کێ بەركێ لاوانی جیهانی فوتبال لە نوروێژ و کورد !
بۆ ناساندنی زیاتری گەل ونیشتمان دەبێ لە هەموو رێگەیەک کەڵكی پێویست وەرگرین بۆ نموونە جگە لەسیاسەت ، ورزیش ، هونەری جوراجور و نەمایشی نەقاشی و خۆیندنی باڵا و ……. .
ئەمسال پینجەمین لە کۆتایی سالی بەشداری تیمی لاوانی کوردستان لە کێ بەرکێ لاوانی جهیانی یە کە لە رۆژکانی کۆتانی مانگی جۆلای (7) ئەمسال کورد تێ دابەشدار دەبێ . سالی یەکەم کە کورد بەشدار بوو ، ئیزن نەدرا کە ئالای پیرۆزی کوردستان لە تەنیشت ئاڵای ولاتانی جیهان هەڵبدرێ بشەکێتەوە بە هیمەتی وکار جیدیئ 3 رۆژەی کوردانی بیشتەجیی ئەم ولاتە ، هەمووباسەکانی روزنامەکان و کەم تاکورتێک تێ فی کان بووبە باس لەسەر کورد بە تایبەت دووهەمین رۆژنامەی گەورەی وڵات بە ناوی ئافتن پوستن هەم بەیانان و هەم ئێواران باسی ئەم مەسەلەی دەکرد کە کوردەکان پێ داگرن کە ئالای کوردستان دەبێ هەڵبدرێ . بە خۆشیەوە کورد لە وچالاکیەی دا دوو قازانجی کرد ١- بایی زۆر میلوون شتی لەسەر نووسرا ئەگەر بە پارەی حیساب بکەین ٢- لەسێهەم رۆژی کێ بەر کی کان دا ئالای کوردستان لەتەنیشت ئالای ولاتانی گەورە وبچووکی جیهان بەرز کرایەوە و لەوکاتەوە هەموو سالی بەو شێوەی لە کاتی کێ بەر کێ کانی فوتبال ئالای کورد دەشەکێتەوە و ئەوە درسێکی باش بوو بۆئێمەی کوردی تاراوگە کە دەتوانین بە کاری جیدی و بە بەرنامە هەنگاوی باش بۆ نەتەوەکەمان هەلێنینەوە. بەشداری بەرفراوانی چەند هەزار کورد وەک بینەری کێ بەر کێ کان بە ئالای کوردستان و ئالەتی موسیقای کوردیەوە ( تەپل)، هێز وتوانا و عەلاقە بۆسەرکەوتنی یاریزانەکان زۆر و زیاتری کردوە ، هەستی نیشتمانی لە نێو تازەلاو وجەوانان و عشق بە ئالا و نیشتمان زۆرزیاتر و گەشە دارترکرد و تەنانت ژن و پیاوی پیر بە ئالای کوردستان بە دەنگی بەرز لاوانی کورد هاندەدەن وتەشویق دەکەن ، ئەوانە هەمووی کاریگەری ئەرینی لەسەر هەزارانی کوردی نیشتمانپەورە هەبووە چ بەشدار بوون یان لە رێگای تلوویزوونەوە یاریەکانی فوتبالیان دیتووە یان باسە کانیان خۆیندوتەوە. زۆرمان بینیەوە لە هەوایەکی بارانی کە یاری زانانانی کورد، هەموو گیان قوراوی بە عشق عەلاقەوە یاریان کردوە و پاش کٶشیش و ماندووبوونی زۆر بە هەر هۆیەک نەیان بڕدوتەوە و گریاون سەدان لاو پیر وجەوانی کورد لەگەڵیان گریاوە. دیارە لە ٤ جاری کێ بەرکی کانی کورد ٢ جارواتە ٢ سال تیمی لاوانی کوردستان سەرکەوتنی بە دەست هێناوە و بۆتە دووهەمی هەموو لاوانی جیهان کە ئەوەش بۆ خۆی کەم نییە هەڵبەت هەلەیەکی تکنیکی زۆر بچووک لە سالی 2014 ریگەی لە یەکەم بوون گرت . بەو هیوایەی کورد لە هەموو رێگاکانی زیاتر ناسینی سەرکەوتنی خۆی وەک نەتەوە کەڵک وەرگرێ و وەک ئالای پیرۆزی هەموو سالێ لە لای کانادا یان ئەفریقا یان نوروێژو …. دەشەکێتەوە لە رێکخراوی نەتەوە یەک گرتووکانی بشەکێتەوە. بە هیوای ئەو رۆژە