(رووحه‌كانی گردێنه‌). ئەحمەد مەکڵاوەیی

هۆ رووحه‌كانی گردێنه‌، سه‌ر هه‌ڵێن و،
به‌ ئه‌سپایی هه نگاو بنێن و، بڕۆنه‌ سه‌ری گۆمێ ،
له‌وێوه‌، تاوێك له‌ فێره‌ك و،چیاو، زمزیران ڕامێنن ،

كه‌مێک گوێ بگرن ،دێت ده نگێکی خۆش ،
ده‌ خوێنن هه‌ڵۆ ،له‌چیاو، هه رد و، بنارو،به نده نان ،
هۆ رووحه‌كانی گردێنه‌،
له‌ مه‌ڵبه‌ندی ره‌به‌تی حه‌ماسه‌و خوێنه‌وه‌،
وه ک سیه سه ر باڵ سووره کانی گۆمه شین،
به‌ره‌و ئاڵان بفڕن و،
تاوێك له‌ سه‌ربه نده نی هۆملی،
له‌ جێ راوگه‌ی ئاواره‌ بنیشن و،
هێدی هێدی،
بڕوانه نۆڕی وجه ماڵدین ،
به م هاوینه، به‌م گه‌رمایه‌،
له ئالان و، سوێسنایه تی ،گوڵ پشکوتوون
هۆ رووحه‌كانی گردێنه‌،
ده‌ی ئه‌مجار،له‌وێڕا،سه‌بر ،سه‌بر،
به‌ سه‌ر گاكڕو، سووركێو دا بفڕن و،
گه‌شتێكی چووك،
به‌ سه‌ر بابۆس و ئاربه با دا لێبده‌ن و،
له‌ به‌رزایی حوجره‌ی فه‌قێیان،
له‌نگه‌رێك بگرن و،تاوێك وه‌حه‌سێن ،
هه‌ست راگرن و،که مێک گوێ رادێرن،
بزانن چۆن دێت بۆنی کۆنه ڕاوچیان،
هۆ رووحه‌كانی گردێنه‌،
له‌وێوه‌، زۆر له‌ سه‌ر خۆ،
بانگ له‌ شێخ غه‌ریب بكه‌ن و،
پێی بڵێن،
با له‌ خه‌وی سه‌ربه‌ستی هه ستێته وه و،
نه‌رم نه‌رم ،هه‌نگاوبنێ و،
له گه ل کۆڕی یاران که وێته وه ،
هۆ رووحه کانی گردێنه،
چاو لێبکه ن و،هه ست راگرن،
چۆن دێ،
هه‌ستی پێی ، پیره‌ هه‌ڵۆكانی سه‌رشیو ،
ده ی ئه‌مجاره یان، زۆر له‌ سه‌ر خۆ ،
وه‌كو مه‌لی ئاشتی،
به‌ سه‌ر به‌رزایی به‌نه‌وشه‌دا په‌ڕ لێبده‌ن و،
جووت، جووت،
به‌ره‌و مه‌ڵبه‌ندی زرێباری شین بڕۆن و،
له‌وێ،وه‌ك مه‌له‌وانێكی به‌ ئه‌زموون،
سوارشه‌پؤله‌ نه‌رمه‌كانی زرێبار بن و،
زۆر له‌ سه‌ر خۆ،
به‌ بێ ئه‌وه‌ی، له‌خه‌وی سه‌ربه‌ستی راپه‌ڕن،
بانگ له‌ رووحی بێهروز ونه‌دیمی بكه‌ن و،
پێكه‌وه تاوێکی خۆش ‌،
تا تێر ده‌بن ،
گوێ له‌ ده‌نگی كچ و كورانی مه ریوانی بگرن ،
چۆن سروودی شۆڕشگێری ده ڵێنه وه،
هۆ رووحه کانی گردێنه،
كه‌ له‌ زرێبارماڵاوایی وخواست،
به‌ سه‌ر زهاو و،قه‌سری شیرین و، ئیلام دا راببرن و،
