‌ی خۆی و جەوهەری دیموکراتیک‌و ئەمڕۆیانەی دەسەڵاتەکەی، به‌سه‌ر زۆر لە کێشە‌و گرفتەکان‌دا زاڵ بێ‌و بوونی سیاسیی خۆی له ناوچه‌کە‌دا بسه‌لمێنێ. بە تایبەتی به بە ڕاوەستان هەمبەر هێرشی به‌ربڵاوی داعش و شەهیدبوونی زیاتر لە ٧٠٠ پێشمەرگە توانیویه‌تی له نێو هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی بەرامبەر تیرۆریزم جێی خۆی بکاته‌وه‌و ئه‌و باوه‌ڕه لای ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانی جیهان دروست بکا که کورد ده‌توانێ فاکته‌ری ئاسایش‌و هێمنی له ناوچه‌دا بێت.
لە دریژەی باهۆزی “به‌هاری عه‌ڕه‌بی” ماوه‌ی نزیک به چوار ساڵه سوریه بۆته مه‌یدانی ململانیی ئۆپوزیسیۆنی سوریه له لایه‌ک‌و ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له لایه‌کی دیکه‌وه. لە ئاکامی ئەو بارودۆخەی لە سوریە هەیە،گەلی کورد لەو ولاتە له شه‌ڕو وێرانی‌و ئاواره‌یی بێ‌به‌ش نه‌بووە. هه‌رچه‌ند کورد لە خۆراوای کوردستان لە سەرەتاوە هەولی دا خۆی له شه‌ڕو ململانێیە ناوچه‌ییه‌کان به‌دوور بگرێ به‌ڵام به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدان‌و شەڕفرۆشیی داعش‌و هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر خۆرئاوای کوردستان، کوردەکان نه‌ک هەر نه‌یانتوانی خۆیان له کێشه‌کان به‌دوور بگرن به‌ڵکو نیشتمانەکەیان بوو بە ئامانجی هیرشی دەوڵەتی ئیسلامیی(داعش). ئه‌وه ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه له کۆبانێ‌و ده‌وروبه‌ری شه‌ڕێکی توند‌و خوێناوی له نێوان هێزی به‌رگریکاری کورد‌و سپای داعش‌دا به‌رده‌وامه. دیفاع‌و به‌ربه‌ره‌کانیی ئازایانه‌و جه‌سوورانەی شەڕڤانان و ڕۆڵەپێشمەرگەکانی کوردستان لە باشوور و خۆراوای کوردستان له گەڵ تیرۆر‌و تیرۆریستان‌دا بە جیهانی سه‌لماند که کورد هەم ئیرادەی ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی بەرگری لە بوونی خۆی و دەسکەوتە نەتەوەییەکانی بکا، هەم شایانی ئەوەیە له لایه‌ن ده‌وڵه‌تان‌و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه جیهانیه‌کانەوە پشتیوانیی لێ بکرێ.
له باکووری کوردستان به هۆی بەردەوامیی خه‌باتی حه‌ق‌خوازنەی له لایه‌ن هێزه سیاسیه‌کانی کورده‌وه و کاریگه‌ریی ئاڵوگۆڕەکانه‌ی ناوچه له سه‌ر تورکیه، ده‌بینین دوای 80ساڵ ئینکاری بوونی کورد له تورکیه، ئێستا وتووێژ له نێوان هێزەکوردەکان‌و ده‌سه‌ڵاتی تورکیا بۆ چارەسەری ئەم پرسە لە مێژینەیە لە گۆڕی دایە‌و ئه‌وه سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستیەیه که مه‌سه‌له‌ی کورد ته‌نیا ڕێگا چاره‌ی ئاشتیانه‌ی هه‌یه و بە شەڕ و سەرکوت و ئنکار لە نێو ناچێ.
