هۆنراوە بۆ منداڵان .. کتێب … رەزا شوان
کـتـــــــێـبم لا پيــــــــرۆزه
هــــاوڕێیەکی دڵســــــۆزە
سـوودی زۆر و زەبەنــدە
بێ هــاوتایە دەگــــمەنــدە
گوڵـزارێکە هـەمــەڕەنگ
پڕ لە گوڵی رەنـــاوڕەنگ
کتـێب جوانتـرین دیــارییە
سەرچـــــاوەی زانیــارییە
مامۆســـــتایە لە مـــــاڵان
بۆ گــەورە و بۆ منـــداڵان
کتـێب زۆری پـێ بەخشـیم
هیوا و گەشی و دڵخۆشیم