‌له‌وێنده‌رێ، له‌ یه‌ك، یه‌كی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ لاده‌ن و،
تێكه‌ڵ به‌ ئاپۆره‌ی كچ وكورانی شۆڕشگێڕ ببنه‌وه‌ و،
تاوێك سه یری هه ستی شۆڕشگێریان بکه ن،
وا خه‌ریكن،
هه‌وری ره‌شی دیكتاتۆری راده‌ماڵن،
هۆ رووحه‌كانی گردێنه‌،
توخوا، كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌،
وێكڕا،تاوێك له‌ شاری شاران لاده‌ن و،
له‌ بن بێستون له‌ شوێنی شیرین و فه‌رهاد،
تاوێك پاڵ بده‌نه‌وه‌و،
كه‌مێك له‌ خۆڕاگری به‌ندیه‌ سیاسیه‌كانی دزێلاباد رامێنن ،
تا له‌ خۆشی جوانی ئێوه‌،
تێنوه‌تی برینه‌ قووڵه‌كانیان بشكێنن ،
هۆ رووحه‌كانی گردێنه‌،
كه‌ به‌ نه‌وسوود و، پاوه‌و،دیوانده‌ره‌ دا،گه‌ڕانه‌وه‌،
ماندوو نه‌بونی له‌ كچ وكورانیان بكه‌ن و،
له‌وحی ته‌قدیری شۆڕشگێریان بده‌نێ،
كه‌ هاتن ، له‌وێ تێپه‌ڕین،
تاوێك میوانی كه‌لیخان و سه‌رتوون بن و،
گه‌ر ویستیان له‌ ئاستان سه‌ر نه‌وی به‌كه‌ن و،
سه‌ر به‌رزی و پێو وه‌گۆڕن،
رامه‌وه‌ستن و،
ده‌ست له‌ ملیان كه‌ن و،تێر، تێر، ماچیان كه‌ن
كه‌ هه‌ستانه‌ سه‌رپێ و،ویستان بڕۆن،
نه‌كه‌ن له‌ یادتان بچێ ،
به‌، به‌ هه‌شتی مه‌یداناندا تێپه‌ڕن و،
له‌به‌نده‌نی ته‌رخان وكه‌پری ڕا،شۆڕببنه‌وه‌و،
سه‌رێك له‌ ناڵه‌ شكێنه‌بده‌ن و،
له‌وێوه‌، له‌ جێات گشت هاوسه‌نگه‌ران ،
به‌ نێو شه‌قامه‌كانی بووكی رازاوه‌ی كوردستاندا ،
سووڕیك لێبده‌ن و،
ئه‌مجار، وه‌ك به‌بره‌كانی عه‌زیز یۆسفی،
به‌ سه‌ر خاكی جوانی هه‌وشار دا په‌ڕ لێده‌ن و،
وه‌ك باشووی هه‌ڵمه‌ت به‌ر،
بۆ پێته‌ختی كۆمار بگه‌رێنه‌وه ‌و،
له ده م سه دی سابڵاغ ،
بانگ له‌ رووحی مه‌نسووری ئاروه‌ند بكه‌ن و،
پێكه‌وه‌پشوێکی خۆش بده ن و،
ئه‌مجار ، هه‌روه‌ك جاران،
چه‌ك له‌ شان و،كۆڵه‌پشت له‌ كۆڵ،
بكه‌ونه‌ رێ و،
له‌ گه‌وركایه‌تی ومه‌نگوڕان،
ماندوو نه‌بوونی له‌ رێبوارانی رێبازه‌كه‌تان بكه‌ن و،
بۆ شكاندنی تینوه‌تی رێی خه‌باتیان،
له‌ لوێچی ده‌ستان دا،
ئاوی سه‌ر چاوه‌ی سه‌هۆڵانیان بۆ به‌رن.