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به داخه‌وه هه‌تا ئێستاش ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی به‌چاوی ئه‌منیه‌تییه‌وه ده‌ڕواننه پرسی کورد. ڕۆژ نیه چه‌ند که‌س له خه‌ڵکی کوردستان به بیانووی جۆراوجۆر ڕاپێچی ئیتلاعات‌و زیندان نه‌کرێن. به پێی ئاماره‌کان زۆرترین ڕێژه‌ی زیندانیانی سیاسی له زیندانه‌کانی ئێران وه‌به‌ر کورد کەوتوە. ڕۆژ نیه له‌سه‌ر سنووره‌کان کاسب‌کارانی کورد کە له به‌ربێکاری‌و هه‌ژاری ڕوویان له کۆڵبەری لە سنوره‌کان کردوه، نه‌که‌ونه به‌رده‌سڕێژی هێزه به ناو ئینتیزامیه‌کانی کۆماری ئیسلامی. بە کورتی ئەگەر چی ئەو ڕێژیمە خۆی وەک دۆستی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان نیشان دەدا و بە ناوی دۆستایەتی لە گەڵ هیزە سیاسییەکانی کورد لە بەشەکانی دیکە، هەوڵ دەدا دەست بخاتە نێو ئالوگۆرە سیاسییەکانی ناوچە، لە نیوخۆی ئێران و لە پیوەندی لە گەڵ پرسی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستان، هەر ڕێژیمە دژ بە کوردەکەی٣٥ ساڵی ڕابردوویە. ڕێگە نەدانی ئەو ڕێژیمە بە خەڵک بۆ هێنانەگٶڕی داخوازەکانیان لە ڕێگای هەڵبژاردن و مەجلیس و هتد لە لایەک و سەرکوتی ناڕازیان و هەر چەشنە نارەزایەتی دەربڕینێکی هێمنانە لە لایەکی دیکەوە،پێمان دەڵێ کە بە هیچ جۆر نابێ لە شێوەکانی دیکەی خەبات و یەک لەوان بەرەنگاربوونەوەی ستەم و تاوانەکانی ئەو ڕێژیمە بە هۆی هیزی پێشمەرگەوە، غافڵ بین.هەتا ئەو کاتەی ئەو ڕێژیمە هەموو دەرگاکانی بۆئاوڕدانەوە و گوێگرتن لە داخوازەکانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان داخستوون، بایەخدان بە بەرگریی پێشمەرگانە و پەنابردن بۆ خەباتی چەکداری لە هەلەومەرجی گونجاو‌دا، دەبێ لەبەرنامەی تێکۆشانمان دا بمینێ.
بەڕێزان!
ئێمە لە کاتێک دا یادی یەکەم هەڵکردنی ئاڵا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و یادی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان دەکەینەوە، کە بەندییە سیاسییەکانی کوردستان لە بەندیخانەکانی ئیراندالەخراپترین بارودۆخ دادەژین.لەیەک مانگی رابردوو دانزیکەی ٣٠ کەس لە بەندییەسیاسیەکانی زیندانی ورمی، مانیان لە خواردن گرتوە. ئەوان داوایەکی زۆر ئینسانی و سەرەتاییان هەیە، دەیانەوێ وەک بەندییەکی سیاسی رەفتاریان لە گەڵ بکرێ و ئەو مافانەیان هەبێ کە پیویستە هەر بەندییەکی سیاسی هەیبێ.لێرەوە جاریکی دیکە پشتیوانیی خۆمان لە مانگرتنەکەیان و لە داوا ڕەواکەیان دووپات دەکەینەوە. بەڵام هەر وەک لە پەیامیکی دەفتەری سیاسی دا٣رۆژلەمە وبەررامان گەیاند، لە روانگە ی نیگەرانیمان بۆ سڵامەتی گیانی مانگرتووەکان ،داوادەکەین مانگرتنەکەیان بشکێنن. ئێمە نەک هەر پشتیوانی لە دابینبوونی ئەو مافە سەرەتاییانەبۆ هەموو بەندییە سیاسیەکان دەکەین بەڵکوو داواکاری ئازادییە هەر هەموو بەندییەکی سیاسین و پیمان وایە،داوای ئازادیی بەندییە سیاسییەکان دەبی ببێتە دروشمی بزووتنەوەی مەدەنی لە نیوخۆی ئیران.
لە کۆتایی دا جارێکی دیکە بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەزەوە، پێرۆزبایی لە هەموو پێشمەرگەکانی کوردستان و لە سەرجەم هۆگران‌و ئەویندارانی ئاڵای کوردستان بە تایبەتی بنەماڵەی شەهیدان دەکەین. ئەرکی هەمووپێشمه‌رگه‌کان‌و هەرتیکۆشەرێکی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستانە که بەردەوام ئاماده‌یان هه‌بێ بۆ سوودوەرگرتن له‌و ده‌رفه‌تانه‌ی که دێنه پێش‌و پێویسته لە پێناوی بەرەوپێشبردنی خەباتمان بۆ ئازادی‌و ڕزگاریی گه‌له‌که‌مان بە باشی بیانقۆزینه‌وه.
بژی پێشمه‌رگه باسکی به‌هێزی جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد
سه‌ربه‌رزی بۆ پێشمه‌رگه‌و گەلی پێشمەرگەپەروەری کورد
هەر شەکاوە بی ئاڵای کوردستان.
دەفتەری سیاسی
٢٦ سەرماوەزی ١٣٩٣