روانگە و بیروباوەری رێبەری شەهید لە سەر شەر و ئاشتی و دانیشتن لە موزاکەرە.

هەر ئێمە وەکوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە رۆژی ئەوەڵەوە رامان گەیاندووە کە شەرخواز نین. ئێمە شەڕ بۆ شەر ناکەین، ئێمە شەر بۆ شتێکی دەکەین، شەرەکەش ئێمە دەستمان پێ نەکردووە، ئەو شەرە بە سەر ئێمەدا تەحمیل بوو، شەری ئێمە بۆ دێموکراسی بوو، هەر وەخت دێموکراسی هەبوو و خودموختاری پیادە بوو ئێمە دەست لەو شەرە هەڵدەگرین، لە پاشاندا لە سیاسەتدا ئەوە رەش و سپی نییە هەموو شتێک و هیچ، هەرکەس ئاوا سیاسەت بەکا سەر ناکەوێ، با ئێعتراف بکەین کە لە تاریخی میللەتەکەماندا کورد سیاسەتەکەی ئەوە بوو یا هەموو شتێک یا هیچ.
نەتیجەکە بۆتە چێ؟ ‌بۆتە هیچ!
لە سیاسەتدا زۆر جار وا هەیە دوو هەنگاو دەچیە پێش، دوو قەدەم دەچیە پێش، شتێک وەردگری لە پاشان دیسان خەبات دەکەی بۆ شتێکی دیکە، دیسان دەچیتە پێش، ئەوە سیاسەتە ناویان ناوە هۆنەری مومکین ، سیاسەت هونەرەی مومکینە، نە ئەوە خەیاڵی و لە خەیاڵی خۆتا شتێک دابنێی و داوا بەکەی ، ئەوەی کە واقعی دەکرێ جێبەجێ دەبێ ئەوە سیاسەتە، ئەوی دیکە شێعر و خەیالاتە ، قەدەغە نییە شێعر و خەیاڵات بەڵام بە شێعر و خەیاڵات کاری سیاسی ناکرێ .
دەلێن حیزبی دێموکرات موزاکەرە چووە بەرژەوەندی خوازە، ئەوەش وەکوو جنێو دادەنێن ، هەروا بزانە شتێکی زۆر خراپە ، نەخێر! شتێکی زۆر باشە ، ئێمە ئاشتی خوازین و موزاکەرەش دەکەین .
ئێستا کە ئەمن باسم کرد ئێمە بە تاقی تەنیایە و لەو ئێرانەدا شەر دەکەین ، ئەوە لە شیمالەوە نەقیزێیەکی لێدەدین و هەڵدەین لە جنووبەوە و لەوێرا دیسان زەربێیکی لێدەدەین و لەولاوە دیسان عەزیەتی دەکەین و ئەوە بۆ وادەکەین؟ خۆ ئێمە دەزانین بەوە ئەو رێژیمە نارووخێ ، ئەدی بۆ وادەکەین؟ شتەکە روونە، ئەوەندەی لێدەدم هەتا هەراسانی بکەن هەتا بێت بڵێ باشە بۆ وادەکەی؟ کە هات بڵێ بۆ وادەکەی ئەوەختە پێی دەڵێم بۆ وا دەکەم . ئەوە دەبێتە چی؟ دەبێتە موزاکەرە . یانی لە واقعا من شەرەکە بۆ موزاکەرە دەکەم . ئێمە کە دەڵێین کە مەسەلەی کورد رێگای حەللی نیزامی نییە ، مەبەستمان ئەوەیە .
ئەوانەی کە دانیشتوون لە ئەرووپا و لە بەغدا و نازانم لە کوێ ، بەڵێ دەڵێن بۆ شەر ناکەن و بۆ فلان ناکەن و ئەوانە ، خۆ شتەکە ئاسانە . لە کافەکانی ئوروپا دا دابنیشی و بە پێشمەرگە بڵێی شەر بکە، ئەگەر پیاوی وەرە بۆ خۆت بزانە شەر کردن چییە ؟
کەوابوو ئێمە موزاکەرە چووین بەڵام موزاکەرە بۆ چی ؟ موزکەرە بۆ دێموکراسی و خودموختاری.
ئەگەر رێژیمی خومەینی هات گوتی رۆژێک من حازرم خودموختاری بەو شێوەیە کە حیزبی دێموکرات دەیهەوێ، موافەقەتی لە سەر دەکەم ، ئەو وەقتە ئێمە بە میللەتی کورد بلێین چی شەر بکەین؟ جا ئەو وەقتە بۆیان دەر دەکەوێ کە ئێمە شەرەکە دەکەین هەر بۆ شەر. من مەبەستم ئەوەنیە کە خومەینی شتی وادەڵێ ، چوونکە من پێموایە بە شەخسی کە هەتا خومەینی مابێ شتی وا ناڵێ، دوێنێش کە پەیامی ناردووە بۆ ئارتەش دیسان باسی تەجزیەتەڵەبانی کوردستان و نازانم چی و ئەوانە دەکا، دیارە داخی ئێمەی هەر لە دڵە ئێستاش.
بەڵام مەبەستم ئەوەیە کە سیاسەت ئەوەیە کە ئەگەر ئێمە رۆژێک هەرکەس ، هەر دەوڵەتێکی مەرکەزی پەیدا بوو ، گوتی من حازرم لە سەر خودموختاری وتووێژ بکەم ئێمە ناتوانین بڵێین نا، دەیکەین و ئامادەشین.