هۆ رووحه‌كانی گردێنه‌،
له‌وێوه‌، وه‌ك مه‌لی ئاشتی،
به‌ره‌و مه‌ڵبه‌ندی قه‌ڵای دم دم هه‌نگاوبنێن و،
به‌ سڵماس و، خۆ و،ماكۆو، قتووردا راببرن و،
له‌وێ ،له‌ گه‌ڵ لاوانی نیشتمانپه‌روه‌ر،
هه‌ڵپه‌ركه‌ی هاوخه‌باتی بگرن ،
ئه‌مجار وێكرا،
به‌ روێكی پڕ له‌ پێكه‌نینه‌وه‌،
به‌ سه‌ر زیندانی ده‌ریادا سووڕ لێبده‌ن و،
چاوسوورتر له‌ رابردووتان،
به‌ سه‌ر زیندانبانه‌كانی جه‌هل و نه‌زانیدا بقریشكێن و،
پێكه‌نین بخه‌نه‌ ناو دڵی به‌ندیه‌ سیاسیه‌كان.
هۆ روو حه‌كانی گردێنه‌،
له‌وێوه‌ باڵ بگرن و،
به‌ره‌و شنۆو، نه‌غه‌ده‌ په‌ڕ لیبده‌ن و،
له‌ بن دار گێلاسه‌كان،
سه‌ر خه‌وێكی ماندوو بوون بشكێن و،
ئه‌مجار، نه‌رم نه‌رم،
بانگ له‌ رووحی هه‌ژار بكه‌ن و،
ورده‌ ورده‌ ،وێكرا،
روو له‌ شیناوێی سووتاوو،
بناری به‌ری مێرگان بكه‌ن و،
هه‌ر حه‌مووتان،وه‌ك گه‌لاوێژوحه‌وته‌وانه‌،
شه‌وی تاریكی رووناك كه‌ن و،
پێكه‌وه‌، له‌ گه‌ڵ كچ و كورانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌،
ماندوونه‌بوونیه‌كی خۆش،
له‌ پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵات بكه‌ن ،
هۆ رووحه‌كانی گردێنه‌،
ئه‌مجار له‌وێوه‌،
به‌ره‌و به‌رزایه‌كانی قه‌ندیل بكه‌ونه‌ رێ و،
له‌وێ ،زۆر له‌ سه‌ر خۆ،
چاوێك له‌ درێژه‌پێده‌رانی رێباز‌تان بكه‌ن ،
وا خه‌ریكن، به‌ره‌و لووتكه‌ سه‌ر ده‌كه‌ون،
هۆ رووحه‌كانی گردێنه‌،
ئه‌مجارله‌ كۆتایی گه‌شته‌كه‌تان دا،
به‌ره‌ و گیاره‌نگ و مه‌یدان چۆغه‌ ، په‌ر لێبده‌نه‌وه‌و،
له‌وێوه‌، له‌ ئاوێنه‌ی شۆڕشی كۆن ونوێوه‌،
چاو لیبكه‌ن ،
شوێن پێی كه‌وشی رێبواری رێتان ده‌بینه‌وه‌.
هۆ رووحه‌كانی گردێنه‌،
تو خۆا،له‌ په‌یامێكدا،
به‌ رووحی هه‌موو شه‌هیدان بڵێن،
نه‌كه‌ن خه‌مگین بن،
ده‌ی توخوا،ئه‌مجاره‌شیان،
با ، وه‌ك هه‌وری به‌هار،قاقا بكێشن و،
به‌ تیشكی بریسكه‌ی شادیتان،
تاریكی، تاریك په‌رستان شه‌ق كه‌ن ،
تا له‌ ناوچاڵه‌ ره‌شه‌كانی دوژمن و،
له‌ ناو خۆی وڵاتمان ،
له‌ تاریكی شه‌ودا،
رێبوارانی رێگه‌تان،نه‌كه‌ون و،
به‌ر پێی خۆیان ببینه‌وه‌.
هۆ رووحه‌كانی گردێنه‌،
ده‌ی تو خۆا،
وه‌ك ئه‌ستێره‌، راخوشن و،
تاوێك وه‌رن ، لێره‌ و له‌وێ،لاده‌ن،
چاولێبكه‌ن،
چۆن، كوڕو كچی وڵاتی من،
وا خه‌ریكن به‌زمی شایی وشادی،
هه‌ستانه‌وه‌و،نوێ بوونه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌و بۆ ده‌گێرن،
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی