سپاس و پێزانینی بنەماڵەی نەمر مەحموود خاس

بە بۆنەی شەهیدکرانی باوکی خۆشەویستمان ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕێ و هاوڕێبازانی باوکمان، خزم و دۆست و ئاشنایانی بەڕێز، کەسایەتی سیاسی و حیزبی، لە ڕێگای دوور و نزیکەوە لە وەڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و لە کوردستانەوە، سەرەخۆشی و هاودەردیان لەگەڵ کردووین و خەم و کۆستی لەدەستدانی لەناکاوی باوکی ئازیزمان لەسەر شان کەم کردووین.
هەروەها سپاس و پێزانینی خۆمان دەردەبڕین بۆ هەموو ئەو خزم و دۆست و بەڕێزانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەخۆشی و هاودەردیان لەگەڵ بنەماڵە و خزمانمان لە ناوخۆی کوردستان کردووە.
هاوڕێ و ئازیز و خزمانێکی زۆر تا ئێستاش بە پەرۆشەوە هاودەردیمان دەکەن هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوەی وڵات. بۆیە سپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هەموو ئەو خۆشەویستانە دەردەبڕین کە لەو ماوەیەدا لەگەڵمان بوون و هاودەردیان کردووین. کەیسی قەزایی باوکی خۆشەویستمان تائێستاش لەبەر دەستی پۆلیس دایە و هیوادارین بە زووترین کات بکوژ یان بکوژانی باوکمان پەیدا بکرێن و بخرێنە بەردەم دادگا و بە سزای خۆیان بگەیەندرێن.
جارێکی دیکەش لە ناخی دڵمانەوە سوپاسی گشت لایەک دەکەین.
بنەماڵەی نەمر مەحموود خاس